دادگای سەورەى بەعس، بە هەموو دڕندایەتییەکى رژێمەکەیان زۆر لە بنەماڵەى بارزانى شەریفتر بوون


له‌نێوان شیفا و به‌هجه‌ت قه‌سابه‌كان كامیان ده‌بنه‌ سیمبولی هه‌ولێرییه‌كان؟

Thursday, 03.23.2017, 11:34

6209 بینراوە


مرۆڤه‌ جوان و به‌ره‌وشته‌ سیاسیه‌كان  به‌نه‌مری ده‌مینه‌وه‌ دڵ و ده‌رونی پانتایه‌كی گه‌وره‌ی گه‌ل داگیرده‌كه‌ن ، به‌لام مروڤه‌ ناپاك و به‌زۆره‌ملی سه‌پاوه‌كانی ده‌سه‌لات  له‌گه‌ل گورینی ده‌سه‌لات وه‌ك بالۆن ده‌ته‌قن . هاوشیوه‌ی هونه‌ری گورانیه‌ كاتی وره‌سه‌نه‌كان ،  ئه‌ویان ماوه‌كه‌ی كاتیه‌ و ره‌سه‌نه‌كه‌ش هه‌موو كات و سه‌رده‌میك ده‌توانی گوێی لیبگری. له‌م باره‌و جه‌ند نمونه‌یه‌ك باس ده‌كه‌ین...
 له‌شاری هه‌ولێر پارتی چه‌ندین كه‌سایه‌تی خۆی  به‌سه‌ر خه‌ڵكدا سه‌پاندوه‌ ، له‌كاتیكدا هیج رولیكی جوانیان له‌مێژوی شاری هه‌ولێر نه‌بینیه‌ و به‌پێچه‌وانه‌وه‌  ده‌ستیان سوره‌ به‌تاوان وناپاكی به‌رامبه‌ر شاری هه‌ولێر ،  شوێنه‌ گشتیه‌كانی شاری به‌ناوكردیه‌،  وه‌ك شه‌قامی نێچیر، هوڵی مامۆستا سه‌عد، باخچه‌ی سامی، جسری ئه‌كره‌م مه‌نتك، گوره‌پانی فرانسو حه‌ریری.... به‌لام كۆی ئه‌وانه‌ وه‌ك ئه‌و نمونانه‌ كۆتایان دیت ، گه‌ره‌كی  حی السدام دوای راپه‌رین بووه‌  كوردستان، حی العسكری بووه‌ نه‌ورۆز، دیبه‌گه‌ ببوه‌ سیف القائید دواتر گه‌رایه‌وه‌ بۆدیبه‌گه‌، كه‌ركوك ببووه‌ ته‌ئمیم دواتر گه‌رایه‌وه‌ بۆكه‌ركوك، سه‌رگه‌ران ببوه‌ ناحیه‌ی القودس بۆوه‌ سه‌رگه‌ران،
به‌لام ده‌بینی هه‌رله‌وهه‌ولێره‌ عبدولخالق مه‌عروف و جه‌میل ره‌نجبه‌ر و سه‌رداری سه‌عید سوفی و سه‌رده‌شت عوسمان و جه‌مال حه‌یده‌ری وسه‌عدی گچكه‌ و ره‌مزی نافع تاده‌گاته‌ له‌قله‌قه‌ تیروركراوه‌كه‌ی هه‌ولێر و.... سه‌دان تیكۆشه‌ری تری ئه‌وشاره‌، به‌هۆی رول بینیان له‌چركه‌ساتیكی مێژوییدا به‌جوانی و وبوێری و داهینان دا... بێ ئه‌وه‌ی په‌یكه‌ر و ناوی شه‌قام و گوره‌پانیان له‌ئیستادا به‌ناودا هه‌بیت ، له‌دڵ و ده‌رونی سه‌دان هه‌زار خه‌لكن و بۆ ئه‌به‌دیش ئه‌وانه‌ ره‌مزی هه‌ولێرن
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كارمه‌ندیكی روداو و پاراستن ، له‌كاتی رومالكردنی به‌رنامه‌یه‌كیدا كوژرا، بۆیه‌ به‌رپرسه‌هه‌مه‌ره‌نگه‌كان و ومروڤه‌ هه‌لپه‌رست و ماستاوكه‌ره‌ سیاسیه‌كان به‌هه‌زاران بروسكه‌ و پوستیان له‌سه‌ر نوسی، جونكه‌ شیفا له‌كه‌نالیكی میدیایی كاری ده‌كرد كه‌سه‌ربه‌نیجیرڤان بوو،.  به‌رپرسی باشوریش عاشقی ده‌ركه‌وتنی میدیاییین. ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ی خه‌لكانێك له‌روژی یه‌كه‌مدا كه‌وتنه‌ به‌دواكه‌وتنی قه‌ره‌بالغی نوسیندا. روداو و نیجیر هه‌ربه‌مه‌ نه‌وه‌ستاون ،  ئه‌وه‌ی   بزانم نه‌خۆشخانه‌یه‌كیان به‌ناوی شیفاكردوه‌ و خه‌ریكی په‌یكه‌ریكیشن   له‌كه‌ركوك یان هه‌ولێر بۆی دابنینن . له‌كاتیكدا شیفا چ رولیكی گرنگی له‌بوێری و داهینانی له‌مێژودابینیوه‌ ، تابكریته‌ سیمبول !! گه‌ر به‌بشه‌هیدبون بیت هه‌زاران پیشمه‌رگه‌ی قاره‌مان به‌داستانی گه‌وره‌وه‌  شه‌هید بون ؟ گه‌ر مه‌سه‌له‌ پیشه‌ی روژنامه‌نوسی بیت به‌رله‌و كجه‌روژنامه‌نوسیكی په‌كه‌كه‌ له‌مه‌خمور شه‌هید بوو كه‌٢ خوشكی تریشی شه‌هید بوو، هاوكات كارمه‌ندیكی كوری كوردستان تیڤیش كوژرا كه‌س گرنگیشی پینه‌دا... بۆیه‌ هه‌موو ئه‌و بروسكه‌ و پۆستانه‌ی له‌سه‌ر شیفانوسرا وئه‌و هه‌لمه‌ته‌ی روداو بۆ شیفاكردی ، تابكریته‌ ره‌مز، ناتوانی بیباته‌ نێو دل و ده‌رونی خه‌لك، جونكه‌ به‌له‌ناوچونی پارتی، شفاكانی ئه‌و حزبه‌ هاوشێوه‌ی بالۆن فس ده‌بێته‌وه‌ه‌.. به‌لام هه‌فته‌ی رابردو كه‌سیكی هه‌ژاری هه‌ولێر به‌ناوی (به‌هجه‌ت قه‌ساب) كۆجی دوایی كرد، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی له‌هه‌مان روژدا شوعله‌ خانی هاوسه‌ری ریكخه‌ری گوران كۆچی دوایی كردو خه‌لكیكی زۆر به‌تایبه‌تی گورانه‌كانی خه‌ریك گرنگی دان  به‌و پرسه‌وه‌ بوون ، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ناوی به‌هجه‌ت قه‌ساب له‌توره‌كۆمه‌لایه‌تیه‌كان پانتایه‌كی گه‌وره‌ و به‌رفراوانی به‌خۆوه‌ بینی ، جونكه‌ ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ به‌لای كه‌م ٥ سال له‌ مه‌وبه‌ر له‌وكاته‌ی به‌ده‌گمه‌ن كه‌سیك ده‌وێرا له‌به‌رده‌م كامیرا قسه‌ و ره‌خنه‌یه‌ك له‌پارتی بگری ئه‌و به‌زمانیكی ساده‌ی هه‌ولێریانه‌ ره‌خنه‌بارانی ده‌سه‌لات و ئازاری شاره‌كه‌ی ده‌رده‌بر ی  
كه‌ئه‌وه‌ده‌نوسم بۆئه‌وه‌م نیه‌ كه‌مالئاوایی كرد ئه‌وكات باس بكه‌م نه‌خیر من چه‌ندسال له‌مه‌وبه‌ر كه‌یه‌كه‌م ڤیدیۆیم بینی ووردبومه‌وه‌ له‌ تۆتی قسه‌ و ده‌ربرینی توڕه‌یی و ئازاری،.... هه‌ولێریه‌ به‌شه‌ره‌فه‌كانی ٨٠كانم وه‌ك فلیم هاته‌وه‌ یاد، جونكه‌ زۆر به‌پاكی و به‌زمانیكی زۆر ساده‌ وه‌ك بوركانیك  توره‌یه‌كانی شاری ده‌رده‌بری و نه‌یده‌زانی له‌كوێوه‌وه‌ ده‌ست پیبكات وله‌كوێ كۆتایی پێ بینێ ؟ وه‌ئه‌وه‌ی بهاتبایه‌ سه‌ر ده‌وی نه‌یده‌گیرایه‌وه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و جه‌ته‌ سیاسیانه‌.. بۆیه‌ زۆركه‌س واده‌زانی به‌هۆی پله‌یه‌كی به‌رزی ئه‌مروی حزبی و ئیداری یان ده‌ركه‌وتنی زۆر له‌میدیا و نوسینی جه‌ند ووشه‌ و په‌رتوك و چه‌ند سه‌د لایكیك له‌فه‌یسبوك، خۆی لێده‌گورێ واده‌زانی بۆته‌ كه‌سایه‌تی به‌لام بی ئاگاله‌وه‌ی كه‌له‌ئاینده‌یه‌كی نزیك و له‌گه‌ل یه‌كه‌م فولیكردن له‌م ده‌سه‌لاته‌دا، ئه‌وانیش ده‌كوژینه‌وه‌ ؟. به‌لام  سه‌یری ئه‌و به‌راورده‌ بكه‌ن به‌هجه‌ت قه‌سابێك پێچه‌وانه‌ی شیفاكانی ده‌سه‌لات، نه‌ میدیایایه‌كی زه‌به‌لاح، نه‌حزبیكی ده‌سه‌لات و نه‌پاره‌ وپۆلی ده‌سه‌لات و نه‌فه‌یسبویكیكی سه‌دان هه‌زار لایكی و نه‌په‌رتوك و قسه‌زلی ووشه‌ ڕێزكردن.... و نه‌له‌ش ولاریكی جوانیشی هه‌بوو ، بوه‌ سیمبول و به‌نه‌مری ده‌مینیته‌وه‌ ، جونكه‌ئه‌وه‌ی هه‌یبوو یه‌ك سه‌رمایه‌ی پرله‌كه‌نزی مورال و راستگویی له‌ده‌ربرینی ئازار و بوێریدا  به‌زمانی هه‌ولێریه‌كی ساده‌دا ده‌ری ده‌بری...
بنوو كاكه‌ به‌هجه‌ت دلنیابه‌ روژگاریك دیت له‌ته‌ك له‌قله‌قه‌ تیروركراوه‌كه‌ی هه‌ولێر سه‌رده‌شت و عبدلوخالق و جه‌میل ره‌نجبه‌ر و جه‌مال حه‌یده‌ریه‌كان په‌یكه‌رت بۆدروست ده‌كرێ
سه‌لاح جه‌وهه‌ر و كیخوا سێوێ