لە بەهاراندا مەسعود زەوقی دەوڵەتی کوردی هەڵدەستێت، چەزا چنگیانیش زەوقی چوارچێوەی ئاڵتون

Saturday, 04.08.2017, 8:54

9125 بینراوە


نووسین و بیروبۆچوونی سەقەت

ئەمەی سەرەوە نووسینێکی جەزا چنگیانییە، پاش ئەوەی لە کوردستانپۆست هەڵگەڕایەوە. و بڕیاری دا لە باسنیوزی پاراستن  نووسین بڵاوبکاتەوە. بۆ خوێندنەوەی کلیکی ناونیشانەکەی بکە

ئەمە یەکەمجار نییە جەزا چنگیانی لە سەر قەوانی دەوڵەتە کوردییەکەی مەسعود بارزانی و لە ئاواز و دانانی میتی تورک، سەرچۆپی نەگرێت، کاک جەزاش ئامادەیە چوارچێوەی ئاڵتوون بکڕێت و وێنەی ئەو بایەقوشەی تێبکات کە بەسەر دەوڵەتی کوردییدا دەخوێنێت.
جەزا چنگیانی لە پەیجەکەی خۆی بە ئێمە و مانان دەڵێت سەقەت و بە خشکەیی مەسعود بارزانی دەکات بە بسمارک، ئەو بسمارکەی، کە ئەڵمانی یەکخستەوە و هەموو زاراوەکانی ئەڵمانیای کرد بە یەک، ئەم نووسەرە سەقەتە ئەم دوو کەسایەتییە دەکات بە یەک، بێ ئەوەی بزانێت مەسعود پێچەوانەی بسمارکە، ئەوەتا بە جوگرافیا و بە زاراوە بادینان و سۆرانی لە یەک جیاکردۆتەوە، بادینانییەکان کە پێشتر لەسەردەمی سەدامدا بە سۆرانی دەیانخوێند، ئیستا مەسعود کردوونی بە دوو نەتەوەی جیاواز. ئەمە وای کردووە گیانی ناوچەگەرێتیی و ناوشیاریی کۆمەڵگای کوردیی لە هەڵکشاندا بێت، ئەوەتا برا هەورامییەکانیش بۆ تێکترازاندنی ریزەکانی یەکێتی کورد داوای خوێندن و نووسین دەکەن بە زاراوەی هەورامی.
کاک جەزا چنگیانی بەوە دەست پێدەکات، گوایە ئەو هەموو نووسەر و روناکبیرانە گشتیان سەقەتن، وەک ئەم بیرناکەنەوە، ئاستی رووناکبیرییان سفرە، بەڵام هی خۆی گەش و رووناکە، ئەوەتا نمونە لەسەر هیگل، مارکس، نیتشە دەهێنێتەوە، لەناو ئەو هەموو حەشاماتە نووسەرانەدا ئازایانە ئەم خۆی یاخی بووە و پشتگیریی بۆ دەوڵەتەکەی مەسعود بارزانی دەردەبڕێت، پێشتر پێلاوەکانی دەخستە سەر سەری، ئیستا ئامادەیە لە چوارچێوەی ئاڵتونی بگرێت.
من کاتی خۆی وەڵامی هەمان راوبۆچوونی کاک جەزام داوەتەوە، بۆیە کاتێک ئاگاداریان کردمەوە و چوومە ناو پەیجەکەیەوە هەر هەمان نووسین و راوبۆچینیم بینیی، واتە بەو نووسینەی رابردووم تەمبێ خواردوو نەبووە، وەکو حیکایەتی مێشی بۆ بکەن وابووە، بۆیە بە پێویستم زانی منیش نووسینەکەی پێشووترم جارێکی دیکە بۆ وەبیرهێنانەوە بخەمەوە بەر دیدی خوێنەران.
لە خوارەوەی ئەم کورتە سەرنجانەم نووسینەکەی پێشووترم بخوێننەوە:

تێبینییەکی گرنگ:

کارەساتی نووسەری کورد لەوەدایە، کاتێک رەخنەیەکی جیدیی لێدەگیرێت، لە ناخیشەوە خۆی بڕوای پێی نییە، هەست بە بێمانایی ناوەرۆکی نووسین و بۆچوونەکەی دەکات، لێ لە بری ئەوەی پەشیمان بێتەوە، لەبری ئەوەی روونکردنەوە بدات، کەچی لە نمونەی کاک جەزا چنگیانی لوتبەرزانە بێدەنگ دەبێت و، بەردەوام دەبێت لەسەر راوبۆچوونە سەقەتەکەی خۆی، پاش چەند ساڵێک دیسان لەسەر هەمان بەزم و بالورە بەردەوام دەبێت، ئەمە یەکەمجار نییە، کە بە پلانی تورکیا لەگەڵ سەوزبوونی گیای بەهاردا مەسعود بارزانی زەوقی دەوڵەتی کوردی هەنڵەستێت، ئەم جەزا چنگیانییەش، ئەو قەوانە لێنەداتەوە، لە نووسینەکانی پێشووتریدا دەیگوت ئەگەر مەسعود بارزانی دەوڵەتی کوردییم بۆ دروست بکات، پێڵاوەکەی دەخەمە سەر سەرم، کاک مەسعود ئەوەندە هاتووچۆی تورکیای کرد پێڵاوەکەی لەگەڵ دەنگی دەهۆڵی دەوڵەتەکەی دڕا، کاک جەزا بە مەرامی خۆی شاد نەبوو، ئیستا دەڵێت ئەگەر مەسعود دەوڵەتی کوردییم بۆ دروست بکات، وێنەکەی لە چوارچێوەی ئاڵتون دەگرم. کاک جەزا مەرجی نییە بۆ هەر خائین و دز و ناپاک و سەرکردەیەکی بێشەرەفی کورد، کە بەردەوام بە باسی دروستکردنی کوردیی هەستی مرۆڤی کورد بریندار دەکات و خاک و نیشتیمان و میللەتی سوک و ریسوا کردووە، گرنگ ئەوەیە باسی دەوڵەتی کوردیی لە دەمی بۆگەنی مەسعودەوە ببیستێت و ئەمیش وێنەی ئەم دڕندە شتە پیسە کە بە هەڵە سروشت کردوویەتی بە مرۆڤ، کاک جەزا وێنەکەی لە چوارچێوەی ئاڵتوون بگرێت، هەڵبەت من دیوی ناوەوەی ئەو قسەیەی کاک جەزا دەخوێنمەوە، ئەویش ئەوەیە کە دەیەوێت بە پارتیی و بنەماڵەی بارزانی بڵێت، من دەمەوێت ئیدی لەگەڵتاندا هاوتەبابم و وەکو دۆستێکی خۆتان وەرمبگرنەوە. ئەمە مەسجێکە، بۆنی زۆر شتی لێدێت، بۆیە من گوێچکە و کەپوی خۆم دەگرم، نامەوێت لەوە زیاتر بۆنی وشەکان بکەم و ناشمەوێت گوێ لە کاوێژی مەسعود بارزانیش بێت.
با کاک جەزا ئەو پارەیەی کە تەرخانی کردووە بۆ چاورچێوە ئاڵتوونییەکەی، بیدات بە مووچەی چەند مامۆستایەکی بێ مووچە، کە پارەی هاتووچۆی قوتابخانەیان نییە و بە پێ رێگا دەکوتن، واز لەم قسە بریقەدار و زلانە بهێنێت.
-------------------------------

جه‌زا چنگیانی، ئاخر چۆن بۆ ئەگەرێک وێنه‌ی مه‌سعود بارزانی له‌ چوارچیوه‌ی ئاڵتوون ده‌گریت!؟

ئه‌گه‌ر قینت لە که‌سێکە و ناتوانی بیکوژی. چیدی مه‌ڵێ قینم لێیه‌تی. چونکه‌ تۆ ئه‌م ووشیه‌ خراپ بە کاردەهێنیت (ئه‌حلام مستغانی)
-------------------------------------------
له‌دواهه‌مین وتاریدا له ‌کوردستانپۆست. کاک جەزا چنگیانی ئه‌م دێڕه‌ی نووسیوه‌: 
ئەگەر مەسعود بۆ خۆی دەوڵەتیكی كوردی دابمەزرینێ ئەوە من پیش گشت پارتییەكان وینەكەی لە چوارچیوەی ئالتونی دەگرم
خۆی ووته‌نی گومانی هه‌یه‌ که (مه‌سعود بارزانی) بتوانێ ده‌وڵه‌تی کوردی دروست بکات. من نازانم جەزا چنگیانی چه‌ند بڕوای به‌م دێڕه‌ قسەیە هەیە، گوایە وەک خۆی دەڵێت که‌ له‌ خه‌می گه‌له‌که‌یدایه‌؟
http://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=71868

من نامه‌وێ له‌ سه‌ر هه‌موو ووتاره‌که‌ قسه‌ بکه‌م، چونکه‌ گفتوگۆی نێوان کاک که‌مال جەمال موختار و کاک چنگیانی هیچی وایان بۆ من نه‌هێشتۆته‌وه‌ قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌م. منیش وه‌ک کاک که‌مال ده‌ڵێم: لە شانشینی سعودییە کارەساتترە، ئەگەر بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌وڵه‌تی کوردیی دروست بکات، کە ناشیکات!
باوکم خوێنه‌واریی نه‌بوو، به‌ڵام هه‌میشه‌ به ‌زمانی عه‌ره‌بی گوێی لە ڕادیۆی مۆنتی کارلۆ، ڕادیۆ له‌نده‌ن و ڕادیۆ ئیسرائیل ده‌گرت. من نازانم عه‌ره‌بێکه‌ی باوکم چۆن بوو؟ یان چەند تێده‌گه‌یشت یان نا ؟ به‌ڵام ووته‌یه‌کی هەبوو هه‌رگیز له‌بیرم ناچێتەوە، که‌ به‌رده‌وام ده‌یووته‌وه‌ ئه‌ویش ئەوەبوو:
(گرنگ نییە، هەواڵەکە چۆن بێت، ته‌نها ناوی کوردی تێدا بهێنن هەر خۆشه‌. باجوێنیشمان پێ بده‌ن. بڵێن کورد عوسات و کەمە نەتەوە و چی و چی ترە. تەنها به‌س باسمان بکه‌ن).
ئه‌وه‌ مانیڤێستی باوکی من بوو بۆ ڕادیۆکان که‌ گوێی لێدەگرتن. هه‌موو شه‌وێک ئه‌م قسه‌یه‌ی ده‌کرده‌وه‌. به‌درێژای ته‌مه‌نی. کە گوێی له‌ ڕادیۆ دەگرت و نه‌یبیست باسی نه‌ته‌وه‌که‌ی بکرێت و جوێنیش بێت بدرێت، قەیدناکات. چونکە بە ناو هێنانی کورد، باوکم هه‌ستی به‌ بوونی خۆی دەکرد.
زیاتر له‌ 60 ساڵه‌ مه‌لامسته‌فا و ئه‌ولاده‌کانی بە جلی کوردییەوە، جڵەوی سیاسەتی کوردییان گرتۆتە دەست. هەمیشە داگیرکەران لە پستی بوون، مه‌لامسته‌فا خۆی نه‌ک بڕوای به‌ ده‌وڵه‌تی کوردی نه‌بووە، به‌ڵکو بڕوای به ‌خۆشی نه‌بووە. کە لە خاکێکدا دەژی پێی دەڵین کوردستان و ئەو نەتەوەیەی تێدا دەژیی کوردە. ئەو قسەیەی کە بۆ رۆژنامە فەڕەنسییەکە کردوویەتیی، وتوویەتی من کوردم و من کوردستانم. بەسە بۆ ئەوەی لەم کەسایەتییە بگەین. بۆیە کاتێک رۆیشت و چووە ئەمەریکا. بە لای ئەوەوە کوردیشی لەگەڵ خۆیدا بردووە چونکە تەنها کورد خۆی بووە. کوردستانیش تەنها ئەو شوێنەبووە کە ئەم لە ئەمریکا تێیدا ژیاوە. دوای ئاشبەتاڵەکەش هەرچییەک بەسەر کوردا هاتووە، خەمی ئەم ترسنۆکە ئاشبەتاڵچییە نەبوو. 
ئەوەی لە بیر و هەستی مەلا مستەفادا بووە. ئەمڕۆ بە خراپتر لە ناو نەوەکانییدا دەیبینین، بۆیە دەبێت بڵێن رەحمەت لە کفن دزی پێشوو. رەحمەت لە بارزانی. هەر ئەوەندە فریا کەوت و مرد. کە لە کوڕەکانی خیانەتیی کەمتر کرد. فه‌رموون له‌گه‌ڵ ئه‌م فلیمه‌دا کورته‌دا. بزانن ئه‌م پیاوه‌ چۆن په‌یامی گه‌لێک ده‌خوێنێته‌وه‌؟
هه‌ر جارێک بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌که‌ونه‌ ناو گێژاوه‌وه‌ و توشی شکستێک ده‌بن. دێن و ده‌ڵێن ئێمه‌ بانگه‌وازی ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌که‌ین. له‌م ڕۆژانه‌دا ئه‌م بازرگانی خوێنانه‌ له‌ ڕێگه‌ی (ئه‌دهه‌م بارزانی)، که‌ که‌س نازانێ ئه‌م پیاوه‌ چییه‌؟ ڕوو له‌ په‌رله‌مان ده‌کات و ده‌ڵێ:
ئه‌و پرسه‌ با بکه‌نه‌ جێگه‌ی باس که ‌ده‌وڵه‌تی کوردییه‌.
مه‌سعود ده‌ڵێ: خه‌ونی هه‌ره‌ گه‌وره‌ی من ده‌وڵه‌تی کوردییه‌.
به‌رهه‌م ساڵحیش وا دەڵێت، کە: هه‌موو کوردێک ده‌وڵه‌تی سه‌ر به‌خۆی ده‌وێت.
سەری زار و بنی زاری ئەم پیاوانە قسه‌گه‌لێکن پڕێتی له‌ پوچیی و درۆ و فریودان. 20 ساڵه‌ به‌شێکی بچووک له‌ کوردستان. بە قەولی خۆیان کورد حوکمی تێدا دەکات، که‌چی یه‌ک هه‌نگاوی ڕاست و ڕه‌وان بۆ ئه‌و خه‌ونه‌، نه‌ک نه‌نراوه‌. به‌ڵکو بە پێچەوانەوە کاری لە سەر کراوە. سه‌دان فڕو فێڵ کراوه‌ تا ئه‌و خه‌ونه‌ نه‌بێته‌ ڕاستی و له‌ بار بچێت، کەچی کاک چنگیانی دێت و ده‌که‌وێته‌ هه‌ڵه‌یه‌که‌وه‌. تێیدا ناوی مه‌سعود بارزانی دەخاتە ریزی (کارل مارکس و ئه‌نگلس و بسمارک، مارتین لۆته‌ر و جۆن کاڵڤن) ئەگەر ئەمە بەراوردیش نەبێت لەگەڵ ئەوانەدا، لێ گوناهێکی مێژووییە. کە تەنانەت ناوی ئەم ناپاکە لە لاپەڕەیدا شان بە شانی ئەو کەڵە پیاوانە بنووسرێت.
ئەم بنەماڵەیە بۆ نزیکبوونەوەی ناوی بارزانی لە کارل مارکس هاتوون بە پلان ڕۆژی له ‌دایکبوونی مه‌لا مسته‌فایان خستۆتە ئەو رۆژەوە کە (کارل مارکس)ی کۆچی تێدا کردووە. باوک و دایکی مەلا مستەفاش بۆ خۆیان نەیانزانیووە کەی مستەفای کوڕیان لە دایک بووە. ئەگەر لێت بپرسیبانایە. ئەوە بۆ نمونە دەیانووت ئەو ساڵە بوو، کە بەفرە زۆرەکە باری و شێخ ئەحمەدی کوڕمان لەگەڵ باوکییدا لە موسڵ بوو. شتێکی وایان دەگووت و رۆژ و سەعات و ئەم شتانەی تریان نەدەگووت. دیاریی کردنی رۆژ بۆ لە دایک بوونی زۆربەمان ئاوابووە. ئیتر چۆن بنەماڵەیەکی نەخوێنەواری وەکو بارزانی ئەمەیان زانیوە و ئەوەندە وریابوون؟ مەلا مستەفا خۆشی تا لە ژیاندا بوو. نەیزانیوە کەی لە دایک بووە، کەچی مەسعودی کوڕی رۆژی کۆچی دوایی کارڵ مارکس دەکات بە رۆژی لە دایک بوونی مەلا مستەفای باوکی.! به‌خەیاڵی بنه‌ماڵه‌ مرۆڤایه‌تی بێ خودان نامێنێته‌وه‌.
مارکس که‌سایه‌تییه‌که. تاکو ئیستا جێگه‌ی قسه‌ و باسه‌ و (مه‌تریالیزمی دیالیکتیکی. یاخود دیالیکتیکی مادیی. یان مه‌تریالیزمی مێژوویی. ململانێی چینایه‌تی. یان تێوریای زێده‌بایی و که‌ڵه‌که‌بوونی سه‌رمایه‌. یاخود حه‌تـمییەتی شۆڕش و هه‌ره‌سهێنانی سیسته‌می سه‌رمایه‌دارێتی. ئه‌و تێزانه‌بوون که‌ مارکس کاری له‌سه‌ر ده‌کرد و ژیانی خۆی بۆ ته‌رخان کربوو.
دوای ئەوە ئەی مه‌سعود بارزانیی و باوکیی هەموو بنەماڵەکەی لە کامه‌ یاسا و ڕێسایه‌که‌وە ژیانیان له‌ ژیانی سیاسی ئه‌م پیاوه‌ شێرمەندەدا لە یەک چووە؟ مه‌سعود تا ئیستا باس له‌ پیاوه‌کانی عه‌شره‌ته‌که‌ی ده‌کات و ده‌ڵێ: به‌س پیاو 1000 که‌سین و له‌دواهه‌مین کۆنگره‌دا بانگه‌وازیی کرد. پاشان ده‌رکه‌وتنی ژن له‌ناو ئه‌و عه‌شره‌ته‌دا تابووه ‌و که‌سمان تاکو ئیستا نازانین ژنی مه‌سعود بارزانی ڕه‌نگی چۆنه‌. چۆن خۆی ده‌گۆڕێ. خوێنده‌واره‌ یان نا؟ ئه‌و چی به‌ فیسسسسس بووک ده‌ڵێ. چه‌ند ئاگاداری ژیان و ژینگه‌یه‌؟ 
باشە ئەگەر مه‌سعود ده‌وڵه‌تی کوردی دروست کرد. ئایا ژنه‌که‌یمان پیشان ده‌دات یان نا؟ کارڵ مارکس کتێبی (خانه‌واده‌ی پیرۆز)ی نووسی. مه‌سعودیش پاش سەدە و نیوێک هه‌ر باسی پێشمه‌رگایه‌تیی خۆی ده‌کات و نه‌یتوانیوه‌ کتێبێک له‌سه‌ر خودی ووشەکه‌ بنوسێت. هەر نازانێت پێشمەرگە و فەلسەفەی پێشمەرگایەتیی یانی چیی؟ بۆیە جاش و خیانەت تێکەڵ بە وشەی پێشمەرگە و وەفا و دڵسۆزی بۆ نیشتیمان دەکات. کەسێک ئەمە بیرکردنەوەی بێت. ئەدی چۆن دەتوانرێت پەیامی رزگارکردنی نەتەوە و نیشتیمانێک لە ئەستۆ بگرێت؟
کاتێک ئێمه‌ له‌ناو خودی به‌ره‌و پێشچونی مێژووداین. مێژوو ده‌نووسینه‌وه‌. گه‌یشتوینه‌ته‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی که‌ هه‌موو سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی. له‌ناو خۆیدا هۆکاری له‌ناو چونی خۆی هه‌ڵگرتوه‌. کاتێک سه‌دان ڕێخراوی ئافره‌تان هه‌یه. مه‌سعود بارزانیش هەندێ جار له‌ یاده‌کانی ئافره‌تاندا ده‌رده‌که‌وێت. ئه‌ی چییه‌ ئافره‌تێکی به‌ ناو فێمینیزم ناڵێ: سه‌رۆک ووڵاتمان له‌ تۆ ناوێ رزگاری بکەیت، جارێ ژنه‌که‌ت رزگار بکە و بیهێنه‌ با بیبینین. ئه‌وسا باسی وولات و ئازادیی و پێشمه‌رگه‌مان بۆ بکه‌.
جۆن ستیوات میل. که ‌باس له‌ ئازادیی ده‌کات ده‌ڵێت: (ته‌واویی مرۆڤایه‌تی مافی ئه‌وه‌ی نییه‌. ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی تاکه‌ که‌سێک سه‌رکوت بکات). مه‌سعود بارزانی نه‌ک هه‌ر ده‌نگی ناڕه‌زایی. به‌ڵکو که‌س بۆی نییه‌ له‌ حزوری ئه‌م پیاوه‌دا هیچ بڵێت. 
له‌م ڕۆژه‌نه‌دا بوارم بۆڕه‌خسا له‌ ڕێگه‌ی کۆمپیوته‌ره‌که‌مه‌وه‌ له‌ به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فیزۆنی نالیام ڕوانی که‌ (هه‌ڵۆی ئه‌حه‌ سمێڵ)یان ده‌دوان کاتێک ئه‌م کاکه‌یه‌ قسه‌ی ده‌کرد و ده‌یووت سه‌رۆک به‌ حه‌کیمی خۆی کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کات. من به‌زه‌یم به‌م پیاوه‌ درۆزنه‌دا ده‌هاته‌وه‌. چونکه‌ منیش وه‌ک ئه‌م هه‌ڵۆیه‌ له‌ مانگی پێنجی ساڵی 1982 چوینه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ چه‌ند جێگا هاوسه‌فه‌ری یه‌ک بووین. دوایی جگه‌ له‌ ترسنۆکی و هه‌لپه‌رستیی و خۆپه‌رستی ئه‌م که‌سایه‌تییه‌ که‌ کۆمەڵە بووین. ئەم هەڵۆ سمێڵە له‌ مارکس مارکسی تر بوو. که‌چی ئیستا پارتییه‌ و مه‌لایشه‌ و ئامادەشە وەکو ئاری هەرسیین جامانەی سووری سووکایەتیی لە سەری بپێچێت. من ئه‌وده‌م زۆرم لاسه‌یر بوو. که‌ چۆن ئه‌م خه‌ڵکه‌ دووڕوانه‌ وەکو بۆق و کەرکەرە خۆیان ده‌گونجێنن. شتێک ده‌که‌ن که‌ له‌ ئه‌زه‌ڵه‌وه‌ بڕوایان پێی نییه‌. ئیستاش چی ده‌ڵێن و دیسان بڕواشیان پێی نییه‌. ئه‌مه‌ش ده‌چێته‌ خانه‌ی ئه‌وه‌ی، که ‌بڵێم ڕه‌نگه‌ مه‌سعود بتوانێ خۆی نا به‌ڵام ڕێگه‌ بده‌ن عێراق بکه‌نه‌ دوو به‌ش و سونی جوداکه‌نه‌وه‌ له‌ شیعه‌. و مه‌سعودیش بکه‌نه‌ سه‌رۆکی به‌شی سونه‌ و هه‌ڵۆکانی ئه‌حه‌ سمێڵیش به‌ حه‌کیمی چه‌پڵه‌ی بۆ لێبده‌ن و سه‌د ساڵی تر کێشه‌ی کورد به‌ره‌و نادیار به‌رن. وه‌ک چۆن له‌دوای په‌یمانی لۆزانه‌وه‌‌ کردویانه، ئیتر ئێمه‌ش وه‌ک باوکم گوتەنی به ‌دوای جوێنداندا بگه‌ڕێین. که‌ پێمان بده‌ن و دڵی خۆمان خۆش بکەین. ئیستا تاڵه‌بانی سه‌رۆکی کۆماره ‌و کوردێک نابینی غیره‌ت بکات به‌به‌رگی کوردییەوه‌ له‌ خوارووی عێراقدا بێت و بچێ. که‌چی له‌زه‌مانی به‌عس و سه‌دامدا ئاسایی بوو.
منیش ده‌ڵێم ڕاسته‌ هه‌موو کوردێک خه‌ونی ئه‌وه‌ی هه‌یه. که‌ نیشتمانی خۆی هه‌بێت و به‌خته‌وه‌ر بێت جۆن ستیوات میل ده‌ڵێ (به‌خته‌وه‌ری حاڵه‌تێکی ئه‌قڵییه‌ و مرۆڤ کاتێک ده‌رکی پێده‌کات. که ‌ئه‌رکێکی ئه‌خلاقی به‌جێ هێنابێت و ئه‌مه‌ش وای لێده‌کات هه‌ست به‌ڕێزو شکۆی خۆی بکات).
من به‌ کاک د.جه‌زا چنگیانی ده‌ڵێم: به‌ڕێزم ئیستا هه‌رێمی سه‌وز له ‌ژێر کۆنتڕۆڵی بارزانی دا نییه‌. فه‌رموو تۆ ده‌توانی بێیته‌وه‌. ئایا گه‌ره‌نتی چییه‌. که‌ جگه‌ له‌ زیندانی کردنت هه‌موو شکۆیه‌کیشت ناشکێنن؟ من لێره‌ ده‌ژیم له‌ مانگی رابردوودا چوین به‌ره‌و ناوجه‌ی بادینان هێنده‌یان هێناین و بردین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێناسه‌که‌مان سلێمانی له‌ سه‌ر بوو. تا ماوه‌یه‌کی زۆر به‌ ئۆتۆمۆبێل به‌دوامانه‌وه‌ بوون. خه‌می ئه‌وه‌مان بوو له‌ ئۆتۆمۆبێله‌که‌مان بده‌ن و بمان خه‌نه‌ که‌ندێکه‌وه‌. بڵێن به‌ڕووداوی هاتوچۆ له‌ناو چوون.واوه‌یلا له‌ مه‌سعود بارزانی ده‌وڵه‌تی کورد ڕاگه‌یه‌نێت. ده‌بێ کوردستانپۆستێکان سەدەیەکی تەواو خۆیان ئاماده‌که‌ن بۆ دژایه‌تی ئه‌م بنه‌ماڵه‌ خائینه‌.
د.جەزا له‌ باتی وێنه‌که‌ی مه‌سعود له‌ئاڵتون بگری. باشتر بوو وێنه‌ی مرۆڤێکی به‌ئه‌مه‌ک له‌ئامێز بگری که‌ که‌رامه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ خائینه‌ شۆڕ نه‌کردوه‌. چونکه‌ مه‌سعود پێویستی به کەسمان نییه‌ وێنه‌ی له‌ئاڵتون بگری. چونکە لە هەڵۆ سمێڵەکانی زۆرە وێنەکەی لە ئاڵتوون بگرن. فەرمو ئیستا بۆ کوێ ده‌ڕۆڕۆین وێنه‌ی ئه‌م دووکه‌سه‌ رەزا قورس و نەعلەتییە دەبینین لە دیواری دائیرە. فەرمانگە. تەنانەت لە تەنەکەی خۆڵ و زبڵدانەکاندا لە پاشماوەی خواردنی پێوەیە. وێنه‌ فرۆشێک له‌شه‌قامی مه‌وله‌وی له‌ سەردەمی بەعسدا وێنەی سه‌دامی دەفرۆشت، کە ئەو کاتە ئەمە ئاسایی بوو. پار له‌ کاتی 17 شوباتدا. لای دراوسێ دوکانه‌که‌ی ووتبووی خه‌ڵکی ئه‌گه‌ر سه‌ری تیاچێت من ماڵیشم تێ ده‌چێت. تازه‌ وێنه‌ی مەسعود و جەلایان بۆ چاپ کردووم. کەچی که‌س لێم ناکرێت. بەڕێز د.جەزا وێنه‌ی شێته‌کان ئیستا فرۆشتنی لە وێنەی مەسعود و جەلال زۆرتره‌.