چەکی نوێی ئێران دژی درۆن

Thursday, 16/03/2017, 17:55

5602 بینراوە


چەکی نوێی ئێران دژی درۆن

وەک دەزانین دەوڵەتی ئێران گرنگی زۆر دەدات بە چەک و زانست ، لە ڕابردودا دیمان کە چۆن لە ڕێگای زانای پاکستانی ویستی چەکی ناوکی دروست بکات، هەموو ئەمریکا و ئیسرائیل و ئەروپا دژی دروست کردنی چەکی ناوکی ئێران بوون لە ترسی ئەوەی نەوەک ڕۆژێک دژی ئیسرائیل بەکاری بهێنێت.
ئەمریکا و ئیسرائیل ماوەیەکی زۆر ویستیان بە گورزی سەربازی لەو شوێنانە بدەن و بۆردومانی بکەن کە ئێران خەریکی پیتاندنی یۆرانیۆمە تێیدا. لە ڕاستیدا ئەمە سەرکەوتوو نەبوو، پاشان ئەمریکا ڤایرۆسێکی دروست کرد کە تەواوی زانیاری چەکە ناوکی و زانیاری شوێنی پیتاندنی یۆرانیۆمەکەی بە ئی مەیل بۆ دەچوو.. ئەم ڤایرۆسە لە لایەن ئێرانەوە دۆزرایەوە و ناردیان بۆ کۆمپانیای میکافی بۆ لێکۆڵینەوە دەرکەوت ڤایرۆسەکە بە دوو زمانی جودا نوسرابوو.. 
بەشێکی ڤایرۆسەکە بە زمانی نوسینی بەرنامەی سەردەم نوسرابوو بەشێکی تری بە زمانێک نوسرابوو کە زمانەکە نەناسراوبوو بۆ خەڵکی سەر زەوی هەتا بۆ کۆمپانیای میکافیش..واتە زمانی بێگانەکانی دەرەوەی زەوی بوو.
بەشە شاراوەکە یان ئەو بەشەی کە بە زمانی بێگانەی دەرەوەی زەوی  نوسرابوو ئەو بەشە بوو کە نیشانی دەدات ڤایرۆسەکە ئەم زانیاریانە بۆ کوێ بنێریت...
پاشان ئەوەبوو ئێران و ئەمریکا ڕێک کەوتن لەسەر ئەوەی کە ئێران نەتوانێت یۆرانیۆم ئامادە بکات بۆ چەنکی ناوکی، بەڵام دەتوانێت لە ژێر چاودێریدا یۆرانیۆم  بپیتێنێت بۆ دروست کردنی وزەی کارەبا.
پاش ئەوەی ئێران بۆی دەرکەوت کە ناتوانێت چەکی ناوکی دروست بکات ، ئێران گرنگی زۆری دا بە تەکنەلۆژیا و هاک کردن گەیشتە ئەوەی کە چەکێک دروست بکات دژی ئەو درۆنانەی کە ئەمریکا دەینێرێت بۆ ئێران بۆ چاودێری.. ( درۆن واتە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان).. ئەم درۆنانە لە ڕێگای مانگی دەستکردەوە دەفڕێنرێت واتە زمانی کۆمپیوتەر زۆر گرنگە ۆ تێگەیشتن لە کاری ئەم درۆنانە.
کاری ئەم چەکە چیە و ئێران تا ئێستا چی سودێکی لێ بینیوە؟
کاری ئەم چەکە ئەوەیە کە هەر درۆنێک بە بەرزی ١٥ کیلۆمەتر بەسەر خاکی ئێراندا بڕوات ئەم چەکە دەتوانێت بانگی ئەو درۆنە بکات  و بینیشێنێتەوە لەو شوێنەی کە چەکەکی لێ جێگیر کراوە. واتە call Home button  بانگ کردنەوە بۆ ماڵە.
ئێران تا ئێستا دوو جار ئەم چەکەی بەکار هێناوەو دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکی بە ساغی گرتوە بە بێ ئەوەی فڕۆکەکە هیچ زیانێکی بەرکەوتبێت..
ئەمەش بوە هۆی ئەوەی تەواوی تەکنەلۆژی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دەست ئێران بکەوێت بە بێ بەرامبەر و ئێران دەتوانێت تەواوی تەکنەلۆژیەکە کۆپی بکات و کردوشیەتی. پاش ئەوەی  ئەمریکا بۆی دەرکەوت ئێران خاوەنی ئەم چەکەیە ئێستا ناتوانێت چیدی درۆن بۆ ئێران بنێرێت و دەبێت کاری هەواڵگری تەنها لە ڕێگای مانگی دەستکردەوە بکات.

ئەم ڤیدیۆیە نمونەیەکە بۆ ئەوەی بیرۆکەیەکت هەبێت لەسەر ئەم چەکە..ئەم ڤیدیۆیە لەسەر درۆنی بچوک کراوە لە ڕاستی درۆنەکانی تر شیوازی کاریان جودایە بەڵام پەیوەندی هەیە بە هاک کردنی سیستمی درۆنەکەو بانگ کردنی بۆ شوێنی مەبەست.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە