نهێنی پەلامارەکەی خێلی خیانەت بۆ سەر شەنگال

Saturday, 04/03/2017, 3:11

6507 بینراوە


بەڕیوەبەری قووتابخانەی سەرەتای ساڵەکانی ٧٠ی دەربەندیخان، ناوی سامی بوو، سی کوڕیشی هەبوو بەناوەکانی"ژوان، ئامانج، هەڤاڵ" سەگێکیشیان هەبوو ناویان نابوو "بەعسی" بەڵام هەمان شەوێ کە شەڕی نێوان بنەماڵەی بارزانی بە فەرمانی شای ئێران لەگەڵ ڕژێمەکەی سەدام دەستی پێکردساڵی ١٩٧٤، هەمان شەوی ماڵی مامۆستا سامی ناوی سەگەکەیان گۆڕی بە بارزانی، ئەوەی جێگای سەیر نەبوو، ژوان کوڕەگەورەکەی مامۆستا سامی،لەلاین پارتیەوە نێردرا بۆ پۆڵۆنیا بۆ خوێندن، ئەمەی باسی دەکەم دەربەندییە کۆنەکان ئاگاداران لێێ. ئەمانەن نموونەی هەرە باشەکانی پارتی.
دەمێکە گووتوومە بەداخەوە کە بارزانی شەڕی کورد دژی گەلی کورد دەکات، مەگەر پەڕجووی"معجزە" یەک ڕووبدات، ئەمە وەڵامم بوو بۆ هێژایەکی فەیسبووک، هەر هەمان هێژا لێی پرسیم کە بۆ هێندە دڵنیام؟
هەواڵی هێژا:
پێش هەر باسێک زۆرینەمان دەزانین کە پارتی هەر لە سەرەتاوە ڕۆڵی کۆمپانیایەکی بینەوە لەبەرژەوەندی بنەماڵەی دەسەلاتدار و بەهیچ شێوەیەک سیمای پارتایەتی تێدا بەدی نەکراوە نەئێستاو نە ئەوساش، هیچ هەڵەیەک بەدی ناکەم کە پێیان بگووترێت،بنەماڵە خێڵەکی و بنەماڵەکی خێڵەکەی تا سەر ئێسقان دوواکەووتوو نەزان ودوور لەهەموو بەهاکانی مرۆڤایەتی.
بە چاوو حکومەتەکەیان دەبینن کە ئەوانەی کە دەسەڵاتداری فەرمین، تەنها ماڵ منداڵی خۆیانن. کاتێکیش ڕەوش گەیشتە ئەم ئاستە ئیتر دوژمن بە سانایی دزە دەکاتە ناویان، هەموو دەزانین، بەهەرە پارتیە نەزانەکان بێئگانیشیانەوە، کە هەتا شای ئێران دەسەڵاتداربوو، بنەماڵە نۆکەری شایان کرد، شەهیدکردنی سەرکردەی حدکا"سڵێـانی موعینی" نموونەیەکە، دوای ڕووخاندنی شا و هاتنە سەردەسەلاتی بیرۆکەیەکی ئێجار نوێ لە سیستمی پێشوو، واتا ئاخووندە چنگ خوێناوییەکان، بنەماڵەی بارزانی دەسەلاتدار دەست بەجێ بوونە تانجی ڕاوی مەلاکانی ئێران، هەرچەند خومەینی ویستی مەسعود و ئیدریس لە سێدارە بدات، لەسەر ئاشکرابوونی سیخوڕی مەسعود وئیدریس بۆ موساد و سیا، بەلام "بەهەشتی" بەپەلە خۆی گەیاندە لای خومەینی ونەیهێڵاو بە خومەینی گووت" ئێمە بە دڵنیای سبەینێ شەڕی کوردەکانی ئێران دەکەین، بۆیە پێویستیمان پێیان دەبێت، بۆیە خومەینی قایل بوو بە پێشنیارەکەی بەهەشتی لە سێدارەی نەدان، ئەوەبوو دوای ئەوە جامانە سوورەکان کەووتنە پێش پاسداران بست بەستی خاکی ڕزگارکراوی نێشتیمانیان ڕادەستی سوپا دەست پێ خوێناوییەکی پاسداران کرد، هەروەها لە زۆر جێگای خۆرهەڵاتی نیشتیمان تاوانی هێندە قێزەونیان ئەنجامدا کە خودی پاسدار نەیدەوێرا بەو شێوە جانەوەری دڕنندەی بنوێنێت، بۆ نموونە کاتێک گەنجانی خانی دەستیان دایە هوتافکێشان دژی کۆماری ئیسلامی، پاسدارەکان لە ڕوویان نەهات کە تەقە لە خۆپیشاندەران بکەن، چوونکە ووتیان ئێمە دوێنێ پێکەوە شامان ڕووخاند ئێستا بە چ ویژدانێکەوە، تەقە لەهاو سەنەگەرەکەی دوێنیم بکەم؟ بەڵام پیاوەکانی بارزانی چوونکە خۆشەی خیانەت کراون، بەلایانەوە ئاسایی، ئەبوو ٢١ لاوی خانێیان شەهید کرد ، ئەمە جگە لە تیرۆرکردنی هەزاران نیشتیمان پەروەری خۆرهەڵاتی نیشتیمان، بۆ نونە وەک "مەلا ئەولڕيحێمی وەرتێ" کە کادرێکی بەتەمەنی حدکابوو، پیاوەکانی مەمەلامستەفا کوشتیان تەرمەکەیان فرۆشت بەشا. هەروەها هەموومان ئاگاداری کارەساتی هەکارین کە هێشتا شۆڕش خونچە بووو، بەهاوکاری عێراق ،سوریا تورکیا ئێران، هەوڵیاندا کە شۆڕشێک خامۆش بکەن، کە ناڵە وهاواری ٤٠ ملێۆن مرۆڤی کوردە. هەرهەمووشمان ئاگاداری هێنانی سوپای عەلی کیماویان بۆ سەرپەرلەمان و بەکوشتندانی سەدان گەنجی دڵسۆزی نیشتیمان. هەرهەمووشمان دەزانین و ئاگادارین کە تورکیای فاشی چ جۆرە دوژمنێکی جانەوەریانەی گەلەکەمانە، کەچی بنەماڵەی بارزانی کڕنووشیان بۆ دەبەن و هەمیشە لە پێشيوەی بەرەکانی جەنگ لاوی سەرلێشێواوی کورد بۆ بەرژەوەندی تورکییا فاشی بەکوشتن دەدەن.
ئەوەی کارەساتەی ئێستاش ڕوودەدات،هیچ نهێنیەکی تێدانیە، کورد بەرەو سەرکەوتن هەنگاوی باشی ناوە و جێپێی خۆی بە باشی کردۆتەوە و هەرچی توانیان هەبووە توانویانە کە کۆڕ وکۆمەڵگای کوردی بە ڕێکخستێکی تۆکمە و پتەو بکەن، هەروەها بە قارەمانێتی خۆیان جیهانیان سەرسام کردوە، کارێکیان کردووە وەک دەبینن کە لەهەر چوارپارچەی جیهانەوە مرۆڤ دۆستان و ئەکادیمستان پشتیوانیان دەکەن، چەک دەکەنە شانیان و دێنە کوردستان و شەهیدیش دەکرێن، ئەمەش خۆی لە خۆیدا ترس و دڵەڕاوکێی خستۆتە دەروونی تورکەفاشیەکانەوە و شێت وهاری کردوون ئارمایان لەبەر بڕاوە، پاشان شکستە لەیەک لەدوا یەکەکان وەحشەکانی داعش و سەرکەووتنی کورد، هێندەی دیکە مەسعود درۆغانی شێت هار کردووە. هەروەها چارەی مەسعود و درۆغان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لەدەرەوە ناوەوەش گرانتر و ناشیریتر دەبێت،هەر دوێنێ دوای هەرەشەکانی درۆغان کە دەچێتە مەنبج ئەمەریکاو و ڕوسیا پێکەوە بڕیاریاندا کە بچنە مەنبج وبەتەواوی ڕیگە لە تورکیا داخرا. لەناوەوەش سوپای تورکیا پاش بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک دەسگیرکردنی ڕۆژنامەنووسەکەی نێوان سوپا و ئەردۆغان تێک چووە بەشێوەیەکی کە تورکەکانی تۆقاندووە، هەروەها کێشەی سەرپۆشی پلەدارە ئافرەتەکانی نێو سوپای تورکیا.

http://www.lebanese-forces.com/2011/07/30/157658/
هەروەها وەک لەو لینکەشدا دەبینن دەرکەووتووە کە درۆغان پارەی داوەتە فەرمانبەرانی "سی،ئای،ئەی" دژی کورد بوەستن، ئەمەش جارێکی دیکە درزی نێوان تروامپ و درۆغان گەورەتر دەکات. 
 لە هۆکارە هەرە گرنگەکانی ئەم شەڕەی سێ ی سێ ی٢٠١٧،چیای شەناگەلە،کە بە پردی نێوان باکور و باشور و ڕۆژئاوای نیشتیمان دەبیندرێت، مەسعود درۆغان، بە کارەساتی ترسناکی خۆیان دەزانن، هەروەکوو لەو لینکەی خوارەوەشدا دەبینن، لەزمانی پسپۆڕانی بیانییەوە کە ئەکادیماییای "مەزڵوم قۆقمەز" لە بیقاعی لوبنانی کە ئیسرائیل و تورکیا پێکەوە بۆردومانیان کرد ساڵی ١٩٩٥، هەزاران کادری بەتواناو جەربەزەی بەرهەم هێناوە، جێگەپەنجەی کادرەکانی کەلە ئەکادیمیای مەزلوم قۆقمازدا پەروەردەیان دیوە، دیارە. ئێستا مەسعود درۆغان ئاگادارن کە بەهەمان شێوەی ئەکادیمیای مەزڵوم قۆقماز، ئەکادیمیایەکیان لە شەنگال کردۆتەوە بەناوی ئەکادیمیای "دەروێش عەبدی" کەلەو ئەکادیمایەدا قارەمان کەسانی بەتوانا بەرهەم دەهێنێت. شەڕەکانی ڕۆژئاوای نیشتیمان بەڵگەی قارەمانێتی وجەربەزەیی پەروەردەیی ئەکادیمییای شەهید قۆمازە.
چ درۆغان مەسعودی مەلامستەفا هەموو هەمووڵی خۆیان دەخەنە کار کە ڕیگری بکەن لەسەرکەووتنی ئەو ئەکادیمیایی دەرویش عەبدی، کە بتوانن شەنگال و شەنگالیەکانیش بگەڕێننەوە ژێر ڕکێفی مەسعود ئەردۆغان، بۆ دیتمان هەر لە سەرەتای ڕزگارکردنی کوبانێەوە، بە چرکە مەسعود درۆغان نەوەستاون لەپیلان داناندا، هەر جارە و بەناوێکەوە ویستیان کە چارەنووسی ڕۆژئاوا بە چارەنووسی ١٩٧٤ و ٣١ ئاب بەرن. ووردوو درشتمان چوونی مەسعود بۆ لای درۆغان ئەم پێشبینیەیەی ئەمڕۆمان لە دیددا بوو. بەڵام خەیاڵاین خاوە،هەرگیز بەکرێگیراوانی ئەنەکەسە و خۆفرۆشەکانی دیکە ناتوانن کە جارێکی دیکە، ئەو ٧٠٠ هەزار شەناگالییە بگەڕێننەوە وبەکاریان بهێنن بۆ بەرژەوەندی تایبەتی هەوەسبازی بنەمەڵە خۆفرۆشکەی بارزانی.
دووەم پەلاماری شەنگال هیچ گوومانێکی نەهێڵایەوە کە دەبێت گەلی کورد بەجدی بیر لەناوبردنی بنەماڵەی بارزانیە دەسەڵاتدارکان بکاتەوە.
لەخۆت بپرسە بۆ لەم کاتە ناسکەدا بنەماڵە پەلاماری شەنگال دەدەن ئەگەر داردەستی تورکە فاشیەکان نین؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە