پارتی یاریەكی قێزەونی تر لەگەڵ كوردستانی رۆژئاوادا دەكات

Monday, 13/02/2017, 18:08

3133 بینراوە


وەك هەواڵەكان ئەمرۆ بەروونی ئەوە دەردەخەن، كە لە دوێنێوە پارتی و بە یارمەتی توركیا یەكەم گەری یاری لەسەر ساحەی رۆژئاوا بەبەكارهێنانی بەناو ئەو پێشمەرگانەی رۆژئاوا دەست پێكردووە و بە پێی بەرنامەیەكی ترسناك و بەمەبەست و لە ئاستی پیلانێكی نهێنی نەخشەبۆكێشراوی هاوبەش لەگەڵ توركیادا،  بە ناردنی یەكەم وەجبەی نزیكەی 200 لە بەناو ئەو چەكدارانەی رۆژئاوا بە یارمەتی لوجیستی توركیا رەوانەی رۆژئاوای كوردستان كردووە و لە سەربازگەی كولجبرین لە ناوجەی ئیعزاز جێگیر كراون . ئەمەش هاوشانی زیاتر لە 2300 سەربازی تورك و هێزەكانی قەڵغانی فورات كە ئەوانیش بەناو ئۆپۆزسیۆنی سوریا و نۆكەران و داربەدەستانی توركیان، كە بێگومان لەوێدا وەك بەردەستە و جاش مامەڵە لەگەڵ ئەم چەكدارە كوردانەدا دەكەن و هەموو دەسەلآت و فەرمانەكان لای ئەوان دەبێت و ئەمان تەنها جێبەجێكار و خۆفیداكار دەبن، بەڵكو لە شەری دژ بە شەرفانانی تورەیی فورات و یەپەگە و یەپەژە بەكاریان دێنن و لە دواجاردا ئەوەیان مەبەستە كە خوێنی كورد بە دەستی كورد برژێنن .

 ئەگەر ئەمە سەرەتای  جوڵەی سەربازی و لەهەمان كاتدا سیاسی هاوبەشی توركیا و پارتی و ئەو هێزە بێت كەلە كۆمەڵێك داردەست و مشەخۆری رۆژئاوا دروست كرابێتن و ،توركیا بە یاریەكی تایبەتی و لەدژی هێزە هاوبەشەكەی تورەیی فورات بەكاریان بێنێت، لەگەڵ ئەم چەكدارانەی رۆژئاوا و بەتایبەتی ئەم هێزەهاوبەشەش لە ئیتنە جیاوازەكان دەبێت و بە یارمەتی پارتی دیموكراتی كوردستان دروست كرابێت، بۆ ئەوەی لە دونیا دەرەوە بە هەمان هیچزەكانی سوریای دیموكرات بیانشوبهێنێت، ئەمە جگە لە نۆكەری و دژایەتی كورد بە كورد و بەشداری ئاشكرای پارتی لە كردەوەیەكی ستراتیجی قێزەون و یاریەكی دەوڵەتی توركیادا، جگە لە  زیانبەخشین بە كورد لە هەر چوار پارچەكەی كوردستان و تەنانەت بە خودی پارتیشەوە لە رووی ئامانجە گەورەكەی كوردەوە، هیچ شتێكی تری لێ سەو نابێت .

 مەعقولە ئەو سیاسەتەی پارتی بۆ چەندین دەیەیە لە كوردستانی باشور بەكاری دێنێت كە لەسەر شیعاری ، یان هەر خۆم بالآدەست و دەسترۆیشتوو بم یان هیچ كەس وەستاوە، بیەوێت لە رۆژئاواش پیادەی بكات و بە خۆی نەزانێت كە  لەوێ دەكەوێتە دوای هەموو لایەنەكان و تاوەكو دەوڵەتی توركیا بالآ دەست و فەمانرەوا بێت جێگەی ئەم لەپێشەوە نابێت . مەعقولە پارتی لە پێناو خۆیدا، بە جێبەجێ كردنی فەرمان و ملكەچی توركیا بەم شێوەیەی كوردستانی باشوور بیەوێت لەوێشدا پرسی گەلی كورد تێك بدات  و پەرش و بلآوی و ناكۆكی بسەپێنێت و، ملهوری دژ بە بەرژەوەندیەكان بكات و گوێی لە هیچ نەبێت جگە لە بەرژەوەندیە شەخسیە حزبیە تەسكەكە و،  وا بزانێت لە كوردستانی رۆژئاوا وەك كوردستانی باشوور بۆی دەچێتە سەر .

 بۆیە، جەبێت چەندین جار بیر بكاتەوە لەم رەفتار و مامەلانەی لە گەڵ پرسی گەلی كرودستاندا . باش لەو بارودۆخە جیاوازانە بروانێت و ، ئەو رەفتارانەی جگە لەوە خاڵیچكی رەش بخاتە سەر  مێژووە رەشەكەی لەم بارەوە هیچ دەستكەوتێكی لە كوردستانی رۆژئاوا نابێت و، ئەوە بێنیتەوە بیری خۆی كە داعش لە قەراغ هەوڵێر بوو توركیا جوڵەی لێبرابوو، بەهیچ شێوەیەك فریای نەكەوت . با باسی شەنگاڵیش نەكەین


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە