سویدییەکان پشگیری سیخوڕە ئەمەریکییەکە دەکەن، دەوڵەتیش دەیەوێت دەسگیری بکات

Monday, 06/02/2017, 20:14

3250 بینراوە


"ئێدوارد سناودن" هاوڵاتی ئەمەریکی لە دایک بووی ٢١ی٦ی ساڵی ١٩٨٣، لە ساڵی ٢٠١٣ سناودن، کارمەند یان سیخوڕی ناوەندی سیخوڕی "سی ،ئای، ئەی" هەروەها "ناسا"یە، واتا ناوەندی ئاسایشی نەتەوەی ئەمەریکا، سناودن کۆمەڵێک نهێنی ئاشکراکرد، کە بریتیبوو لە ٢٠٠٠٠٠ نهێنی واژۆکراو، لەوانە چاودێریکردنی سەرجەم مرۆڤایەتی کە دژی یاسای نێو نەتەوەیی و خوودی یاسای ئەمەریکا، کاتێک کە سناودن تێدەگات کە ئەوکارەی "سیاو ناسا" نایاساییە،نهێنیەکان بۆ ڕۆژنامەی "زەگاردیان وهەروەها زە واشنتۆنپۆست" ئاشکرا دەکات. بەمەش دەسەلاتدارانی ئەمەریکا خەجاڵەت کرد، زۆرێک لە ئەمەریکیەکان لێکەوتنە تەقە و با خائین ناویان برد، تەنانەت زۆربەی وولاتانی جیهانیش دابەش بوون بەدوو دەستەوە، زۆرێک هەروەکوو دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا بەخائین ناویان برد، زۆرێکی دیکەش بە پاڵەوان. سناودن بە ناچاری نیشتیمانی بەجێهێڵاو ڕووی کردە ڕوسیا،لەوساشەوە لە ڕوسیا بەناهەندەییە. بە ڕوکەش گوایە ترامپی تازە هەڵبژێدراوی سەرۆکی ئەمەریکاو فلادیمیر پۆتینی سەرۆکی ڕوسیا دۆستن، مەترسی ئەوەهەیە کە ڕوسیا سناودن ڕادەستی ئەمریکا بکاتەوە،لەلایەن خۆشیەوە، سناودن لە ئاوارەیی بێزار بووەو بیر لەوە دەکاتەوە کە بگەڕێتەوە بۆ نیشتیمانی خۆی. بەڵام ترامپ پێش ئەوەی کە ببێت بە سەرۆک کە هێشتا خۆیشی نەپاڵاوتبوو بۆ سەرۆک کۆماری ووتی: سناون شایستەی مەرگە. بەڵام ناوەندی Right Livelihood Award، کە ناوەندەکەی لە سویدە، خەڵاتی ئەو کەسانە دەکات کە بەکاری مرۆڤ دۆستیەوە خەریک دەبن، ئەو ناوەندە سناودنی خەڵات کردوە، کەبەهای خەڵاتەکەی نزیکەت  ١٥٠ هەزار یۆرۆ، بەڵام خودی سناودن ناوێرێت بێتە سوید، چونکە ترسی لەوەهەیە کە دەسەڵاتدارانی سوید ڕادەستی ئەمەریکای بکەنەوە.
بەڵام لە ڕاپسریەکدا سویدیەکان بە ڕێژەی لە سەدا ٦٢، کارەکانی سناون بە کارێکی مرۆڤ دۆستی دەبین و داواش دەکەن کە ڕێگە بدرێت، کە خودی سناودن بێتە سوید و خەڵاتەکەی وەربگرێت، بەبێ ترس دڵە ڕاوکە. بەڕێزان بۆ وەرگێرانی ئەم بابەتە کەڵکم لەهەردوو ڕۆژنامەی سویدی "سیدسڤێنسکا، هەروەها ئافتۆن بلادت" وەرگرتووە، تەنها بۆ زانین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە