چیرۆکی ئەو گەنجە بخوێنەرەوە کەوا پاراستن چ کارەساتێکی بەسەر هێنا

Saturday, 04/03/2017, 20:23

7869 بینراوە


سەرنجی کوردستانپۆست: ئەم بەڕێزەی کە لە خوارەوە رووداوەکە دەگێڕێتەوە، لە فەیسبوک لە پەیجەکەی خۆی نووسیوێتی و ئەو نهێنییەی درکاندووە کە ٢١ ساڵە پێوەی دەناڵێنێتت، ئێمە لەوشوێنەوە وەرمانگرتووە و ئەو ناونیشانەیەمان بۆ بابەتەکە بە گونجاو زانی.بەبێ ئەوەی خۆمان هیچ کۆمێنت بنووسین و قسەیەکی لەسەر بکەین.
----------------------------------------------
21 ساڵە نهێنییەك لە دڵمدایە هیچ شەوێك ناهێڵێت بە ئیسراحەت سەر بكەمە سەر سەرین و بخەوم.
21 ساڵە نهێنییەك لە دڵمدایە ژیانى لێتاڵ كردووم هەر نەمتوانى دەریبڕم لەبەر سمعە و شخێیات لەبەر ئەوەى بە كەم لە ناو كۆمەڵگەكەم سەیر نەكرێم، بەس ئیتر لەوە زیاتر خۆم بۆ ڕاناگیرێت تەحەموولم نەما.
21 ساڵ لەمەو پێش لەگەڵ چەند هاوڕییەكمدا لەلایەن چەتەكانى پارتییەوە لە بیستانە دەستگیر كراین لە شەڕى ناوخۆدا هەر ئەوكات بڕیاریان دا، كە لەو شوێنەدا گوللەبارانمان بكەن، بەڵام من هاوارم كرد و ووتم مەمكوژن من ئامۆزاى عارف تیفورم ئەویش لەو كاتەدا حچورى هەبوو لەو شوێنەدا بردیانم بۆ لاى جەنابیان و ووتى كوڕى كێى وتم فڵانەكەس دواى چەند پرسیارێك لێم بڕیاریان دا، كە نەمانكوژن بردیانین بۆ سجنى ئاسایشى گشتی لە هەولێر دواى 2 شەو بە ئەمرى مەسعود بارزانی براین بۆ دەزگاى پاراستن لە مەسیف دواى چەند شەوێك لە ژێر زمینەكەى پاراستن.
شەوێكیان سەعات 12 شەو هاتن بردیانمەقاتى سەرەوە بۆ تحقیق كردن لێم، كە ئەو كات كریم سنجارى و سیداد بارزانى براى مەسعود بارزانی پاراستنیان دەبرد بەڕێوە حاكمێكی تحقیقى لێبوو ناوى حسێن پەرلەمان بوو دواى چەند پرسیارێك لێم من نكووڵیم كرد، كە گوایە من هیچ نیم یەكێتى بە زۆر منى هێناوە بۆ ئەو شەڕە نان و فیشەكیان بێهەڵگرتووم باوەڕیان پێنەكردم دواى لێدان و ئەشكەنجە بەوەشەوە نەوەستان بردیانم لەناو حەمامێكدا لاقەیان كردم هەر چەند پاڕامەوە لێیان هاوارم كرد بۆ خوا بەس ئەوان سوور بوون لەو كارە قێزەونەى خۆیان بۆیە لێرەوە بەكاك مەسعود بارزانى دەڵێم من تاوانم چى بوو بۆ واتان لێكردم خۆ جەنابتان ئاگادار بوون بۆ هێشت وام لێبكەن، یا بۆ منتان ئازاد كرد من 21 ساڵە بەو ئازارەوەئەتلێمەوە تاوانەكەم هێندە گەورەبوو بەو شێوە ناشرینە تەعزیبتان دام ئەو كەسانەش، كە ئەو شەوەئاگادارى ئەو لاقەكردنەم بوون مولازم موسلیم، مولازم امین مولازم نجات، كە ئەمانەش لەوێ بوون و خزمى جەنابتانن، كە ئێستا هەر سێكیان ماون و پۆستى باڵایان هەیە لە دەزگا ئەمنیەكانتان ئیتر شانازیى بەچیتەوە ئەكەى كاك مەسعود هەموو كات ئامادەم بە بەڵگەوە ئەم قسانەت بۆ بسەلمێنم كاك مەسعود بارزانى ئامادەم بێم روو بەڕوو بۆت بسەلمێنم
 ئەتوانن ئەم پۆستە شێر بكەن بۆ ئەوەى  بنەماڵەى بارزانى و پارتییەكان بیبینن , كە چۆن ڕەوشت و ئەدەبێكیان هەیە
تێبینی بەڕێزێکی رۆژهەڵات لەسەر وێنەی عەلی شەریعەتی کە بۆ ئەم بابەتە داماننابوو، پاش خوێندنەوەی ئەو نامەیە   بە سوپاسەوە بۆ ئەو بەڕێزەلامانبرد.
---------------------------
لەسەر عەلی شەریعەتی ئەم کەسە باوەڕی سوسیالیزمی شێعە هەیە، ئەمە تیورییەکی نوێیە کە عەلی شەریعەتی بانگەشەی بۆ دەکات. یانژی سوسیالیزم بەبێ ئایینی شیعە بەکار نایەت. پێش هاتنەسەرکای کۆماری ئیسلامی یەکێک بووە لە تێئۆریەسێنەکانی نقلابی ئیسلامی، . راستە مرۆوێکی رەخنەگر بووە. بەڵام هیچ باوەڕێکی بە کورد و کێشەی کورد نەبووە.
هەتا رادەیەکی زۆر خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سەر ئەو کابرایە هەستیارن و قەبووڵیان نییە،.هەر چٶنێک بێت دژی دامەزراندی دەسەڵاتی ئایینی شیعە نییە. 
کوردستانپۆست نە مزگەوتی شیعانە و نە مزگەوتی سووننە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە