سەرکردەکان رابردوویان پیسە، نووسەرانیش پشتگیرییان دەکەن (چوارەم و کۆتایی)

Thursday, 02/06/2005, 1:57

32363 بینراوە


ماوەیەک لە مەو بەر چەند کەسێک بە فیتی پاراستن (حەمەسەعید حەسەن) و لێپرسراوی پارتی لە سکاندناڤیا (تەها بەرواری) هێرشێکی بەربڵاوکرایە سەر کوردستانپۆست و، لە رێگای سایتی کوردستان نێتەوە کەوتنە تەقەکردن و پەلاماردان!
مرۆڤ ئەگەر فێڵ لە خۆی نەکات و بە ویژدانەوە تێبفکرێت تێدەگات بۆچی هەر یەک لەمانە لە سەنگەرێکەوە کەوتنە بەرەو ڕوویبوونەوەی کوردستانپۆست! تۆپەڵێک نووسەر و بە ناو چەند کۆمەڵەیەکی کوردستانی سەر بەو حیزبە هێرشێکی دەنگی ناڕەزایی خۆیان بەرزکردەوە ەربڵاویان کرد و ئەوانی تریش بێدەنگبوون، تەنها دوو سێ نووسەری بە هەڵوێست ئیتر متق لە کەسی ترەوە نەهات! من بۆ خۆم کە ماوەیەکی زۆرە لە ئەوروپا دەژیم و ئاگاداری چالاکی ڕێکخراوە کوردییەکانیشم! کاتێ دیتم ئەوانیش چوونە ئەو سەنگەرەوە و دژی ئەم سایتە دەنگی ناڕەزایی خۆیان بەرزکردەوە و کەوتنە فشەکردن بەوەی داوای داوای یاسایی دژی کوردستانپۆست تۆماردەکەن، بە لامەو سەیر نەبوو! دار هەڵبڕە سەگی دز دیارە! ئەو نووسەرانەش کە لە  مێژە ناسراون سەر بە چ لایەنێکن و کوێیان دەخوورێت ......... بنووسە ........... کوردی باش  چ
زۆربەی ڕێکخراوە کوردییەکان هەر وەک ماڵپەڕەکوردییەکان  کەسانێک تێداکاردەکەن کە بەجۆرێک گرێدراوی حیزبێکی سیاسیین و هەڵوێستێکی وڵاتپارێزی و نەتەوەییی دڵسۆزانەیان نەبووە کە دڵی حیزبەکان لە خۆشیان زیزبکەن و دەرزی بە چاوی حیزبەکاندا بکەن لە سەر مەسەلە چارەنووسیەکان و بەرژەوەندیەکانی میللەتی کورد. ئەوە باسی ئەو ڕێکخراوە کوردییانە مەکە کە زۆربەیان بەتایبەتی ئەوانەی سوید  لە بری ئەوەی ڕێکخراوێک بن چالاکی ڕۆشنبیری و هونەری و زانیاریی و هونەری تێدا بەڕێوەبچێت کەچی بوونەتە چایخانە و کەبابخانە و قومارخانە و کەسانی هەرچییەک پێت خۆش نەبێت تێدا دەکرێت! پیاو شەرمی لێدێت هەتا لە نزیکیانەوە تێبپەڕێت! یان سەردانێکیان بکات! چونکە بەرەو ڕووی کەسانێک دەبیتەوە کە تەنها  ئەو کەسانە لە کوردستاندا لە باڕ و قومارخانە و شوێنەخراپەکاندا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت! 
برادەرێک لە شاری مالمێی سوید بۆی گێڕامەوە کە لە یەکێک لە ڕێکخراوە کوردیەکانی ئەم شارە دەتوانی سەودای حەشیشە و جارجارەش ئافرەتی پۆڵۆنی بۆ هەندێ کوردی داوێنپیس لەوێ بەدەست دەهێنرێت!  ئەم جۆرە ڕێکخراوانە کەسانی ڕێکوپێک هامشۆیان ناکەن و سەمعەی کۆمەڵایەتی و سیاسییان لە ئاستێکی نزمدایە، کە دەڵێم سیاسیی مەبەستم لەوشیانە کە هەریەکە لەم کۆمەڵانە سەر بەحیزبێکی سیاسیین یان بۆ بەرژەوەندی ئەو حیزبانە کار دەکەن، لەوەشدا زۆر کەس لەگەڵ ئەو بۆچوونەمدا یەک دەگرێتەوە کە زۆر کەسانی کوردیی بێلایەن کە لەم کۆمەگنە تەرکیونەتەوە هەر لەبەر ئەم دیاردە سیاسی و کۆمەڵایەتیییانە! بە واتایەکی تر بڵێین زۆربەی کۆمەڵەکوردییەکان ئەو واتایە دەگەیەنێت لای خۆمان لە کوردستان کە یانەی خواردنەوە و ژوورێکی هۆتێلی قومارخانە و چایخانە و کەبابخانە و شوێنی خراپ!
حەمەسەعید حەسەن دێت لە ناو ئەو کەسانەدا، لە پاڵ ئەو کۆمەڵانەدا تەقەی فیشەکێکی چروک لە کوردستانپۆست دەکات! ڕەخنە لە سروودی ئەی ڕەقیب دەگرێت کە کوردستانپۆست بڵاوی کردۆتەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە