مەلا بەختیار تۆ بەدڕەوشتی

Saturday, 18/03/2017, 16:18

7947 بینراوە


وەڵامێک بۆ خاوەن فایلی شاخ و شار مەلابەختیار!
لە چاودێر نیوزی سەربە (مەلابەختیار) دوو نوسینم خوێندەوە، (کلیکی نووسینی یەکەم بکە) و (کلیکی نووسینی دووەم بکە).هەردووکیان لەوەڵامی ڕەخنەیەکی من نوسراون کەپێش چەند ڕوژێک لە مەلابەختیارم گرتبوو؟ جارێ دیارە ڕەخنەکەی من زۆرکاری لە مەلا بەختیار کردووە. هەرزو پەنای بردۆتە بەر تەشهیرو جنێودان و ناوزەدکردنم بە خائین و خۆفرۆش. ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە مەلا تەحەمەولی هیچ جۆرە رەخنەگرتنێک ناکات و باسی دیموکراسی دەکات. بەڵام سەلماندی بایی تاڵە مویەک بڕواشی بە دیموکراسی و ڕەخنەگرتن نییە؟ هەردوونوسینەکەی لەسەر من نوسراون، دڵنیام خۆی نوسیویەتی.بێگومان بەنەفسێکی توندو دوژمنکارانە .. ئەو دوو نوسەرەی ناویان لەسەر نوسینەکان هاتووە ئەمانە نانناسم کێن! گلەیشم لێیان نیە، چونکە هەردوکیان مەلا خۆیەتی و بەناوی ئەوانەوە نوسیویەتی چونکە کەسێکی نوسەر، کەمن نەناسی ناتوانێ بەمن بڵێ خائین وخۆفرۆش؟ بەڵام من لە مەلا دەپرسم ئەگەرمن خائینم؟ تائێستا نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستانم لەتورکیا یان لەماوەی ١٧ حەڤدە ساڵی نوێنەرایەتیم لەتورکیا تا ئێستا زیاتر لە ٥ پێنج جار لەگەل برادەران بەوەفد هاتوی بۆتورکیا و ئەو هەموو لیقاو مەوعیدو کۆبونەوەیەم لەگەڵ کاربەدەستان و لەگەڵ کوردەکان بۆ ڕێکخستون بۆ ئەو کاتە خائین نەبووم! کەچی ئێستا دوای گرتنی ئەو ڕەخنەیە بومەتە خائین و خۆفرۆش؟ کاتی خۆی کە ئەم پرۆپاگەندەیە لەدژی من کرا، لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکەش دەرکەوت هەمووی درۆیە و تەنانەت کاک محەمەد قەرەداغی و برادەران ماون کە لە لێژنەکە بوون و دەتوانن پرسیار لێیان بکەن؟ هەروەها نامەی جەنابی مام جەلال و نامەی کاک دکتۆر بەرهەم کە ئەوکات سەرۆکی حکومەت بوو لەگەڵ نامەی خودی کاک نەوشیروان موستەفاش کە ئەوکات جیگری سکرتێری گشتی بوو بۆ منیان نوسیوە و پشتیوانی و بڕوایی خۆیان بۆمن دوپاتکردۆتەوە، تیایدا منیان بەیەکێ لە دڵسۆزترین و چالاکترین کادری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەقەلەم داوە؟ نامەکانیشم وەک بەڵگە لای خۆم هەڵگرتووە.
بەم دووناوە دەڵێم خۆتان هەردوکتان مەلابەختیارن بۆیە دەڵێم مەلابەختیار جەسوربایتایە، ڕاستەوخۆ بەناوی خۆت وەڵامی منت بدابایەوە! نەوەکو بەناوی دروستکراو، بۆیە قسەکانم هەمووی ڕوویان لە تۆیە و پێشت دەڵێم : 
یەکەم: تۆباسی خیانەتت کردوە؟ من تەحەدای خۆت و هەموودارو دەستە وماستاو چییەکانی دەوروبەت دەکەم کە بۆ چرکەساتێکیش لە سەنگەری دژی حزب ومیللەتی خۆم وەستابم! ئەمجۆرە پڕوپاگەندەو درۆودەلەسانەش لەلایەن تۆو ئەمسالی وەک تۆ دروستکراون ئەوە ئەرزو ئەوەش گەز، فەرموو با یەکێتی لیژنەیەک دابنێ بێن لێکوڵینەوە لەبەندەو لە تۆش بکات! جا ئەوکاتە دەردەکەوێ! کێ فایلی خیانەتی لەیەکێتی نیشتمانی وفایلی پەیوەنیدکردن بەبەعس و فایلی تریش هەیە؟ لەبیرتە کاتێ لە ئەنکەرە وتارەکەت لە کۆنگرەی پارتی ئاشتی و دیموکراسی دا و دەترسای، وتت چیم لێ دەکەی؟ چۆن بڕۆمەوە؟ وتم مەترسە من لێناگەرێم هیچت بەسەربێ و دیفاع لە وتارەکەت دەکەم وتەنانەت لای مام جەلالیش دیفاعم لێکردی. کاک دلێرسەید مەجید ماوەو وتی وەڵا مەلا کاک بەهرۆز ڕزگاری کردی؟ ئەی بۆ ئەوکات خۆفرۆش نەبووم؟ من تەنیا ڕەخنەیەکم لە تۆ گرتوە؟ تۆ ئیتیهامی من دەکەی بە خائین وخۆفرۆش؟ کەباوکم و خۆم و وکەسوکاری من پێشمەرگەبوین؟ تۆلە کوێ بووی؟ مەلا تۆ بەڕاستی لەناو خانوی شوشە دانیشتوی، چونکە فایلەکانت لەهەموو خەڵک زۆر بەشەفافی دیارن!
دووەم: نوسیوتە خیانەت جۆری هەیە. زۆڕاستە. بەڵێ تۆلە شاخ خیانەتت لەیەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد. لەناو یەکێتی تەنزیمێکت بەنهێنی دروست کرد. پاشان گیرایت، دادگایی کرایت و ئەمری کوشتنت بۆ دەرچوو، بەڵام جەنابی مام جەلال دڵی گەورە بوو تۆی عەفوکرد تۆ لە هەڵەی ئاڵای شۆرش هیچ فێرنەبووی، ئێستاش هەمان هەڵە دوبارە دەکەیتەوەو لەناو یەکێتی (دابڕانت) دروست کردووە، ئەمەش حزبێکی تازەیە لەناو یەکێتی .
سێیەم: باسی خیانەتی حکومەتی بەعست کردووە؟ لەمەشیان دەبێ هەتاماوی سوپاسی کاک ئەبوشەهاب بکەیت کەلەکاتی هەڵاتنەکەت لە زیندان تۆیگرتەوە؟ ئەگەرنا، پەیوەندیت بەپیاوەکانی ڕژێم وبەعس کردبوو بێیتەوە سلێمانی وتەسلیمیان بیتەوە. بەڵگەشم بۆ ئەم قسانەم هەموو سەرکردایەتی یەکێتی، ئەم روداوە زۆرباش دەزانن لە کتێبەکەی کاک ئیبراهیم جەلالیش ناوی ئەو جاش و ئیستیغباراتانەش نوسراوە کە لە سولێمانی ئینتیزاری تۆیان دەکرد کە پێشتر پەیوەندیت پێوەکردبون؟ بەڵام خۆت وشانست ئەبوشەهاب ودەستەیەک لەپێشمەرگەکانی یەکێتی تۆیان گرتەوە وبردیانەوە بۆ زیندان وپاشان مام جەلال ئازادی کرد؟
چوارەم: تۆ خۆت بە ڕۆشنبیر دەزانی! بەڵام دڵنیام نەخوێندەواری ..! باسی دیموکراسی دەکەی؟ کەچی بڕوات پێی نیە! باسی مافی ژن دەکەی؟ تۆیەکەم کەسی مافی ژنت پێشیلکردوە.باسی مودێرنیتەو عەولەمە دەکەیت، هیچی تێنەگەیشتویت. ئیتیهامات دەبەخشیتەوە! قسەکانیشت هیچ بنەمایەکی یاسایی و بەڵگەداریان نیە؟ بۆیە داوا دەکەم سەرکردایەتی یەکیتی ڵێکۆلینەوەت لەگەل بکەن؟ بەچ هەقیک تۆ لە چاودێر تەشیربە خەڵک دەکەیت؟
پێنجەم: تۆ چەند دۆسیەیەکی تریشت لەسەرە وپێویستە لەبەرپرسی دەستەی کارگێری دوربخرێیتەوە؟ داواش لەیەکیتی دەکەم موحاسەبە بکرێیت... من ئامادەم بۆ هەموو جۆرە لێکۆلینەوەیەک لەسەر ئەو تەشیراتانەی کە تۆ کردوتن؟
شەشەم: لەوەڵامی مندا لەکۆتاییەکەی ئاماژەیەکت کردووە گوایە دەتەوێ لە یەکێتی بکشێیتەوە، دڵنیام، چونکە دەستت کەشف بووە. دەمێکیشە حزبێکت لەناو یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەناوی دابڕان دروستکردووە، ئەوانەی پشتیوانیشت لێدەکەن؟ هەرئەوانەن کەلە دوای رزگاربونت لەزیندان چویت لەلایان دانیشتی؟
حەوتەم: من پارێزەرەکەی خۆم تێگەیاند و دەعوات لەسەر تەسجیل دەکەم لەسەر ئەوەی کۆمەڵێک تۆمەتودرۆو دەلەست بۆمن دروستکردوە... دەبێ لەدادگا ئیسپاتی بکەیت. من ئەوانەی لەسەر تۆم باسمکردوە، ئیسپاتی دەکەم؟
هەشتەم: نوسیوتە گوایە نەخشە ڕێگاکە تۆنوسیوتە؟ ئەی ئەگەر تۆ نوسیوتە بۆ تێبنیت لەسەری هەیە؟ بەڵێ سەرکردایەتی یەکێتی کەسیان پێی ڕازی نەبون، بۆیە هەمویان گۆڕی. هەرلەبەر ئەم هۆیەش بوو نەهاتیتە کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی؟ وەمن ئیدعای ئەوەشم نەکردووە کە سەرکردایەتیم!
لەکۆتاییدا دەڵێم سێ 3 ساڵە تۆ هۆکاری ئەوەیت و لێناگەڕێیت تەبایی وبرایەتی لەناو یەکێتی نیشتمانی کوردستان دروست بێت. ئاژاوە دەگێریت لەنێوان برادەرەکان؟ پێشت دەڵێم زۆرشت ماوە بینوسم . بەڵام ئەخلاقی حزبیم رێگام پێنادات لەبەرخاتری یەکێتی هەندێک شت ماوە جارێ باسیان ناکەم؟ بەڵام بە دڵنیاییەوە بۆ ڕۆژی دادگا دەیانهێڵمەوە. جارێکیتر هەموو ئەم درۆودەلەسانەی دروستت کردوون بەتوندی ڕەتیان دەکەمەوە. وە باشیش بزانە بەهرۆز گەڵاڵی شانازی بەخەبات وتێکۆشانی خۆم وباوک وکەسوکاروعەشیرەت وحزبەکەشم دەکەم، کەخەباتم لەڕیزەکانیدا کردووە و بێمنەتیشم لیت. نێچیرێکی ئەوەندە فەقیرو بێدەسەڵاتیش نیم بە بە درەوشتێکی وەک تۆ ناو و ناوبانگو مێژووەکەم لەکەداربکرێت . 
ئەنکەرە 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە