هەرکەسێک نەتوانێت بە (زمانی دایکیی) خۆی بنووسێت و بخوێنێتەوە، ئەو کەسە نەخوێندەوارە


له‌وه‌زراتی ده‌ره‌وه‌ی سوێد باس له‌به‌كارهینانی جه‌كی هاوپه‌یمانایان و داگیركردنی هه‌ولێرله‌لایه‌ن پارتیه‌وه كرا

Friday, 10/03/2017, 20:36

2848 بینراوە



ئه‌مرو وه‌فدیكی گروپی ١٧ شوبات ( قادر نادر ، هیوا گول محمه‌د) سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید به‌رپرسی به‌شی عێراق ( لینیا ستراند ) كرد و وته‌وه‌ر و گفتوگۆكانی نیوان وه‌فده‌كه‌ و به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید بۆماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر له‌سه‌ر ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ وه‌ستا
١\ له‌ كه‌متر له‌یه‌كسالدا ٢ روژنامه‌نوس  و كادیریكی سیاسیله‌شاری دهۆك و هه‌ولێرله‌سه‌ر ئازادی بیرورا تیرور كراون و سیناریوی قێزه‌وه‌نیشیان بۆ داتاشرا و تاوانباره‌ سه‌ره‌كیه‌كان سزانه‌دراون یان ده‌ستگیرنه‌كراون ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌رفاندن و ده‌ركردن و هه‌ره‌شه‌ لیكردنی ده‌یان روژنامه‌نوس و كه‌سایه‌تی ئازادیخواز كه‌دواینی جه‌ند روژیك له‌مه‌وبه‌ر بوارنه‌درا جالاكوانانی هه‌ولێر خۆپیشاندان دژ به‌شه‌ر بكه‌ن و ٣٢ كه‌سایه‌تیان لێ ده‌ستگیركرا له‌م باره‌وه‌ لینكی سه‌رجه‌م ركخراوه‌ جیهانیه‌كانی بواری مافی مروڤ و روژنامه‌نوسانمان به‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید دا.
٢\له‌شه‌ری نیوان هیزه‌كانی پارتی و سوپای روژ و هیزه‌كانی یه‌په‌شه‌ ، جه‌كی هاوپه‌یمانی نیوده‌وله‌تی به‌كارهاتوه‌ له‌كاتیكدا ئێوه‌ ئه‌وجه‌كانه‌تان بۆ پارێزگاریكردن له‌خه‌لكی سڤیل و كوردی ئیزیدی پێداون ،  كه‌جی پارتی له‌٢٠١٥ بۆترساندنی خه‌لك و ئه‌وجاره‌ش دژ به‌كوردانی ئیزیدی به‌كاریهیناوه‌ له‌م باره‌ جه‌ندین لینك و وێنه‌مان پیدان
٣ \بارزانی وه‌ك سه‌رۆكیكی خۆسه‌پین سه‌روكایه‌تی هه‌رێمی داگیركردوه‌ و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ١٨مانگه‌ ده‌ركردوه‌ كه‌نابیت بیته‌وه‌ هه‌ولێر و جه‌ندین وه‌زیر وپه‌رله‌مانتار و روژنامه‌نوس روبه‌روی هه‌مان سزابونه‌ته‌وه‌ له‌م ماوه‌یه‌دا
٤ \چه‌ندین به‌رپرسی بالای سیاسی و ئه‌منی هه‌رێم خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ی سویدین و تاوان ده‌كه‌ن له‌وانه‌ كه‌ریم سه‌نجاری وه‌زیری ناوخۆ وبه‌وه‌كاله‌ت پیشمه‌رگه‌ به‌خۆی وهه‌ردووه‌زاره‌ته‌كه‌ی جه‌ندین تاوان و پیشیلكاریان دژ به‌یاسایی مافی ره‌گه‌زنامه‌بونی سویدی ئه‌نجام داوه‌ كه‌له‌م باره‌وه‌ نمونه‌ی لاقه‌كردنی پیشمه‌رگه‌یه‌كی كۆنی یه‌كیتی له‌شه‌ری ناوخۆمان بۆباس كردن و له‌گه‌ل ده‌ركردنی پیشمه‌رگه‌یه‌ك له‌سه‌ر هه‌لویستی هاوسه‌ره‌ خانمه‌ سیاسیه‌كه‌ی ، كه‌لایان زۆر گرنگ بوو به‌لگه‌كانیان بۆبنیرین و له‌سه‌ری ده‌وه‌ستن
 له‌كۆتاییدا بریاردرا له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا هه‌ولی دیداری تر له‌نێوان هه‌ردولا دا ساز بدرێ و لێنا ستراند په‌یمانی دا ئه‌و باسانه‌ بگه‌یه‌نیته‌ ده‌ست به‌رپرسانی وولاته‌كه‌یوه‌داوای به‌په‌له‌ی  به‌لگه‌كانی تری كرد بۆی بنیرین 
گروپی ١٧ شوبات له‌ستوكهۆلم
2017�3�9

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست