دەنگى تەپڵەکەى ترەمپ لەکوێ دەنگ دەداتەوە ؟

Saturday, 11/02/2017, 22:00

3228 بینراوە


ترامپ سەرۆکى هەڵبژێردراوى ئێستاى ئەمەریکا لە سەرەتاى بانگەشەى هەڵبژاردنەکەیەوە توانى بیر و ئایدۆلۆجى پارێزگارانە (conservatism) ى خۆى بە وتارى پۆپیولیست ((populist بکاتە پەیامێکى تازە و هیوا بەخش و وروژێنەر بۆ دەنگ دەران تا لەئەنجامدا کلیلى کۆشکى سپى کەوتە دەست .
--------------------------------------
یەکەم دەنگدانەوەى دەنگى تەپڵى ترامپ لاى زۆرى دەنگدەرانى ئەمەریکا بوو کە هەنێکیان بە پاڵنەرى ئایدۆلۆجى وە هەندێکى تریان بەهۆى وتارە پۆپیولیستەکانى بوو ،کە  هەتا ئە ما نە ى  لە ڕووى فکرى و ئایۆلۆژیەوە لە ترامپ جیاوازبوون بە پا لنەرى مە یل بۆ  پەیامە  پۆپیولیستەکەى ترەمپ دەنگیان پێ دا .
بۆ نمونە ترەمپ بەئاشکرا هەڵوێستى خۆى دژى ئازادى ژنان راگەیاند لەسەر منداڵ لەباربردن بەڵام بە وتارى پۆپیولیستى خۆى کە ئامانج و کارى ئەوە ئەبێت کە گەشەى ئابورى وڵات زیاد بکات و شوێنى کار بۆ ملیۆنەها کەس دابین بکات لە رێى داخستنى سنورەکانى ئەمریکا بە دیوار بۆ رێگرى لە گەنجانى مەکسیکى لە هاتنە ناو ئەمەریکا وە ناو  بازارەکانى کارى ئەمەریکا وە کەم کردنەوەى هاتنى موسڵمان بۆ ناو ئەمریکا بۆ ئەوەى بە وتەى خۆى رێگرى بکات لە کارى تیرۆرستى لەلایەن گروپە تیرۆرستەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست توانى دەنگى  ئە ما نەش بۆ خۆى راکێشێ کە لە رووی ئایدۆلۆژیەوە  لە خۆى جیاواز بوون  .
واتە ترس  لە داهاتووى ئابوورى و ئاسایش زاڵ بوو بەسەر لایەنى ئایدۆلۆژى بۆیە زۆر لەوانەى کە باسمان کرد کە لەگەلیشیا  جیاواز بوون بەهۆى وتارە  پۆپیولیستە کانیە وە  بۆ سەقام گیرکردنى ئاسایشى ئابوورى و ژیان توانى کاربکاتە سەر دەرونى دەنگدەران و بڕیاردان لە بەرژەوەندى خۆى .
دەنگ دانەوەى دەنگى تەپڵى ترامپ لەسەر ئاستى ناوخۆ لە ئێستا و داهاتوودا لێکەوتەى جیاوازى لە سەر ئاستى کۆمەڵایەتى و فەرهەنگى و سیاسى و ئابورى لێ دەکەوێتەوە کە دەشێ هەندێکیان تازە و بریار دەربن بۆ سیماى گشتى ئەمریکا .
وتارە پۆپیولیستەکانى ترامپ ئەوەى پەیوەندى بە کۆچبەران و موسڵمانانەوە هەیە لە ئەوروپا گەورەترین دەنگ دانەوەى  لێ کەوتەوە وە زیاتریشى لێ ئەکەوێتەوە  چونکە هەم ئەوروپا  ئەمرۆ بە ئەندازەیەکى زۆر بۆ خۆى هەمان کێشەى کۆچبەرانى هەیە لەگەڵ  زۆر بوونى ئاڵۆزیە  کەمەڵایەتیەکان  بەهۆى بونى زۆرى کۆچبەران و کردارى ترۆریستى لەلایەن گروپە ئیسلامیەکانەوە بەڵام بەم جیاوازیانە:
1- مێژوى ئەوروپا لەگەڵ بیرى توندرەِوى  کە بووە  هۆى کۆمەڵ کوژى جولەکەکان بە دەستى نازیەکان  وا ئەکات ڕاى گشتى وە بە تایبەت نوخبەى سیاسى ئەوروپا بە ئاشکرا ئەم دەنگەى ترامپ قبوڵ نەکەن وە نمونەش لێکدوانەکانى  سەرۆکى فەرەنسا و سەرۆکى حکومەتى ئەڵمانیایە  کە دژ بە هەڵوێستەکانى ترامپ دەریان بری ٫ وە لە سەر ئاستى گشتى وە  شەقام زیاتر لە 2 ملیۆن واژو کۆکرایەوە لە بەریتانیا دژى سەردانى ترامپ بۆ وڵاتەکەیان بەڵگەیە بۆ کە دەنگدانەوەى دەنگى تەپڵەکەى ترامپە لە ئەوروپا گەرمە جا چ بە قبوڵکردنى لەلا یەن  راست رەوەکانەوە  یا قبوڵنەکردنى بێ لەلایەن  بەشێ لە  نوخبەى سیاسى و  لیبرال و چەپ  رەوەکانەوە . راست رەوەکان لە  ئەوروپا کە ئارەزووى هەمان دەنگ و پەیام و سیاسەتى ترامپ ئەکەن لە کۆبونەوەى  خۆیان  لە ئەڵمانیا لە مانگى ڕابردودا واتە مانگى یەکى 2017 بە ئا شکرا لایەن گری خۆیان بۆ ترامپا دەربرى کە  دوبارە بەڵگەى ئەم وتەیە کە لە ئەوروپاش کەم  یان زۆر  ئارەزووى سیاسەتەکانى ترامپا هەیە  .
2- مێژوى ئەمریکا وە پێکهاتەى ئەمریکا بۆ خۆى لەسەر بنەماى کۆچبەریە  بۆ ئەم کیشوەرە هەروەکوو لە دوا وتاردا لەسەر کایگەرى قەیرانەکان لە سەر دیمۆگرافیا باسى ئەم حاڵەتە تایبەتەى ئەمەریکام کردبووکەلەئەنجامداهەمووکۆچبەران لەبۆتەى فەرهەنگى ئەمەریکى دا خۆیان ئەگونجێنن(integration ) یان ئە توێنەوە (assimilation ) بە لەبەرچاو گرتنى هەندێ لایەنى ئاینى کە ئەمەش لە چوارچێوەى فەرهەنگى گشتى وە بەها کانى   ئەمریکادایە کە پەیوەندى بە ئازادى بیر و را ٫ئاین وە هەلى  یەکسانە وە هە یە  بۆ ژیان ٫کار وە خۆێندن بۆ هەموان کە ئەم بەهایانە بۆ  خۆیان ناسنامەى ئەمەریکان .
بەڵام لە ئەوروپا ناسنامەى نەتەوایەتى وە فەرهەنگى نەتەوایەتى وە مێژووى نەتەوایەتى لە چوارچێوەى سنورێکى دیاریکراودا دروستکەرى قەوارەى  وڵاتەکانە وە دروستکەرى دەوڵتى نەتەوەیە بە هەموو ڕەهەندەکانى سیاسى ٫  ئابورى ٫ کۆمەڵایەتى  ٫ فەرهەنگى وە  مێژووییەوە بۆیە لە ئەوروپا کۆچبەران بە ئەستەم تر دەگەن بە قۆناغى خۆ گونجا ندن و  توانەوە  لە چاو ئەمریکا بە تایبەتیش بۆموسڵمانان بەهۆى مێژووى ئەوروپا لەگەڵ موسڵمانان وە تێروانینى موسڵمانان بۆ ئەوروپا وە بە پێچەوانەشەوە کورت کراوەتەوە بۆ پا شخانى  مێژووى  ئاینى و فەرهەنگى  . 
هەروەکوو لە سەرەوە ئاماژەمان پى کرد٫  لە ئێستادا لەسەر ئاستى نوخبەى سیایسى وە هەتا راى گشتیش دەنگى ترامپ زۆر قبوڵ نیەلە ئەوروپا بەڵام ئەگەر سیاسەتەکانى ترامپ ئەنجامى باشى  هەبىَِ لە هە مان کاتا  کۆچى موسڵمانان بەرەو ئەوروپا بەردەوام بێت وە گروپە تەندڕەوە ئیسلامیەکان بتوانن کارى تیرۆرستى زیاتر ئەنجام بدەن ئەوا بێگومان مۆدێلى ترامپ لە ئەوروپا ئەبێتە ئارەزووى هەرە زۆرى گەلانى ئەوروپا کە لەئەنجامدا ئەشێ بوومەلەرزەى سیاسى لە ئەوروپا دروست بکات بە بردنەوەى راسترەوەکان لە   هەڵبژاردنەکانا لە زۆربەى هەرەزۆرى  وڵاتانى ئەوروپا  کە ئەوکات بە دڵنیاییەوە رۆژو سەردەمێکى نوێ  دەست پیدەکات نەک هەر بۆ ئەوروپا بەلکو  بۆهەموو  جیهان .   .
ئەوەى کە پەیوەندى بە وتارى دیارى ترامپەوە هەبێ  لە مەر شەڕى  را گەیانراوى  دژى تیرۆر و گەندەڵى ئەوا بێگومان وڵاتانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست ئەم شوێنەیە کە گەورەترین دەنگ دانەوەى لێ ئەکەوێتەوە٫  لە ناو وەڵاتانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستیش بە تایبەت کەنداو ٫عیراق وە ایران  وە  بەتایبەت تریش  ایران دەبێ باش لە پەیام ودەنگى ترامپ تێبگات وە هەر هەڵەیەک لە تێگەشتنى پەیامەکە دەبێتە هەڵەیەکى کوشندە بۆ ایران  .چونکە پەیامى ترامپ  دەرهاویشتەى هەموو یان ئەنجامى هەموو ئەم کارلێکە جێوسیاسى ٫  جێوسترا تیجى  ٫  ئابورى ٫  وە هە تا دەرونى ٫   نەژادى ٫  رەگەزى و ئەو گۆرانە کۆمەڵایەتیانەیە کە
-  لەم 16 سا لە ى  دواییدا  روویان داوە  لە  گەڵ شە رى وە دیاردەى تیرۆریزم .   
- لەم  28 ساڵەى ڕابردوو٫ واتە پاش ڕووخانى کۆمۆنزم و  گۆران کارى  لە  هاوسەنگى  هێزە ناوچەیی و    جیهانیەکان  .   
- لەم 70 ساڵەى کۆتایى جەنگى دوەمى جیهان کە بووە هۆى دابەش بوونى جیهان وە  دروست بوونى بلۆکى سیا سى  ئابورى وە هاو پەیمانى جیاواز بە بەرژەوەندى جیاواز  ٫   وە ئیستا بە حوکمى گۆرانکارى مێژویى و رووداوەکان  لەم کاتەدا گۆرانکارى بەسەر کۆى رەگەزەکانى  گۆرانا دێت کە هە موویان لە کەسایەتى  وە خیتا بى ترامپا بەرجەستە بوون  .
هەموو ئەم گۆرانکاریانەى باس کران بوونە هۆى بەرهەمهێنانى ترس ، واتە ترسى ئابورى ، سەربازى ، کۆچبەر ، وە ترس لە موسڵمان و تیرۆر ، وە هەموو  ئەم ترسانەش بوونە پێکهاتەى پەیام و دەنگى ترامپ . هەرشتێ لە سروشت و  ژیانا  ڕەنگى پێکهاتوەکانى  ئەداتەوە ،  لێرەدا پێکهاتەى بوونى ترامپ بە هەموولایەنەکەوە  ترسە بۆیە  ترامپ  وە پەیما مى ترامپ    ڕەنگى ترسى داوەتەوە هەم لە سەر ئاستى ناوخۆ وە هە م سەر  لە ئاستى  دەرەوە .
ئەگەر ئیستا دەنگى تەپڵى ترامپ تە نها لە هەندێ شوێنى دیاریکراو دەنگبداتەوە ئەوا بە دڵنیایى لە داهاتویەکى نەچەندان دوور ئەم دەنگ دانەوە فراوانتر و فراوانتر ئەبێ ، وە بۆ پرسیارى ئەمەش چى رووئەدات ؟ دوبارە لە کات  و داهاتویەکى نەچەندان دوورا وەڵام ڕوونتر  ئەبێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە