له‌په‌رله‌مانی ئه‌ورپا و له‌گه‌ل یه‌كیتی ئه‌ورپا سیمناریك له‌سه‌ر ره‌وشی مافی مروڤ و دیموكراسی رێك ده‌خه‌ین

Wednesday, 15/03/2017, 18:19

3627 بینراوە


تاوانه‌ مه‌ترسی و پیشێلكاریه‌كانی پارتیمان له‌گه‌ل په‌رله‌مانی ئه‌ورپا تاوتوی كرد
 كاتژمێر ١١ی ئه‌مرو  وه‌فدیكی گروپی ١٧ شوبات  سه‌ردانی په‌رله‌مانی ئه‌ورپا سویدیان كرد و له‌لایه‌ن(ئه‌نیكا كۆرزیناك ) سه‌رپه‌رشتیاری سیاسی   په‌رله‌مانی ئه‌ورپاپیشوازی كران  . وه‌فدی گروپ كورته‌یه‌ك له‌دواین ره‌وسی سیاسی و پیشیلكاریه‌ مه‌ترسیه‌كانی هێزه‌ سیاسیه‌كانی كوردستانی باشوری بۆ سه‌رپه‌رشتیاری سیاسی په‌رله‌مانی ئه‌ورپا  باسكرد كه‌خۆی ده‌بینیه‌وه‌ له‌
١- بارزانی دورله‌هه‌موو یاساكانی دیموكراسی و یاسایی و هه‌لبژاردندا  خۆی سه‌پاندوه‌ به‌سه‌ر خه‌لكی كوردستاندا و دام و ده‌زگاكانی هه‌رێمی ئیفلیج كردوه‌ و سه‌رۆكی په‌رله‌مان  له‌ ١٢٠١٢٠١٥ ره‌وانه‌ی ماله‌وه‌ كردوه‌   بۆی نیه‌ سه‌ردانی په‌رله‌مان و پایته‌خت بكات  .
٢-تیرورو رفاندنی خه‌لك به‌رده‌وامه‌ و ته‌نیا له‌سالی پاردا سێ روژنامه‌نوس و كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی   له‌دهۆك و هه‌ولێر تیروركراون و سیناریوۆی جوراوجۆریان  بۆدروست ده‌كه‌ن .ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ده‌یان روژنامه‌نوس و كه‌سی سیاسی هه‌ره‌شه‌ و رفاندن  به‌رده‌وام  روبه‌رویان بۆته‌وه‌ كه‌له‌نوێترینی تاوانی پارتیدا  دوینی كجیكی  رزگاربوی ژێر ده‌ستی داعش ( نازێ نایفی ) به‌ده‌ستی جه‌كداره‌كانی پارتی   شه‌هیدكراو له‌گه‌ل بونی ١٥ بریندار كه‌له‌نیویاندا ٢ روژنامه‌نوس هه‌نه‌
٣- له‌كاتیكدا هیزی پیشمه‌رگه‌ رولی گرنگ و قوربانی  خۆی له‌شه‌ری داعشدا ده‌بینیت به‌لام پارتی  دیموكراتی كوردستان ٢ پیشمه‌رگه‌ی كوردستان  (هیمن عبدولخالق و هه‌ردی حه‌مه‌سالحی ) له‌سه‌ر ئازادی بیرورا ی سیاسی سزادراون و سوكایه‌تیان پیكراوه‌  ته‌نانه‌ت پیشمه‌رگه‌ هه‌ردی حه‌مه‌ سالح  له‌سه‌ر هه‌لویستی خۆشی نا به‌لكو  هاوسه‌ره‌كه‌ی سزادراوه‌  . ئه‌و خاله‌ لای ئه‌نیكا جیگای سه‌رنج بوو
٤- ئه‌و جه‌كانه‌ی یه‌كیتی ئه‌ورپا داویه‌تی  بۆ  هیزی پیشمه‌رگه‌ زۆرینه‌ی بارزانی لای خۆی گلی داوه‌ته‌وه‌ و له‌به‌رامبه‌ر ململانیی سیاسیه‌كانی به‌كاری ده‌هینی و له‌م  باره‌وه‌ كۆمه‌لیك لینك و زانیاری  به‌و  به‌رپرسه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورپا درا  بۆیه‌ داوامان كرد لیكۆلینه‌وه‌ی زیاتر له‌م باره‌وه‌ بكه‌ن و ئاگاداری بارزانی و هیزه‌كه‌ی بكه‌نه‌وه‌ كه‌نابیت ئه‌و جه‌كانه‌  جگه‌ له‌شه‌ری داعش له‌هیج ململانییه‌كی تر ته‌رخان بكرێ  
٥- جه‌ندین به‌رپرسی بالای هه‌رێم خاوه‌ن رهگه‌زنامه‌ی ئه‌ورپین و تاوان له‌كوردستان ده‌كه‌ن به‌هیواین به‌دواجون له‌م باره‌وه‌دا بكه‌ن 
دوای یه‌ك كاتژمر له‌گفتوگۆدا بریاردرا هه‌ول بده‌ین له‌نوسینگه‌ی سویدی په‌رله‌مانی ئه‌ور پا له‌سه‌رر ره‌وشی مافی مروڤ و دیموكراسی  كۆنفرانس یان  سیمناریك سازبكه‌ین و له‌م  باره‌وه‌ گروپی ١٧ شوبات پشنیاز و ناوه‌كان بداته‌ به‌رپرسی سیاسی  په‌رله‌مانی ئه‌ورپا ئه‌وانییش لی بكولنه‌وه‌ و دواتر دانیشتنی تر له‌سه‌ر ئه‌و پره‌نسیبانه‌ی یه‌كیتی ئه‌ورپا  سازبكریته‌وه‌  كاتی سیمناره‌كه‌ ده‌ست نشان بكرێ  
هاوكات كۆی ئه‌و خالانه‌ی باسكرا  به‌یاداشتیك و به‌لینكی ده‌یان رێكخراوی جیهانی و كوردی  پیشكه‌ش به‌ ئه‌نیكا   كرا و په‌یمانی دا ئاراسته‌ی كۆمسیونی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كیتی ئه‌ورپا بكات و  له‌ماوه‌ی ٣ هه‌فته‌دا به‌فه‌رمی له‌سه‌ر ئه‌وخالانه‌ وه‌لامتان بده‌ینه‌وه‌  
گروپی ١٧ شوبات ستۆكهۆلم 
2017�315

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە