دادگای سەورەى بەعس، بە هەموو دڕندایەتییەکى رژێمەکەیان زۆر لە بنەماڵەى بارزانى شەریفتر بوون


دیداری مناڵەکانی نه‌وشیروان مسته‌فاش بووه‌ هه‌واڵی گرنگ !

Saturday, 04.01.2017, 14:05

4955 بینراوە


گوران تا پێی كرا وتی بنه‌ماله‌ی تاله‌بانی چه‌ته‌ و مافیان ، به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ دووهه‌زار كه‌سیان نانبڕاو كرد،  خۆیان کرد بە خاوەنی خۆپیشاندانه‌كانی ١٧ شوبات و  هەشت لاو شه‌هید کران كه‌ شەشیان  یه‌كیتی شه‌هیدی كردن، نەک تەنیا ئەمە به‌ڵكو چه‌ندین به‌رپرسی خۆپیشاندانه‌كانی ١٧ شوباتیان نیوه‌ مردوو کران! كه‌چی روژی دووه‌می پرسه‌كه‌ی شوعله‌ خان بردرایه‌ مالی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی ؟ ... له‌وه‌ش قێزه‌وه‌نتر كه‌نالی كه‌ی ئین ئین هه‌لساوه‌ هه‌والی سه‌ردانیكردنی مناله‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆلای بنه‌ماله‌ جه‌ته‌ و مافیاكانی دوێنیی ئه‌و كه‌ناله‌ ده‌ینه‌راند و گه‌نجی به‌كوشت ده‌دا وبه‌هه‌والیكی گرنگی میدیایی باس ده‌كات؟ له‌كاتیكدا ئه‌وه‌ دیداریكی كۆمه‌لایه‌تیه‌ دوو بنه‌ماله‌ی سیاسیه‌ ، ج پیویستی به‌ بلاوكردنه‌وه‌ی بۆخه‌لك ده‌كات ؟دواتر منالی نه‌وشیروان بۆ له‌ئیستاكه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌ مه‌سرورو قوباد و شالاو گه‌وره‌یان ده‌كه‌ن و ده‌یان هینه‌وه‌ پیشه‌وه‌ و گرنگیان پێده‌ده‌ن به‌راده‌یه‌ك هیشتا پله‌یه‌كی سیاسی و ئیداریان نیه‌ ؟ كه‌چی سه‌ردانی كردنه‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كانیاشیان ده‌كه‌نه‌ هه‌والی میدیایی ؟ هه‌ر به‌راستی ج جیاوازیه‌كی ئه‌و هه‌والانه‌ له‌گه‌ل هه‌واله‌كانی كوردستان ٢٤ و كورسات  له‌سه‌ر مه‌سرور و قوباددا هه‌یه‌؟