ئاشکراکردنی گەندەلیە کی گەورە لە لایەن تەزویرجی ودزەکەی گومرکی گەرمیانەوە

Friday, 03/03/2017, 0:36

3011 بینراوە


لە بەرواری 27/2/2017 لەریگای مەرزی پەرویزخانەوە ئاسایشی مەرزی پەرویزخان توانیان دەست بگرن بەسەر (500000) پینج سەد هەزار دۆلاری تەزویردا بەشیویەکی قاجاغ وشاراوە لەلایەن دوو هاولاتی ئیرانیەوە کە ژن وپیاویک بوون ویستویانە دەربازی بکەن بۆ بازاری دۆلارەکەی سلیمانی .بەڵام ئاسایش توانی دەست بگرێ بەسەریدا . سەرەرای فشاریکی زۆر لەسەر ئاسایش لەلایەن جەتەکانی ناو یەکیتیەوە ئاسایش رازی نەبوو بە ئازاد کردنی وبەنوسراویک رادەستی گومرکی گەرمیانی کرد . بەلام هەر وەک هەموو گەرمیانیەکان دەزانن بەریوەبەری گومرکی گەرمیان جی دزیکەو گەندەڵیەکە . بە ریکەتن وتەلەفونیکی محمود سنگاوی لەماوەی سەعاتیکدا (50) دەفتەر دولاری تەزویر رادەستی ژن و پیاوە ئیرانیەکە کراو بە حیمایەی جەتەکانی ناو یەکیتی رەوانەی بازاری دۆلارەکەی سلیمانی کرا . بەپیی ئەو زانیاریەکان ئەو ژن وپیاوە ئیرانیە ئۆتۆمبیلیکی جۆری بیجۆی ئیرانیان پێ بووە . لە بەرواری 1/3/2017 بەهەمان ئۆتۆمبیل گەرانەوە بۆ ئیران لەمەرزی پەرویزخانوە. بەریوەبەری گومرکی گەرمیان یەکێکە لە جلکاو خۆرو گەندەڵکان گەرمیان پیاوی مافیاکانی نەوت دزەکانی ناو یەکیتیە . لە کاتی بازرگانی کردن لە سنوری کەرکوک دا لەگەڵ داعش دا بەرپرس و مافیاکانی ناو یەکیتی هەرجی نەوتی داعش بوو لە کرکوکەوە دەهاتە سلیمانی ولەویشەوە راستەو خۆ لە ریگای مەرزی پەرویزخانەوە دەکراوە ئێرانەوە ئەویش بە هاوکاری وهەماهەنگی بەرێوەبەری گومرکی گەرمیان ( حسین احمد قادر ) .
جەتەکانی سنورەکەو مدیری گومرک رۆژانە زیاترلە (700) تەنکەری نەوتی داعشیان بەری دەکرد کە دەکاتە رۆژی 122500سەدوبیست ودوو هەزار بەرمیل لە رۆژیکدا. مانگی (3675000) سێ ملیون شەش سەدوحەفتاوپێنج هەزار بەرمیلە . تاکو ئەمرۆش بەردەوامن لەدزینی نەوتی کرکوک لەریگای مەرزی پەرویزخانەوە بە پشتیوانی جەتەومافیاودزەکانی ناو یەکیتی . میللەتیش با بۆ خۆی بمری لە برسا .....

دلسۆز گەرمیانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە