لە ژیانی دوای مردن نامەوێت کورد بم!

Tuesday, 07/03/2017, 22:48

4520 بینراوە


کاتێک مرۆڤ کە بەدەست خۆی نیە کەی و لە کوێ و لە کێ دەبێت زۆر زەحمەت بتوانیت بەرگەی هەموو ئازارەکانی ژیان بگریت، تایبەت تاکی کورد سێ هێندەی ژیانی سێ کەسی ئەوروپی ناخۆشیو زوڵم و ناحەقی بەرامبەر دەکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا وەک کوردێک هەموو ڕۆژێک ئومێدی ئەوە دەکەیت سبەی باشتر بێت..

لەوەتەی چاوم بە دونیا هەڵهێناوە تا ڕۆژی ئەمڕۆ ئێمە خۆزگە بە ساڵی پار دەخوازین..  پاش ڕاپەڕین و پاش ئەوەی کورد دەسەڵاتی گرتە دەست ڕۆژ بە ڕۆژ تاکی کورد هەستی کوردبونی دەخنکێنرێت و لە ناخەوە بریندار دەکرێت بە جۆرێک کە کورد بوون ئەستەم بوە.

لە ژێر دەسەڵاتی تورک و عەرەب و فارسدا ئەوە بە کورد نەکراوە ئەوەی سەرانی پارتی یەکێتی ڕۆژانە بە کوردی دەکەن، بۆیە زۆرجار بیر لە ژیانی دوای مردن ئەکەمەوە و ئەڵێم ئەگەر ئەودونیا بونی هەبێت نامەوێت بە کوردی لێپرسینەوەم لەگەڵ بکەن و نامەوێت وەک کورد ناوزەندم بکەن، ترسی ئەوەم هەیە لەو دونیاش مەسعودو باوکیم لێ زیندوببنەوە دوبارە خیانەت بکەنەوە.

ئەگەر ژیان دوای ئەم ژیانە دوبارە ببێتەوە نامەوێت بە کوردی لە دایک ببمەوە، ئەگەر هەڵبژاردنی ژیانی هەتاهەتاییم هەبێ بەڵام تاکە مەرج کورد بوون بێت ئەوساش هەڵدەبژێرم بۆ مەرگ و نامەوێت بە کوردی بژیمەوە..

ئەمە نەک لەبەر ئەوەی کە میلەتێک هەیە لە کورد باشتر ، لە ڕاستیدا هێندەم خیانەت و کورد کوژی دی لە کورد شەرم لە کورد بوون ئەکەم، کە باسی سوپای تورک ئەکەن کورد پێشی ئەکەوێت ئارەقی شەرمەزاری دەرئەیەم، بۆ هەموو خیانەتێکی بارزانی من لە جێگای خۆمەوە شەرم دامدەگرێت، بۆ خوێنی هەر لاوێکی کورد کە بە دەستی چەتەکانی پارتی دەڕژێت من لە جێگای خۆمەوە هەزار جار لە بری مەسعود بارزانی شەرم دامدەگرێت..

کە سەردەکەم سەر سەرین ئەڵێم سبەینێ هەواڵ ناخوێنمەوە و چیدی نامەوێت بزانم ئەم قەومە خۆخۆرە بە چی گەیشتن ئەفسوس سبەی پاش داگیرسندنی کۆمپیوتەرەکەم یەکەم لاپەڕە هەواڵی کوردستان دەخوێنەممەوە...دوبارە ڕۆژەکەم بە لاپەڕەیەکی رەشی خیانەتی پارتی دەست پی ئەکاتەوە..

هەروەک سەرۆک ئاپۆ دەڵێت "کورد بوون زەحمەتە بەڵام ڕاکردن لێی ئەستەمە" کەواتە ئەمشەویش وەک دوێنێ بە هەواڵێ خیانەتێکی تری پارتی وبارزانیەوە سەردەخەمە سەر سەرین و دڵنیام سبەی دوبارە بە هەواڵی خیانەتێکی تری پارتی و بارزانی خەبەرم ئەبێتەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە