لەسەر هەسارەی زەوی ١٢٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر چەکی ناوکی بەکار هێنراوە

Sunday, 26/03/2017, 15:37

7814 بینراوە


لە مێژوی هیندوکاندا باس لە بەکار هێنانی چەکی قورس دەکرێت ئەو چەکەی کە ئێمە ئەمڕۆ بە چەکی ناوکی "ئەتۆم " ناوی دەبەین، مێژوی ئەم چەکە دەگەڕێتەوە بۆ ١٢٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر کە باس لە بەکار هێنای ئەم چەکە دەکات.
وێنەی کتێبە مێژوی یەکە ەلسەر چەکی ناوکی
لە نوسینەکانی ماهابهاراتا و ڕامایانا چەند نوسینێکی تێدایە کە مێژووی نوسینەکان دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی هەشت و سەدەی نۆی پێش زاین، واتە نزیکەی ٢٨٠٠ تا ٢٩٠٠ ساڵ لەمەوبەر، ئەم مێژوە باس لە جەنگی کوروشیترا دەکات کە جەنگێک بوە لە نێوان ڕاما و شەیتان ڕاڤانا.
بۆی هەیە کە لەو جەنگەدا کە مێژوی هیندوەکان باسی لێوە دەکات چەکی قورس بەکار هاتبێت وەک چەکی ناوکی، بە گوێرەی نوسینەکان ئەم جەنگە نزیکەی ١٢٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر ڕویداوە و وێنەی چەکەکان کێشراوە کە چی جۆرە چەکێک بەکار هاتوە وە چی جۆرە کاریگەریەکی هەبوە. ئەو چەکەی کە وێنەکی کێشراوە دەتوانم بڵێم ١٠٠% لە چەکی ناوکی ئەم سەردەمە دەچێت و کاریگەریەکەشی ١٠٠% لە چەکی ناوکی دەجیت، هەر لەو نوسینە مێژوویەدا باس لە و چەکە دەکات و دەلێت" یەک تەقینەوە کە هێزی هەموو هێزەکانی ئاسمانی هەبوو".
باس لەوە دەکات وەک گڵۆپی زەردو بە درێژی و دوکەڵێکی زۆری هەبوە ئاگرێکی بەهێز کە ١٠٠٠٠ جار لە خۆر بە تین تر بوە، ئەم چەکە چەکێکی نەناسراو بوە بۆ ئەو سەردەمە، دەڵێت وەک ئوتو هەموو ناوچەکانی تەخت کردوەو پەیامنێری مردن بوە.

وێنەی چەکە ناوکیەکە
بەراوردێک لە ةیوان چەکی ناوکیو چەکی ئەو سەردەمە
باس لەوە دەکات هەموو خەڵکی ئەو ناوچەیەی کوشتوە و بەجۆرێک سوتاون کە کەسیان نەیانتوانیوە کەس بناسنەوە .دەڵێت پارچە لە زەوی ناوچەکە دەبوەو بێ ئەوەی بزانن بۆ ئەو زەویە وا هەڵدەوەشیت. دەڵێت ڕەنگی باڵنەدەکانی کە لە ژیاندا مابوون هەموو سپی بو بوون لەبەر دوکەڵ و تەبوتۆز.
پاشان دەڵێت "  دوای جەند کاتژمێرێک هەموو خۆراکەکان ژەهراوی بوبون، سەربازەکان بۆ ئەوەی ژیانی خۆیان ڕزگار بکەن خۆیان هەڵدەدایە ناو ڕوبارەکانەوە"
وەک ئێمە هەموو دەزانین زۆرێک لە دینەکان باسی مێژو و حیکایەتیان تێکەڵ کردوە بەمەش بەشیک لە مێژوە ڕاستەیکان ون کراون.  لە لاپەڕەکانی ئەم مێژو نوسە هیندوەدا باس لە چەکێکی زۆر بەهێزو تەدمیرکەر دەکات، ئەو چەکەی کە هێزی خۆری هەبوە و کەوتۆتە خوارەوە لەسەر یەک ناوچەی دیاری کراو واتە لە شێوەی ساروخی ئەم سەردەمەدا.
هەر لەو مێژوەدا ئەم چەکە بە  چەکی مردنی بەکۆمەلیش ناو دەبرێت، وەک دەیزانین ئەم چەکە ئەمڕۆ لەسەر زەوی بە چەکی ناوکی ناسراوەو تەواوی ئەو خەسڵەتانە لە خۆ دەگرێت کە چەکی ناوکی هەیەتی.
پاش ئەوەی کە لە ساڵی ١٩٩٠ دا دۆزینەوەیەکی زۆر سەرنجڕاکێش کرا لە لایەن ئەرخیۆلۆخەکانی هیندستان لە ناوچەی ڕایاستان، دەوڵەت خەریکی دروست کردنی خانوو بوو کە بۆیان دەرکەوت ئەو ناوچەیە تیشکی ڕادیۆ ئەکتیڤی زۆر تێدایە، پاش لێکۆڵینەوە بۆیان دەرکەوت کە لەو ناوچەیە ٨٠٠٠ بۆ ١٢٠٠٠ ساڵ لەوەو بەر چەکی ناوکی بەکار هاتوە.
بۆیان دەرکەوت کە ئەو کاتە بەشیکی زۆری شارەکە وێران بوەو نزیکەی نیو ملیۆن خەڵک بونەتە قوربانی.
چۆن ئەو کاتە هیندوستانیەکان توانیویانە چەکی ئەتومیان هەبێت؟ تا ئیستا ئەم پرسیارە بێ وەڵام ماوەتەوە. لەگەڵ ئەوەشاد هیچ زانیاریەک نەدۆزراوەتەوە لەسەر ئەوەی کە ئایا خەڵکی ئەو سەردەمە توانیویانە پێکهاتەی چەکی ناوکی بەرهەم بهێنن یان نا.
پاشان هەر لە کۆتا ساڵەکانی ١٩٩٠ چەند جەنازەیەکیان دۆزیەوە لە نزیک بۆمبای کە نیشانەکانی ئەوە  نیشان دەدەن کە ئەم خەڵکە بە چەکی ناوکی لەناو چوون هەتا جەنازەکان نە نێژراون و هەروا لەسەر جادەکان بە جێهێڵراون، ئەمەش دوبارە دەیسەلمێنێت کە لە هیندوستان ١٢٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر چەکی ناوکی بەکار هێنراوە ، ئایا چەکەکان لە لایەن مرۆڤەوە بەرهەم هێنراوەو بەکار هاتوە یان لە لایەن بونەوەری هەسارەکانی ترەوە بوە ، ئەم پرسیارەش هێشتا بێ وەڵام ماوەتەوە.


ئەم زانیاریانە لە ماڵپەڕی دیسکۆلسەر وەرگیراوە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە