دورست کردنی یەک ملیۆن ڤۆڵت کارەبا Zero Point Energy بێ بەرامبەر

Thursday, 06/04/2017, 8:37

8487 بینراوە


 دورست کردنی یەک ملیۆن ڤۆڵت کارەبا Zero Point Energy  بێ بەرامبەر

دروست کردنی کارەبا هەمیشە بۆتە گرفتی سەرزەوی و وڵاتە هەژارەکان بە تایبەت  بەدەست بێ کارەباییەوە دەناڵێنن، لەناو ئەو وڵاتانەشدا هەرێمی کوردستان کە کۆمەڵێک مافیا دەستیان گرتوە بەسەر چمکی کارەباداو بە ڕێژەی پێویست کارەبا بەرهەم ناهێنن تا هەمیشە میلەت سەرقاڵی کێشە بچوکەکانی ژیان بکەن تا کەس بیر لە کێشە گەورەکان و خیانەت و گەندەڵی نەکاتەوە.

لە ساڵەکانی ١٩٤٦دا کەسێک بە ناوی John Searl دانیشتوی وڵاتی بەریتانیا توانی جۆرێک لە جێنەراتۆر دروست بکات کە بە بێ وزە توانی ئەوەی هەیە یەک ملیۆم ڤۆڵت کارەبا بدات.. ئەم جۆرە لە بەرهەم هێنانی کارەبا بە Zero Point Energy  ناودەبرێت.

دوای ئەوەی جۆن سێرەڵ هات بۆ خۆی تێوریەکی دروست کرد و لەسەر ئەو تێوریە توانی جۆرێک لە جێنەراتۆر دروست بکات کە ١٠٠% بە موگناتیس کار دەکات و کارەبایەکی زۆر بەرهەم دێنێت، پاشان بۆی دەرکەوت هەمان جێنەراتۆر توانی ئەوەی هەیە زیاتر  یەک ملیۆن ڤۆڵت کارەبا بەرهەم بهێنێت، تا  ئەوڕێژە کارەبا بەرهەم دێنێت کە لە توانایدا هەیە دژە گراڤەتی دروست بکات، پاش تاقی کردنەوە توانی دەڤری فڕیویش دروست بکات بە دژە گراڤەتی .

کوانتوم میکانیک چیە؟ کوانتوم میکانیک پەیوەندیە لە نێوان وزەو ماتەر بە تایبەت پەیوەندی نێوان ئەلکترۆن و فۆتۆن ئەو شوێنەی کە ڕێگای سیرەڵ جێگای خۆی تێدا دەکاتەوە. واتە ئەگەر ئەلکلترۆن بچیتە ناو جێناتۆرەکەوە فۆتۆن دەردەکاتە دەرەوەی چوار دەوری جێنەراتۆرکەش دەبێت وزە و بەم جۆرەش دژە گراڤەتی دروست دەبێت.

تێۆریەکەی ئەنشتاین E = mc2 ماوەیەکی زۆر زاناکانی سەرقاڵ کرد بەڵام ئەم تێۆریە تازەیە جێگروەی تێۆریەکەی ئەنشاتین دەبێت، هەر وەک چۆن نیکۆلی تێسلە وتی چواردەورمان هەمووی وزەیە بەڵام دەبێت بتوانیت وەریگریت و لە ڕێگای ئەتماسفیرەوە دابەشی بکەیت بێ ئەوەی کۆمپانیای کارەبا لە بەیندا بێت سودی لێ وەرگریت.

شیوازی سێرەڵ کار دەکات لەسەر یاسای دوجا سکوێر. ئەم تێۆریە تازەیەی جۆن لەسەر یاسای سکوێر دەتوانیت تەواوی کەون تێ بگەیت و شی کردنەوەی بۆ بکەیت لە دی ئین ئەی تا دەگاتە ڕێلەتیڤیتی لە یەک خانە تا دەگاتە دروست کردنی مرۆڤ لە گواستنەوەوە تا دەگاتە دروست کردنی بینا دەتوانرێت سکوێر بەکار بهێنیت بۆ تێگەیشتن لە هەموو شتێک.

سکوێرەکان دەبێت لە ١٦ خانە پێک هاتبێت و لە هەموو لاکانە بکاتە ٣٤ ئەو کات دەتوانیت کاری پێ بکەیت.

٤

١٤

٥

١١

٩

٧

١٦

٢

١٥

١

١٠

٨

٦

١٢

٣

١٣

بەم جۆرە ئەگەر سەیری بکەیت لە هەموو لاکانەوە کۆی گشتی دەکاتە ٣٤، ئەمەش لە لایان جۆنەوە ناونرا یاسای سکوێر.

ئەو جەنەرەتۆرەی کە جۆن دروستی کردوە لە کۆمەڵێک بازنە پێک هاتوە و چواردەوری بازنەکان بە موگناتیسی خڕ دەورە دراوە هەر کە یەک جار بخولێتەوە ئیتر هەتا هەتایە دەخولێتەوە بێ وەستان وکارەبای هەتا هەتایی دەدات..

جۆن چی کردوە هەموو ژمارەیەکی ناو ئەم چوار گۆشەی هێناوە و لە بازنەکاندا بەکاری هێناوە، واتە ١٦ بازنەی هێناوە بۆ هەر بازنیەک کە لە چوارگۆشەکە دیارە ئەوەندە موگناتیسی تێ کردوە بەم جۆرە جەنەراتۆرێکی دروست کردوە کە کارەبا دەدات تا ئاستی دژە گراڤەتی بە بێ هیچ تێچونێکی بەردەوام.

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە