ئاینی ئیسلام و دەسەڵات

Tuesday, 14/02/2017, 13:04

5994 بینراوە


ئاین بەگشتی لە رووی مێژووییەوە تێبینی بکەین، دەبینین هەر لە ئاینە هەرە کۆنەکانی مێژووی مرۆڤایەتییەوە، مەخابن ئاینی ئیسلام پێیان دەبێژێت: 
" بت پەرستەکان"، ئاگر پەرستەکان، مەجوس، کافرەکان و زۆر ناو نۆتەرەی تری لێناون. 
(بەمەرجێک لە هەر قۆناخێکی ژیانی گێتی مرۆڤدا فەلسەفەیەک زاڵ بووە. قۆناغی یەکەمی فەلسەفەی یۆنا و هند و چیندا مرۆڤ ئاوئاگر پەرست بوون، پاشان قۆناغی دووهەم و دەر کەوتنی سوکراتی مەزن و پاشان ئیفلاتوون عەشق پەرست بوون، وەلێ چی لە ئیسلام دەکەی بە جنۆکە وشەیتان ناویان دەهێنێت، یاسا و دەستوری دەوڵەتی ئەوسەردەمانە بەیان ناکات). 
ئاین بەگفتی مێژوو ناسان، بە دوو بەشی جیاواز پێناسەی دەکەن. 
یەکەمیان: بەشی رۆح یان فطریە.
لە ئاینی ئیسلامدا: ( فطری )ی و لە ئاینی مەسیحدا : نەسیحەتە رۆحییەکانی پێدە بێژن. 
واتە راستییەکانی ناخی سروشتی مرۆڤ. 
بەشی دووهەم لە ئاین، پێیدە بێژن: 
بەشی یاسا ودەستور یان شەریعەت:
لە ئاینی ئیسلامدا ( شەریعەت )، واتە یاسای دەوڵەت، یان یاسا نەگۆرە ئاسمانییەکان. لە ئاینی جولەکەدا جەدۆلی یاسا(تەورات) ولە مەسیحدابی پێدەڵێن. بیبل وشەیەکی لاتینیە لە بیبلۆتێکەوە وەر گیراوە، واتە کیتاب یان کیتابی یاسا.
یاساکان یان شەریعەتەکان بەکۆمەڵێ چیرۆک وئەفسانەی زۆر دێرینی مرۆڤایەتی رازێنراوەتەوە، لە ئاینە جیاوازەکاندا، لە هەموویاندا هەمان چیرۆک دەخوێنینەوە. چیرۆکەکان بریتین لە چیرۆکی: ئادەم و دادە حەوا، نوح و کەشتێکەی، چیرۆکی پێغەمبەرە ئیبراهیم هەروەها باس و خواسی پێغەمبەران. چیرۆکەکان راستە باسی دزی نەکردن، پاک وخاوێنی، یارمەتی، خۆشەویستی، رێزی دراوسێ، رێزی دایک وباوک، هەروەها چەخت کردن لەسەر کەمی عەقڵی خانمان ئەکات.
بۆ وێنە لە ئنجیلی کۆندا(پەیمانی یەکەمدا) خوا هێژێت:
دوونیا بە پێنج رۆژ دروستم کرد. پاشان ئادەم لە قوور خولقمکرد، هەروەها خاتوو حەوا لە پەراسویەکی چەپی ئادەم دروستم کرد بۆ ئەوەی تا خانمان مابن چاوکزی پیاوان بن.
زۆربەی چێرۆک وئەفسانەکان بۆ سەردەمی سۆمەرێکان و پاشاگەلگامێش دەگەرێنەوە. هاوکات بۆ چیرۆک وئەفسانەکانی: یەزیدی، زەردەشتی، بابلی، کلدان وئاشورێکان دەگەرێنەوە.
چیرۆکەکان بوونەتە بۆیاخ وئارایشکردنی شەریعەتەکەیان، سەرچاوەی شەریعەتی ئاینەکان وەک: دەستوری تەورات وپەیمانی یەکەمی مەسیحیەکان و شەریعەتی ئیسلامی سەرچاوەکەیان بۆ یاساکانی حامورابی( ٢٨٢ یاسای حامورابی) بە کەمێک دەستکارییەوە دەگەرێتەوە. 
دەتوانن لە (یاساکانی حامورابی)دا ببینن: 
چۆن کت ومت هەردەستورەکەی قورعانی موسڵمانەکان وجولەکەکانە، هەر چەندە ئەوەکەی حامورابی بەشێوەیەکی رێک و پێکتر ورونتر نوسراوە و بەیانکراوە.
لەم لینکەدا بە زمانی عەرەبی نوسراوە، ئەتوانن یاساکانی حامورابی بخۆێنەوە.
لەسەر تیشکی ئەم راسیانە ئاماژەم پێدان، شەریعەت تا ئەمرۆ داردەستی حوکوومرانی خەلیفەکان، مەلیکەکان، پاشاکان وئەمیرەکان بووە. لە وڵاتی ئێمەدا داردەستی حیزب-حوکوومەتی و بنەماڵە-حوکوومەتی بووە.
بیرمان نەچێت، شۆرشی فەرەنسا دوو سەدەیە، هاوکێشەکەی گۆریووە. فەرنسییەکان لە ساڵی 1789 وە، واتە لەشۆرشی فەرەنسییەوە، ئاین یاخود راستر شەریعەتی ئاینی بە یاسا و بە شۆرش لە دەوڵەت جودا کردەوە. یەکێ لە ئامانجە سەرەکێکانی شۆرشی تەموزی فەرەنسا جیاکردنەوەی ئاین لەدەوڵەت بوو. دەسەڵاتێکی دیموکراسییان دامەزراندوە. لە دەسەڵاتی دیموکراسیدا، کۆمەڵگا بەسێ کۆڵەکە یان بە سێ ئەرکانی دەوڵەتی نوێ بەرێوە دەبرێت. کۆڵەکەی دامەزراوەی دەوڵەت، لەدیموکراسیدا بەتەواوی لەیەکتر جیاکراونەتەوە و بریتین:
1- دەسەڵاتی یاسا دانان" پەرلەمان". 
2 -دەسەڵاتی تەنفیزی، " وەزیر وسەرۆک وەزیران". 
٣- دەسەڵاتی قەزایی " حاکمییەت". 
ئەم دەسەڵاتانە پێویستە لەیەک جودا بکرێنەوە. وەزیرێک بۆی نەبێت بەئارەزوی مەزاجی کار بکات ویاسا دانێت. یان حاکمێک بە ئەمری وەزیرێک کەسێک بگرێ لەزیندانی نێت. واتە دەسەڵاتەکان، هەریەکەیان ئازاد وسربەستن ولەژێر ئەمری کەسدانین. سەرۆک وەزیران ناتوانێت بە ئارەزوی خولیای خۆی یاسا دەرکات وڵات بەرێوە بەرێت. لەبەر ئەوەی کاری پەرلەمان یاسا دەرکردنە. بەپێچەوانەوە لە ئاینی ئسلامدا، شەریعەت دەیبات بەرێوە، شەریعەت بریتین لە یاسای( ثوابت) نە گۆر، شەریعەت وئاین ئاسمانین. تاکە کەسێک ئەمری سێ ئەرکانەکانی دەوڵەتی پێیە. کەسەکە خەلیفەیە، یان پاشایە، یان ئەمیرە المئمنینە یان کەسێکە وەک سەدام، یان وەک بنەماڵەی فیرعەونێکانی کن خۆمان.. 
شەریعەت لە ئاینی ئیسلامدا بە عەرەبی و چیرۆکی سەیر وسمەرە ئارایشت کراون، تێگەیشتنیان ئاسان نییە. بەتایبەتی لای کوردی داماوی خۆمان، کە بە زمانی عەرەبی زۆرکۆنی ناوچە جیاوازەکانی دوورگەی عەرەبی نوسراون. هۆی سەرەکییە کورد هەرگیز لە ئاینی ئیسلام تێنەگەیشتووە. قورعان وادەر ئەکەوێت بەدەستی ئەنقەس بەشێوەیەک نوسراوە تاخەڵکی وڵاتاانی ئێمە تێی نەگەن تەنها کۆلکە مەلاکان فیزبە وەشە عەرەبییەکانییەوە دەکەن و کوردی داماوی پێ لەخشتەبەرن 
میللەتی کورد ئەگەر لەسەدا پەنجای لەو ئاینە بەعەرەبییە نوسراوە تێبگەن، یەقینە هەرگیز باوەری پێ نامێنێت، بگرە دژی دەوەستێتەوە.
هەر بەم بۆنەیەوە کورد بەدەستی خۆی مێژووی خودی شارستانی، زمان ونوسینی، فەرهەنگی و دەوڵەتداری لە خۆکردووە وێرانیکردووە. ئامارێکیم لەبەردەستا نییە، میللەتی کورد لە هەموو مێژووی چواردە سەدەیەیدا، لەو باوەرەدام لەسەدا بیستی قورعانی خوێندۆتەوە، ئەو لەسەدا بیستەکەی قورعانی خوێندۆتەوە، لەسەدا دەی قورعان تێگەیشتوون. مەلاعەلی کەڵەک لەو باوەرەدام لە مەلاکانی تری لای خۆمان زیاتر لە جەوهەری پرۆسیسەکە تێگەیشتووە. لە هەموو مێژووی کوردەواریدا، جەوهەری قازانج ودەسکەوتەکانی ئاینی ئیسلام: بۆ میللەتی کورد لە دەسکەوتی مەلاعەلییە کەڵەکییەکان و رەفتارەکانیان فرەتر قازانجی نە بووە.
ئاین بەگشتی، ئاینی ئیسلام بەتایبەتی، بیرو باوەرێکە خۆی لە یاسا و لە شەریعەتییەکی دەوڵەتی ئاسمانی و یەزدانیدا خۆی نمایش دەکات، دەستوری حوکمرانیە، وەلێ لە بەردیدەی گەلدا خودی خۆی بردۆتە ئاسمان. بیری نوێ و داهێنان لە شەریعەتی یەزدانیدا بڤەیە وکافرایەتییە، دادگای کردنی لە دوایە. بەدەلیلی ئەم خاڵانەی خوارەوە:
له‌ناو رۆحه‌کانی یاسای دیموکراسیدا، ده‌سه‌ڵاته‌کان ده‌بێت زۆر به‌‌ هێز له‌یه‌ک جوداببنه‌وه‌. 
ده‌سه‌ڵاتی یاسا دانان. 
ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزیی. 
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری 
ئه‌مانه‌ رۆحی تیوریه‌کانی کۆمه‌ڵگای مۆدێرنن و دەسەڵاتی دیموکراسین. بە پێچەوانەوە لە دەسەڵاتی ئاینیدا یاساکان ئاسمانی و نەگۆرن، لە ئایندا !! دەسەڵاتەکان تێکەڵاون، خەلیفەی نە خوێندەوار وپاشای خوداوەندی نەزان بەرێوەی دەبات. دەسەڵاتی ئاینی حەتمییە دیکتاتۆر وگەندەڵ بەرێوەی دەبات، بەدەلیلی ئەوەی لە ئایندا ئەم دەسەڵاتانە تێکەڵدەکرێن و دەچنە ئاسمان و لەژێر قودرەتی خەڵکیدا نامێنن.چ کەس دژی دەسەڵات بێت، بە شمشێری زولفەقار سەری دەپەرێنرێت. 
ئاین لە دەسەڵاتی سیاسی و پەرلەمان و پارە و نەرێت دەبێت جودابێتەووە. بەتایبەتی ئاینی ئیسلام، هاوکات بەزمانێکی بێگانەی زۆر کۆنی عەرەبی نوسراوە، کوردی داما و ماڵوێران هەرگیز تیی ناگات. خەڵکی کورد بۆ شەرحی ئاین دەبێتە پاشکۆی مەلای ساختەچی بۆیە پێویستە خەباتی خوێنەوارانی نیشتیمان پەروەری ئەمرۆ، جیاکردنەوەی ئاین لە دەوڵەت و سەربەخۆی و جیابونەوە لە بەغدای ئیسلامی و دەسەڵاتی ملکەچی سەلەفی تورکی و شیعەی بەغدا و ئێران بەیان کەن، چی دی کوردی داماو دەست خەرۆنەکەن..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە