سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


ڕاستی چیرۆکی ۲۲ هەلیکۆپتەرەکەی مەلا بەختیار و چەند نهێنیەکی تر

Saturday, 11/02/2017, 19:59

9066 بینراوە


لەو ڕۆژەوە مەلا بەختیار ئەوفشەیکردوە٫ کە گوایە لەشەڕێکدا ۲۲ هەلیکۆپتەری بەسەرەوە بوە و ئەو ئەم ڕۆژەی بەدیهێناوە٫ مەراقی ئەوەم هەبوو یەکێک لە پێشمەرگە دێرینانەی ئەو سەردەمە ببینم و ڕاستی ئەو ڕووداوەم بۆ بگێڕتەوە.
ماوەی چەند ڕۆژێکە کۆمەڵێک پێشمەرگەی دێرینم بینیوە پرسیارم لێکردون٫ یەکێک لەو پێشمەرگە دێرینانەی کە خۆی لەو رووداوەدا بووە و ڕاستیەکەی بەم شێوەیە گێڕایەوە و وتی: جارێک کۆمەڵێک پێشمەرگەبوین لە دێی میراسی خواروبوین کە پێک هاتبوین لە ( ئازادی سەرگرمە و سامان گەرمیانی و عادل شکور و ئاوات قارەمانی و دلێری سەید مەجید و مەلا بەختیار و چەند پێشمەرگەیەکی دیکەبوین٫ دەمەو بەیان لە ناو دێکەبوین ژنێک هەواڵی پێداین کە هێزێکی سەربازی بۆ ناو دێکە دێن٫ ئیتر دێکەمان جێ هێڵا و رۆیشتین بو چەمی دێوانە٫ عادل شکورو ئاوات قارەمانی درەنگ هەواڵیان پێدرابوو و درەنگکەوتن و سەربازەکان چەن فیشەکێکیان پێوەنابون بەریان نەکەوتبوو و هاتن بۆ لای ئێمە٫ ئێمە بڕیارماندا ئەو شوێنە چۆڵ بکەین و بچین بۆ ناوچەی شار باژێڕ٫ بەڵام سامان گەرمیانی و ئاوات قارەمانی و مەلا بەختیار و پێشمەرگەیەکی دیکە لەوێ جێمان و لەگەڵمان نەهاتن٫ دواتر کە ئێمە ئەوانمان بنیەوە باسی ئەوەیان بۆ کردین کە دوای مەلا بەختیار چۆن هەڵلەرزیوەوە ترساوە و وتوێتی: تازە ئێمە ئەکوژرێین٫ دواتر پیاوێکی خەڵکی گوندەکە ئەیان بینێت و پێیان دەڵێت: ناو گوند هەموی سەربازە٫ شوێنکەتان باشە دوژمن ناتانبینێت٫ لێرە نەجوڵێن٫ بە منداڵەکەمدا نانتان بۆ دەنێرم و لێرەنەجوڵێین هەتا خۆم ئاگادارتان دەکەمەوە٫ دوای پیاوکەی بە منداڵەکەیدا نان و یەلکەیان بۆ دەنێرێت٫ ئیتر دونیادەبێتە تەم وخومار٫ مەلا بەختیار هەڵیان ئەپێچێت بچنە ناو دێکەوە٫ کاتێک ئەچنە ناو دێکەوە کە دێی ئەستێڵی خوارودەبێت٫ کابرا توڕە ئەبێت و ئەڵێ پێم نەوتن نەیەن تا ئاگادارتان دەکەمەوە هێشتا سەربازی لێماوە لەپشتی دێکەوە٫ مەلا بەختیاریش زۆر بێ ئەدەبانە دەستدەکات بەجنێودان بەکابرای لادێنشین و پێی دەڵێت: ترسنۆک٫ یەکێک لەو پێشمەرگانەش بەمەلابەختیار ئەڵێت٫ خۆت ترسنۆکیت٫ ئەو پیاوە منداڵەکی خۆشی بۆ ئێمە خستوەتە مەترسیەوە هێشتا تۆ بەو دەڵێی ترسنۆک؟ دواتر برادەران بۆیان باسکردین نە توشی شەڕبون و نە هەلیکۆپتەر لێیداون٫ تەنها ۳ بۆ ٤ هەلیکۆپتر لەسەر چیای قەڵا قایمەس سەربازیان دابەزاندبوو٫ چەندین کیلۆ مەتریش لێیانەوە دوربوون.
ئەو پێشمەرگە دێرینە بە پێکەنینەوە وتی: ئەوە جارێکی دیکەش مەلا بەختیار ئەم درۆی لەشوێنێکی دیکەکردبوو٫ بەڵام ناوی دێیەکیتری بردبوو لە ناوچەی شارباژێڕە گوندەکەش ناوی مۆریاسە٫ ئەمجارەش ناوی لادێیەکیتری هێناوە بەناوی دێی حمەی کەرەمە کە ناوەکەشی نازانێت گوندی حمەی کەرەمە٫ کە ئەو گوندەش نییە٫ ئەوە ڕاستی ئەو ڕووداوەیە کە مەلا بەختیار ئەو هەموو درۆی لەسەرکردووە.
پێشمەرگەیەکی دێرینی دیکە بۆی گێڕامەوە کە شەهید ئارام چەند ڕقی لە مەلا بەختیاربووە٫ جارێک شەهید ئارام مەلا بەختیار بانگدەکات بۆ شاخ و پێی دەڵێت ڕێکخستنی شارتتێکداوە٫ بۆت نییە بچیت بۆ سلێمانی٫ بچیتە ناو شاری سلێمانیوە یەک مەفەرەزەتبۆ ئەنێرم بەسزات بگەیەنێت٫ شەهید ئارام نەقڵی دەشتی هەولێری دەکات و نایەڵێت بچێتەوە ناو شاری سلێمانی٫ ئەو پێشمەرگە دێرینە وتی: شەهید ئارام جارێک پێی وتم: ماڵی بێ پیاوی بڕمێت والەو هەموو کوڕە باشە ئەم کابرا خراپە بوەتە پێشمەرگە.
هەرئەوەشە وایکردوە مەلا بەختیاریش تۆڵەی خۆی بوجۆرە لە شەهید ئارام دەکاتەوە کە هەموجارێک کەتنێک درۆیەک دەکات٫ سوێند بەگۆڕی شەهید ئارام دەخوات و بۆ ئەوەی بەبۆنەی خراپی ئەمەوە خەڵک جنێو بەشەهید ئارام بدات و بڵێت: ئەگەر ئارامیش بمایە وەک ئەم دەبوو٫ هەموو ئەو دەم و چاوە ناشرینانەی وەک مەلا بەختیار لە سەر گۆڕی شەهید ئارام دەوستن٫ ئارام زینوکەیتەوە هەمویان ڕەمی دەکات لەسەر دزی و درۆزنی و داوێنپیسی و دەستپیسی.
پێشمەرە دێرینەکە باسی ئەوەی بۆکردم کە مەلا بەختیارخۆی هەڵدەنێت٫ لە تەمنیدا شەڕێکی قورسی نەبینیوە٫ هەرچی شەڕی قورس هەیە و کراوە لەدوای تێکچونی مفوەزاتی نێوان یەکێتی و بەعس رویداوە ٫ ئەو کاتانەش مەلا بەختیار بەهۆی خیانەتکردنی لە کۆمەڵەو و یەکێتی لە زینداندا بووە.
ئەو پێشمەرگە دێرینە خیانەتەکەی مەلا بەختیاری لە کۆمەڵەی ڕەنجدەران بۆ گێڕامەوە کە چۆن بەبڕیاری جەلال تاڵەبانی شەوکەتی حاجی موشیر دەستگیریکرد٫ دواتر بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی کۆمەڵەی ڕەنجدەران هەرکەسێک خیانەت لە کۆمەڵە بکات٫ سزاکەی ئیعدامکردنە٫ هەربۆیە لەپلنویمدا لە کۆی نزیکەی ٦۵ ئەندامی بەشداربوو یەک کەسێکی هەولێری بەناوی عەبدوڵاتۆفیق دەنگی لەسەر سزای ئیعدامکردن ـلەسەری نەدابوو٫ تێکڕای ئەندامەکانیتری پلنیوم بڕیاری ئیعدامکردنی بە گویرەی پەیڕەوی ناوخۆی کۆمەڵە بۆ دەرکرد و بە قادری حاجی عەلیدا بڕیارەکە دەگەیننە دەستی نەوشێروان مستەفا٫ نەوشێروان مستەفاش دەڵێت: نابێت ئیعدامی بکەین٫ نمونەیەکیان بۆ دەهێنێتەوە و دەڵێت: ئەگەر مەلا مستەفا پێش ئاشبەتاڵ بکوژراییە هەتا هەتایە ئەیانکرد بە پاڵەوان و ئەیان وت ئەگەر ئەو بمایە دەوڵەتی بۆ دروستکردین٫ باشبوو مایەوە خەڵک بینیی چۆن ئاشبەتاڵی پێکردن٫ بۆیە ئەگەر مەلا بەختیار ئیعدام بکەین٫ سبەینێ ئەیکەن بە پاڵەوان و هەزارو یەک چیرۆکی بۆ ئەهۆننەوە و ئەڵێن ئەگەر بمایە هەموو شتێکی بۆ کورد ئەکرد٫ بۆیە من ئیعدامی ناکەم٫ تەنها ئیعدامی سیاسی دەکەم.
ئیعدامی سیاسیەکەشی بەوشێوە دەبێت٫ بڕیارەکەی کۆمەڵەی پێ نیشان دەدەن مەلا بەختیار دەست دەکات بە گریان و دەڵێت: بەس مەمکوژن ئەچملە ڕادیۆ بە خەڵک دەڵێم : من خیانەتکارم و خیانەتم کردوە. ئەڵێن نەخێر بۆمان بنوسەو ڕیکۆڕدیشی دەکەین. ئیتر مەلا بەختیار هەموی ئەنوسێت چۆن خیانەتیانکردوە و چەند کەسن و ناوەکانیشیان دەنوسێت٫ دواتر بەهاوڕێکانی نیشاندەدەن٫ هەمویان قسەی پێدەڵێن و ئەڵین خۆ ئەمکابرایە دەست بەعس بکەوتایە ئیعترافی لەسەر هەمومان دەکرد.
ئەوەی سەرەوە مشتێکە لە لە خەرواری حەقیقەتی مەلا بەختیار کە بەسەر ئەم نەوە تازەوە خۆیکردوە بە پاڵەوان و بەهەمو لایەکدا زۆر بێشەرمانەدرۆ بۆخۆی ئەهۆنێتەوە و ئەیەوێت خۆی لە خەڵک بکات بە جیڤارە٫ حەقە ئیتر واز لەم درۆ و دەلەسانە بهێنێت٫ چونکە مێژوی هێندە جوان نییە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە