دیارترین خەسلەتەکانی کەسایەتی میزاجی

Friday, 31/03/2017, 20:55

11275 بینراوە


هەوڵ دە خۆتیان لێ بە دوور بگرە 
کەسایەتی مرۆڤ   بە هۆی جیاوازی لەوژینگە کۆمەڵایەتیەی تیا پەروەردە دەبێت لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت  . ژینگەو بۆ ماوەیی ڕۆڵی گرنگ دەبینن لە پێکهێنانی کەسایەتی تاک 
جگە لەوەی مرۆڤ , ژینگەی کۆمەڵایەتی کاریگەری لەسەر کەسایەتی دادەنیت و هەر ئەمەش دەبێتە  پاڵپشتی دەرونی بۆی بۆ  ئەوەی هەندێ خەسڵەت کاریگەری لەسەر کەسایەتی ئەو دابنێت , هەر بۆیە هەمەجۆر کەسایەتی دەبینین وەک کەسایەتی نمونەیی و کەسایەتی شەرانگیز و نێرگزی و سایکوبات وخۆشەویست و....هتد . یەکێک لە جۆرەکانی کەسایەتی کە ڕوبەرووی دەبینەوە کەسایەتی میزاجیە , ئەم کەسانەی خاوەنی ئەم جۆرە کەسایەتیەن چۆن بیانناسینەوە و یان ئەو خەسڵەتانە چین کە بە میزاجی دەناسڕێن و پێویست دەکات خۆمان لەو هەڵس و کەوتانە بپارێزین تا نەبینە خاوەنی ئەو جۆرە کەسایەتیەی کە لەناو کۆمەڵگا بیزراووناپەسەندە. دیارترین ئەو خەسڵەتانە ئەمانەن:
• کەسایەتی میزاجی زۆربەی جار بیروبۆچون و هەڵس و کەوتەکانی هەڵگراوو نا جێگیرە , دەیبینی خاوەنی هەماهەنگیەکی جوان و قسە خۆش و نەرم و نیانیەکی زۆرە لە رەوشت و کرداری بەڵام لەناکاودا هەڵدەگەڕێتەوەو دەگۆڕێ بۆ کەسێکی دڵ رەق و شەرانگێزو دوژمنکارانە.
• زۆرجار شارەزاکان بە با و بۆران(عاصفە) پێناسەیان دکەن لەبەر ئەوەی ئەکاتەی هەڵدەکات هەموو شتێ لە ڕەگەوەدەردەکا بێ ئەوەی ڕەچاوی دوای خۆی و ئەنجامی کردەوەو وتەکانی بکات.
• کەسایەتی میزاجی کەسایەتیەکی دڵ گەورەو لێبوردەیە تا ئەپەرێ سنوور بەڵام لە ناکاو دەگۆرێ بۆ کەسێکی هەڵوێست ڕەق و نا بوردە و لێبوردن لە کەس وەرناگرێ.
• هەندێ جار شت بە سانایی وەردەگرێت و هەندیک جار رەتی دەکاتەوە بۆیە دەیانبینی خاوەنی بریاری جێگیر نین و  وەک ئەوەی بریاری کڕینی شتێک بدات و لە ناکاو بڕیارەکە دەگۆرێ و ئەو شتە ناکڕێ .
• ژیانی سۆزداری و هاوسەرێتیان زۆر ئەستەمە . دا ئەگەر لایەنێکیان میزاجی بوون  هەمیشە لە نێوان خۆشەویستی و رق لێبونەوە دەژێن و ڕۆژێ باش و رۆژێ خەراپن 
چۆن هەڵس و کەوت لەگەڵ ئەوکەسانە بکەین کە کەسایەتی میزاجین ؟
• هەڵدە سروشتی تەبیعەتی خۆت بپارێزی و و ئەوەنە گرنگی بە کەسە خاوەن میزاجیەکان مەدە , جیایان بکەوە لەوانەی بە هۆی کێشەیەکە گۆران بەسەر سروشتیاندا دێت و دوایی دێنەوە دۆخی جارانی خۆیان , ئەمانە جیاوازن لەگەڵ کەسی میزاجی کە زیاتر لە کەسانی تێکچووی دەرونی دەچن .
• زۆر جار ئەانەی بە هۆی هەڵس و کەوتی کەسی میزاجی توش دەبێت خۆی گلەیی و لۆمە بار دەکات , بەڵامم ئەمە پێویست ناکات و زۆر بە سروشتی وەربگیرێ باشە وەک گرتەیەکی فیدۆیی و تەلەفزینی سەیر بکرێ باشترە لەوەی وەک هەقیقەت سەیر بکرێ .
ئامادەکردنی: 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە