بیرى سەرمایەدارى

Monday, 06/02/2017, 19:43

2659 بینراوە


سەرما یەدارى : سیستەمێکى ئابوریە کە خاوەن فەلسەفەیەکى  کۆمەڵایەتى و سیاسیە . دەوستێتە سەر بنەماى تێربوونى  پیداویستیە گرنگ و  تەواوکەرەکانى  مرۆڤ . و گەشەدانى موڵکیەتى تاک و پارێز گاریکردن لیێ بە مانایەکى فراوانى ئازادى   دونیا بە هۆى ئەم سیستەمەوە بەدەست  زۆرێک لە کارە سات و ناخۆشیەکانەوە ناڵاندى لە ئەنجامى سوربوون لەسەر ئەوەى کە سوود و خۆشى بریتین لەو پەرى خۆشیەکانى مرۆڤ کە دەتوانێت و د یبهێنێت .تا ئێستاش سەرمایەداى فشارەکانى خۆى بەکاردەهێنێت بە دەستوەر دانە سیاسی و کۆمەڵایەتى و ڕۆشنبیریەکانى و قورسایى خۆى دەخاتە سەر گەلانى
جیاوازى دونیا:
سیستەمى سەرمایەدارى ڕێز ناگرێت لە یاساکانى کەڵک وەرگرتن لە سروشت و  هەموو  تواناییەکانى مرۆڤ و ژینگەى لە ناو بردووە ئەمڕۆ بە بڕواى سەرمایەدارى . پەلامار دەکەنە سەر سروشت  گەورەترین ڕیگا چارەیەک بۆ پارێزگارى کردنى ژینگە  لە ئەمڕۆدا .بەرەنگار بوونەوەى بڕواو بیرى سەرمایەدارییە . سەرمایەدارى  دەست بەسەر داگرتنى هەموو شێوەکانى ژیاندا هەنگاوى ناوە  تا ئەو کاتەى کە سنوردار ناکرێ و هێچ  دەوڵەت و حکومەتێک و سیستمێک ناتوانێ بەرى  پێ بگرێت  سەرمایە سیستەمێکى بەهێزو بە توانا و کاریگەرە لە خۆماڵیى کردنى ئابوورى بازاڕ  بە قازانج و بەرژەوەندى  سەرمایەدارى جیهانى و هۆى هەرە سەرەکیی کە لە دەست کۆمەڵێکى بچووکدا دەسووڕێتەوە .
لە هەموو کاتەکانى ژیانى مرۆڤ دا ڕۆڵى خۆى دەبینێ و دەست دەخاتە ناو بچوکترین  شێوەکانى تێکۆشانى مرۆڤەوە، هەر لە گەشەکردنى بیروڕاى ئازادیى تاک و گونجا و لەگەڵ بارێکى دراوى دا سەپاودا ، هەتا دەگاتە خۆوڕوشتە کۆمەڵایەتیی و خێزانیى و تاکەکانیش ،لە هەموو بوارەکانى سیاسیى ، ئابوورى ، کۆمەڵایەتى ، ڕۆشنبیریی ، تێکنۆلۆژیدا . لە مەیداندا ئەسپى خۆى لە شێوەى پەرەپیدانى تێکنۆلۆژى  سەردەمدا بەرەو پێشەوە بردنى ئامیرەکانى بەرهەمهێنان لە شێوەى ئەوروپادا تاودەدات ،لە کەمترین کات و کەمترین تێچوون و باشترین  جۆرى بەرهەم و زۆرترین قازانج و دەسکەوت دا  خۆى دەبینێتەوە ،
هەر لە بەشەکانى بازرگانى و پیشەسازى و کشتوکاڵییەوە تا دەگاتە ئاڵو گۆڕى پارە  و دامەزراوە بانکیەکان . سەرمایەدارى لە ڕوى ڕۆشنبیرى سیستەمێکى جیهانى تایبەتییە کە بەگەشەکردنى  بیروڕا بەرەوپێشەوە چوونى ئازادیى تاک لە بیروڕا دەربڕین  و بۆچوندا هەبێ.
لە کاتێکدا سەرمایە دارى لە ڕێگاى ئەرێنیەوە زانست  دەخەسێنێت و دژ بە  جیهانى  ئەخلاق و باوەڕى  بەکارى دێنێت   لە میانەى  لیبراڵیزمیشەوە  ڕۆحى کۆمەڵگا دەکێشێت تاکڕەوێتى  بۆ خوداوەندى دەوڵەت  نەتەوە گۆڕیوە کە تا  ئاستى پاکتاوى  نەژادى هەڵکێشاوە هیچ زهنیەتێکى  ئایینى هێندەى زهنیەتى سەرمایەدارى شەڕ و چەوسانەوەى لەگەڵ خۆیدا نەهێناوە زیهنى تاکى هیچ کۆمەڵگایەک بە ئەندازەى زیهنى تاکى کۆمەڵگاى سەرمایەدارى تاکى نا بەر پرسیاى ئاڵودەى قازانج .هێندە  زۆردار ، کۆمەڵکوژ ، توێنەرەوە و دیکتاتۆرى نە ئافراندوە  سەرمایەدارى  وەکو  سیستەمێکى پاوانخوازى جیهانى  دراو و موڵک ، لە  ڕۆژگارى  ئەمڕۆماندا لە کاتێکدا زهنیەتى  پارەدارکردنى خۆى ئاوادەکات.
کۆمەڵگاى مرۆڤایەتى بەو قاڵبە زهنیانەوە دەبەستێتەوە کە تەنانەت  نەمرود و فیرعەونیش بیریان لێنەکردوتەوە ، مرۆڤایەتى لەسەرلەبەرى  جیهاندا بەرامبەر بە داتەپیوترین بتەکانى دەخاتە  کڕنوشەوە ، لەمەشدا  تەنیا  دەکرێ  باس لە پوکانەوەو ئیفلاسى زیهنى بکرێت لە نزیکەوە لێکۆڵینەوەى ناوەرۆکى  زهنیەتى  سەرمایەدارى جێگاى گرنگى پێدان و   بایەخێکى مەزنە، سەرمایەدارى وەک  بونیادێک  تەواوى کۆمەڵگە و کۆمەڵ و خیزان  هید...
هەڵدەوەشێنیتەوە هەموو پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکان بێ نیشتیمان دەکات، بۆ ئەمەش کۆمەڵگا لە بەها  کۆمەڵایەتى و پیرۆزەکانى  وەک  دابونەریت ، ئەخلاق و باوەرییەکان بێ بەرى  دەکات   و لەناویان دەبات ، هەروەها  هەموو کارەکانى لەسەر تاک  بەڕێوە دەبات و تاکێکى سەرمایەدارانە وەهاى دروستکردووە کە پێى وایە تاک خاوەنى جەستە و ڕەنج و ژیانى تایبەتى هەر خۆیەتى  ئەم مەزهەبە داوادەکات کە دەوڵەت دەستوەر نەداتە ژیانى ئابووریەوە و تەنها کارى  دەوڵەتە بریتی دەبێت لە پارێزگارى  کردنى  تاکەکان و سەروەت و  سامانیان و پاراستنى  ئەمن و ئاسایش و بەرگریکردن لە  وڵات ، دابەزینى  نرخ و داواکارى  زۆر  لەسەر  کرێکاران  واى لە خێزانەکان  کردووە  کە هەموو ئەندامانى  خێزانەکە کار  بکەن  ئەمەش بۆتە هۆى هەڵوەشانەوەى  خێزان و نەمانى پەیوەندیە کۆمەڵایەتییەکان  لە نیوان  خێزانەکان دا ، خۆپەرەستى سەرمایەداران  تاکە  کەسێک  یان  کۆمەڵە  کەسێکى  کەم  دەسەڵاتى بازاڕ  دەگرنە  دەست  بۆ  بە دیهێنانى  بەرژەوەندیەکانى خۆیان  بەبێ گوێدانە  پێداویستى  کۆمەڵگاو  ڕێزگرتنى بەرژەوەندى گشتى . قۆرخکردن کەسێکى سەرمایەدار هەڵدەستێت  بە قۆرخکردنى کەل و پەل و هەڵگرتنى تا  لە بازاڕدا   نامێنیت و دواتر  دەیخاتە بازاڕەوە   بۆ فرۆشتنى  بە نرخێکى چەندین جار  بەرزتر کە  گەمە یان یارى   بە  ژیانى بەکاربەرە هەژارەکانەوە دەکات ، کێبرکێ  بنەماى سیستەمى سەرمایەداریە و والە ژیان دەکات دەیکاتە  گۆڕپانێکى  پێشبڕکێى  زۆر توند کە  تیایدا کێبڕکێ  دەکرێت لە پێناو  زاڵبون .دونیاش دەگۆڕێت  بۆ جەنگەڵستانێک کە تیایدا بەهێز و خاوەن تواناکان  لاواز و بێدەسەڵاتەکان دەخۆن . گەمەکردن  بە کرێکاران:  سەرمایەدارى وا لە هێزى  کار  دەکات  کە ببێتە کاڵایەک  و ملى پێکەچ  دەکات  بۆ  چەمکى (عرض و طلب) بە شێوەیەک  کرێکار هەموو چرکەیەک  لەبەردەم  مەترسى  گۆڕیندایە بە یەکێکى  تر کە نرخێکى  کەمتر وەردەگرێت  یان  کارێکى زیاتر  دەکات  یان  خزمەتێکى باشتر پێشکەش بکات. بێکارى بوەتە  دیاردەێکى ئاسایی  لە کۆمەڵگاى سەرمایەداریدا  و بەتایبەتیش زیاتر  دەردەکەوێت  کاتێک  کە  بەرهەم زیاتر بێت لە بەکارهێنان و ئەمەش وا لە خاوەن کار دەکات  کەواز  لە ژمارەیک کرێکار بهێنێت  کە  قورساییان خستۆتە سەر ئەستۆى. ژیانێکى پرَ لە ململانێ ئەمەش لە ئەنجامى ململانێى  نیوان  دوو چین  یەکێکیان  بە هەموو شێوەیەک  هەوڵى  کۆکردنەوەى پارە  دەدات و چەوسێنەرە و  چینى  دووەمیش چەوساوە  و  سوتەمەنیکى  سەرگەردانى  گەڕان  بەدواى پێداویستێەکانى ژیانەوە . کە بەبێ ئەوەى بەزەییەک و  دڵنەرمیەکى لە بەرامبەریەوە پێبگات . داگیرکردن  سەرمایەدارى بەبیانوى گەڕان   بە دواى   سەرچاوە سروشتى و خاوەکاندا .و  بەبیانوى  گەڕان   بە دواى  بازاڕى نوێدا  بۆ  ساغکردنەوەى بەروبومەکانی. دەکەوێتە داوى داگیرکردنى  گەلان و نەتەوەکانەوە  لە ڕووى ئابووریەوە بۆ  یەکەم  جار  و دواتر  لە رووى  سیاسی و ڕۆشنبیریشەوە داگیرى دەکات . ئەمە سەڕەراى بە کۆیلەکردنى  گەلان و بەکارهێنانى  هێزى کار  تیایدا  بۆ  بەرژەوەندى خۆى. جەنگ و ویرانکارى مروڤایەتى  گەلێک  ڕەنگ و شێوازى سەیرو  سەرسوڕهێنەرى  بە خۆوە  بینیوە لە  جەنگ و  وێرانکردن ئەوەش لە ئەنجامى  سروشتى  داگیرکاریەکانەوە  کە پەشت  دەبەستنە سەر بنەماى  دیموکراسیەت  لە سیاسەت و دەسەڵات دا .زۆربەى کات   دیموکراسیەت لەگەڵ  خەونەکانیدا یەک دەگرێتەوە  دوور  لە ماف و داد پەروەرى  و   ڕاستگۆیی و  زۆربەى  کاتێش    لەبەرژەوەندى کۆمەڵیک  لە سەرمایەدارەکان بەکاردێت  ئەوانەى کە پێان دەوترێت  ((خاوەن پایە بەرزەکان)) 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە