دەستى دز بڕین باو بو تادوێنێ ئەمڕۆ دەستى دز گورز ئەوەشێنێت

Thursday, 30/03/2017, 20:34

2286 بینراوە


ئەم پەندە ئەگەر بەشێوەیەکى کۆمەڵناسی و ئەکادیمى شرۆڤەو شیکارى بۆ بکەین ئەمان باتەوە بۆ سەردەمى پێغەمبەر (دخ) لەسەر بێت وەک پێغەمبەر(دخ) ئاماژەى پێداوە لە فەرمودەکانیدا کەئەگەر فاتیمەى کچى موحەمەد (دخ) لەسەر بێت دزى بکات دەستى دە بڕم.
بەڵام ئەم ڕۆ لەسەر ئاستى جیهان دزو پیاو خراپ سزا ئەدرێن کەچى لە کۆمەڵگە هەڵوەشاوە سیخناخ بەگەندەڵیە کەى لە مەڕخۆما دزو جەردەو تاڵان چیەتى بوە بە مۆدەو ئەوەى نەیکات  دەوڵەمەند نابێت و شەخسیەتو کەسایەتى وپارەى نابێت دەردى لەکۆندا پێیان وا بوە لەهەندێک ناوچە ئەوەى دزینە کات ژنى نادەنێ چونکە  تواناى بەخێو کردنى خێزانەکەى نیە ئیستەش لەم نیشتمانە دا ئەوەى دزى نەکات شارەزاو پرۆفیشناڵ نەبێت لەدزى و تاڵان کردندا لێپرسراوییەتى وەر ناگرێت .
باشترین نمونە بۆپشت ڕاست کردنەوەى ئەم بۆچونە سەیر کردنى ئەوانەیە کەبونەتەلێپرسراو بە ئیعترافی خۆشیان کاتێک لەشاخ هاتنە خوارەوە هیچکامیان خانوى کاشیان نەدیبوو هیچ کامیان خاوەنى(100 ) دینار نەبون هیچ کامیان خاوەنى قەسرو ڤێلاو بیرە نەوت و سەیارەى درع نەبون ئەرێ کەس لێی پرسین (من این لک هزا) کەس جور ئەتى ئەوەى هەیە بەهەر کامیان بڵى وە ئەش زانن بەڵام ناتوانن بیلێن هەر کەسێک ئەم ڕستەیە بڵێت لە حزوریان چارەنوسی لە سەردەشت و کاوەو عەبدولستارو ویدادو سۆران و ئەوانى تر باشتر نابێت .
بۆیە ئەوا هەڵبژاردن نزیکەو ڕۆژى دادگاى کردنیانە خەڵکیش دەتوانێت سزایان بدات وەلەیاریەکە دەریان کاتە دەرەوە وەک زبڵ و پیسى لەبۆگەنیان نجاتمان ببێت لەم ماوەیەدا هەواَڵى ئەوە هەبوو گوایە ئەمریکیە کان ئەیانەوێت خۆیان سەر پەرشتى داراى وبوجەى هەرێم بکەن ئەوهەواڵە زور جیچگەى دڵخۆشیە چونکە ئەگەر ئەوان بێن خۆیان سەر پەرشتى بیرە نەوتە کانو داهاتى هەرێم بکەن ئەوا حیزبە کان هیچ کامیان پارەى بەردەسیان نامێنێت تاوەکو تەخشان پەخشانى کەن کەئەمە هەنگاوێکە ئەگەر ڕاست بێت ئەوا دەستى دز کورت دێنێت ناتوانێت گورز بوەشێنێت ئەگەر بشمێنێت ئەوالاواز ئەبێت .
وە ئیستە وا دەستى دزو تاڵان چى جەردە کانى ئەم نیشتمانە ڕۆژانە تاڵان کارى ئەنجام ئەدەن تیرۆر هەر بەردەوامە بەتایبەت توێژى ڕۆژنامە نوسان کەس نیە بتوانێت بەر بەم تیرۆرە بگرێت .
ئێمە لەنیشتمانێکدا ئەژین شێتە کانیشمان تیرۆردەکرێن سەدان چیرۆکو سیناریۆى جۆراو جۆریان بۆدروست ئەکرێت کەسیش نیە لێکۆڵینەوە لەم بابەتە بکات ئەنجام دەرانى وەک بەرزەکى بانان بۆى دەر دەچن 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە