دوو هەوالَى زۆر سەرنج ‌ڕاكێش

Friday, 31/03/2017, 20:27

5154 بینراوە


كاتى خۆى حكومەتى هەرێمى كوردستان  لە گە‌ڕەكى بەكرەجۆى شارى سلێمانى  لە نزیك زانكۆى ئەمەرێكى  ژمارەیەك خانوى بۆ مامۆستایانى زانكۆ دروست كرد . لە ‌ڕاستیدا دەبوو ئەو خانوانە بدرێنە مامۆستایانى كەم دەرامەت و بێ خانوو . واتە ئەو مامۆستایانەى تازە  دادەمەزرێن و موچەكەیان زۆركەمە.
 بەڵام كاتێك خانوەكان تەواو بون و كاتى دابەشكردنیان هات ، لە برى ئەوەى بە پێًی  پێداویستى لەسەر بنەماى خالَبەندى دابەش بكرێن ، بەرپرسانى یەكێتى نیشتمانى كوردستان كە خۆیان بە خاوەنى هەموو شتێكى ئەم دەڤەرە دەزانن ،  خانوەكانیان دابەشكرد بەسەر دۆست و ناسیاو خزم و ئەوانەى تەنها سەربە حیزبەكەى خۆیان بون  . مامۆستاى وا هەبوە  لە بەر ئەوەى خۆى خانوى هەبوە، بۆ ئەوەى خانوى زانكۆ وەرگرێت ، چوەخانوەكەى خۆى فرۆشتوە یان لەسەر كەسێكى تر تاپۆى كردوە .
 پزیشكى واهەیە  كە پ‌ڕۆفیسۆرەو نورینگەى باشى هەیەو موچەى بەرزیشى  هەیە لەبەر ئەوەى لە كۆلیجى پزیشكى وانە دەلَێتەوە ، بەهۆى ئەوەى كەسێكى حیزبى ناسیوە  خانوى زانكۆى وەرگرتوەو  خۆشى خانوى هەیە . ئەمە لە كاتێكدایە مامۆستاى وا هەیە كە تازە دامەزراوەو سیستەمى پاشەكەوتى موچەش لە ئارادایە ئەو پارەیەى وەرى دەگرێت  بەشى كرێی خانوەكەى ناكات نەك ژیانى .  كورت و كرمانجى خانوەكانى زانكۆ بە پێی  ویست و ئارەزوى بەرپرسانى حیزبى دابەشكراون و ‌ڕەچاوى هیچ بنەمایەك نەكراوە . ئەوەى زۆر گرنگە لێرەدا ئاماژەى بۆ بكەم ئەوەیە ئەم خانوانە خانوى حكومەتن و بە پێی یاسا  نابنە مولَكى كەس. كاتێك ئەو كەسەى لە خانوەكەدایە  خانە نشین كرا یان یاسا ‌ڕێگاى پێنەدا زیاتر لەو خانوەدا بمێنێتەوە ، دەبێ خانوەكە بداتەوە بە حكومەت و دواى ئەوە دەدرێتە كەسێكى موستەحەق .
 هەوالَە سەرنج ‌ڕاكێشەكە لێرەدا ئەوەیە گوایە حكومەتى هەرێم بە نیازە ئەو خانوانە لەسەر ئەو كەسانە تاپۆ بكات  كە خانوەكانیان  وەرگرتوە  . ئایا لەسەر ئەو كەسانەش تاپۆ دەكرێن  كە كاتى خانە نشینییان هاتوە ؟. 
 هیوادارم سەر لەبەرى ئەم هەوالَە درۆبێت و دوور بێت لە ‌ڕاستییەوە چونكە ئەگەر ئەمە ‌ڕاست بێت ، جگە لەوەى كارێكى نایاساییە ، كارێكى زۆر قێزەونەو دوور دەبێت لە هەموو پ‌ڕەنسیپ و ئادابى كۆمەڵایەتى و عەدالەتى كۆمەڵایەتیشەوە  . 
 هەوالَى دوەمیش  هیچى كەمتر نییە لە هەوالَى یەكەم و ئەویش پەیوەندى بە بوارى زانكۆوە هەیە . وەكو ئەلَێن و باسى ئەكەن گوایە سەرۆكى ئێستاى زانكۆى سلێمانى لە پۆستەكەیدا نامێنێتەوە . هەرچەندە نازانم  بە هۆى ئەوەیە خانە نشین دەكرێت یان هۆكارى ترى لە پشتەوەیە.
 بەڵام دەنگۆى ئەوە هەیە ئەو كەسەى كە دەبێتە شوێنگرەوەى  سەرۆكى ئێستاى زانكۆ كەسێكە ب‌ڕوانامەى دكتۆراكەى  نادیارە ، ونە ، باوە‌ڕ پێكراو نییە  ، لەوانەیە ئەگەر هەشى بێت  تەزویر بێت . جگە لە بابەتى ب‌ڕوانامەكەشى  وەكو ئەلَێن ئەم پیاوەى ناوى بۆ ئەو پۆستە هێنراوە ‌ڕابوردویەكى سیاسى  تاریك و گوماناویشى هەبوە . 
 هەرچەندە   تا ئێستا دیار نییە  ئەو كەسەى ئەم گومانانەى لەسەرە  بۆ ئەو پۆستە كاندید دەكرێت و ئەوەى دەگوترێت  هەرقسەیەو  باشیش نییە وەكو كورد دەلَێت ( تفەنگ بە تاریكە شەوەوە بنێیت ) بەڵام ئەگەر ئەمە ‌ڕاست بێت  دەبێتە ژمارە هەشتى شتە عەجایبەكانى جیهان . وەكو ئەوەى لەم كوردستانەو لە نێوان سەدان كەسى خاوەن ب‌ڕوانامەدا  كەسێكى بىَ ب‌ڕوانامەو  گوماناوى بكەیتە سەرۆكى  زانكۆى شارى  سلێمانى كە بە پایتەختى ‌ڕۆشنبیرى دەناسرێت . ئەگەر ئەم هەوالَە ببێتە ‌ڕاستى  سێو دوى لێناكەم پ‌ڕبەدەم هاوار دەكەم  نەعلەت لەو شارەى ناوى پایتەختى رۆِشنبیرییەو سەرۆكى زانكۆكەى ب‌ڕوانامەى  نییەو  خاوەنى ‌ڕابوردویەكى گوماناویشە .
  شارێك ناوى پایتەختى ‌ڕۆشنبیرى بێت و پیاوێكى  خاوەن ‌ڕەوشتى بەرز و نیشتمانپەروەر و ‌ڕابوردو پاكى تێدا هەلَ نەكەوێت  ببێتە سەرۆكى زانكۆكەى  هەر بۆ وێران بون باشە . ئەگەر خەلَكەكەشى كەسێكى ‌ڕابوردو گوماناوى قبولَ بكات  ببێتە سەرۆكى زانكۆكەى ، بمرن باشترە لەو حالَەى هەیانە .  لە هەموو ئەمانەش خرابتر ئەو كەسە كێیە  ئەوەندە خاوەن دەسەڵاتە و  بەزۆر كەسێكى ‌ڕابوردو پیس و بێ ب‌ڕوانامە  دەكاتە سەرۆكى زانكۆى ئەم شارە . بە‌ڕاستى ئەم پیاوە واسیتەیەكى  گەورەى هەیە. 
 26/3/2017

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە