ئاڵای یەپەکەو یەپەژە بە ئۆتۆمۆبیلی پۆلیسی سوئیدەوە چیمان پێدەڵێت

Monday, 10/04/2017, 14:35

5655 بینراوە


ئۆردوغان هەڕەشەی لە ئەوروپا دەکرد، دەیگوت، هیچ کەس ژیانی پارێزراو نییە لە کۆڵانەکانی ئەوروپادا.  لەو وێنەیەدا دەیبینن، ئاڵای یەپەگە و یەپەژە بە ئۆتۆمبیلی پۆلیسی سویدییەوە کراوە، بەشێکە لەو وەڵامەی کە بە ئوردوغان دراوەتەوە.
-----------------------------
تیرۆریستێکی ئیسلامی لەشاری ستۆکۆڵمی پایتەختی سوئید به‌ بارهه‌ڵگرێك به‌سه‌ر حه‌شیمه‌تی خه‌ڵك كه‌وت و به‌هۆیه‌وه‌ چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 15 دیكه‌شی برینداربوون. میدیاكانی سوید بڵاویانكرده‌وه‌ هێرشكاره‌كه‌ ئه‌و باره‌هه‌ڵگره‌ی دزیوه‌، كه‌ سه‌ر به‌ كۆمپانیایه‌كی به‌رهه‌مهێنانی بیره‌یه‌.
لەم ڕۆژانەدا دەیان ووتار لەناو ڕۆژنامەکا ندا نوسران کە لەهەموو شێوە بیرکردنەوەیەکی تێدابوو، بەڵام گەلی سوئید گەلێکی زیندوون ئەوان ڕووداوەکان فێریان دەکات بەرپرسیارێتی وەرگرن و خۆیان بکەنەخاوەنی گرفتەکە کە بەرۆکی نیشتمانەکەی گرتوون .
 ئەمڕۆ لەشاری ستۆکۆڵم خەڵکی بۆ هاوخەمی قوربانێکان کۆبونەوە، شەپۆلی خەڵک بەتیرۆریستانی ووت: ئێوە هیچ نین لەجرجێکی تۆقیو زیاتر، گەلی ئازاد و تاکی ئازاد ئاوا بەرخورد دەکات ، لەم وێنەیەی خوارەوە  بڕوانن و سەیری گەلی زیندووبکەن ......!
ووتاری ئێمە باسی کۆبونەوەی خەڵک ناکات لەشاری ستۆکۆڵم ، بەڵکو تەنها بەبیری گەلەکەمانی دەهێنینەوە کە گەلی زیندوو ئاوا بەرخورد دەکات، ئاوا ڕێگە لە دووبارە نەبونەوەی ڕووداوەکان دەگرێت، ئاوا بڕیار دەدەن جەنگ بەرنەوە، کە بەرۆکی گرتن، ئەوان دایان بەگوێ جیهان و تیرۆریستە ئیسلامییەکاندا، کەخەم و خۆشی هی هەمووانە ، نەک تەنها قوربانییەکان .
 لەگەڵ بردنی تەرمەکاندا ئاڵای یەپەکە و یەپەژە هاوشانی ئاڵای سوئید بە ئۆتۆمۆبێلی پۆلیسەوە هەڵواسراون، گەلۆ دەبێت لەبەر چی بێت..... ؟ 
 دەسەڵاتی کوردی لەباشوردا وا ٢٦هەمین ساڵی پڕکردەوە وا نزیکەی ٧٠ساڵە لەو بەشەدا شەڕ و قوربانی و ڕووداو، ئاشبەتاڵ، هەڵەبجە و ئەنفال و دواجار شەنگال و داخستنی سنوریشی هاتەسەر، ئەوان پێیان ووتین: هەندێک جار ژیان زۆرلەوە بەدبەختترە لەوەی دەگوزەرێت ، دەسەڵاتی کوردی چونکە دەسەڵاتێکی خۆرسک نییە لە دەرەوەش ئەو مرۆڤە قێزەونانەی کردۆتە دەمڕاستی خۆی کە وەک خۆیان تێکشکاون و بێکەسایەتی و دز و فاسیدن .
بۆیە لەهیچ جێگەیەک دەرناکەون و نایانەوێت دەرکەون و قوربانی گیانفیداکارییەکەش بەلۆکاڵی دەهێڵنەوە ، وەک ئەو ٢٠٠٠ پێشمەرگەیەی کە لەشەڕی چەتەکانی داعشدا گیانیان بەخشی . 
 بەڵام لەماوەی تەنها ٤ساڵدا یەپەکە و یەپەژە چونکە خۆرسکن و پەیامی مرۆڤایەتیان هەیە و سیستەمی "پەتریەکاتیان " تێکشکاند و ژن و کچ و بوونە ڕابەر و شەڕکەر و ئازایەتیان لێدەچۆڕێت، هیوا بەهەموو جیهاندا بڵاوکردەوە ، سیمبوڵەکانیان نەک ڕۆژئاڤای تێپەڕاند بەڵکو بووە فلیم لە هۆڵیود و سەدان کەناڵی جیهان پەخشی هەواڵەکانیان دەکات، هەزاران خۆبەخش لەگەڵیاندا بە ڕێگە مەترسیدارەکەدا دەروات و هاو کاروانیانە و قوربانی دەدەن لەگەڵیاندا . 
لەگەڵ تەرمی قوربانێکانی شاری ستۆکۆڵم ئاڵا گەشەکەی یەپەکەو یەپەژە لەبەر چاوانی هەموو جیهان دەگەشێتەوەو قوربانییەکان خۆیان لەو سەنگەرەدا دەبینەوە کە شەرڤانەکان تێدا لەشەردان بۆ تێکشکاندنی تیرۆریستە ئیسلامییەکان .
 سوئید وولاتێکە زۆر خۆیان ووتەنی"نیوتراڵن" زۆر ئاسان بڕیار نادەن و هەمیشە هزر لە ڕووداوەکاندا حاکمێتی خۆی هەیە، بۆیە کاتێک ئەم ئاڵایە بە ئۆتۆمۆبێلێکی فەرمی دەزگایەکی وا گرنگەوە هەڵواسراوە  جێگەی پرسیارە و هیوایە بۆ ئێمەی کورد پێی ووتین کە ئێمە لەو تیرۆریستە ترسنۆکانە نین کە سود لە یاسای ئازادی ئەم ووڵاتە وەردەگرن و خەڵکی بێچەک و سادە دەکەنە قوربانی، ترس و تۆقین بڵاودەکەنەوە. لەکاتێکدا لەم ووڵاتەدا ٢٠٠ساڵە شەڕ نەکراوە، بەڵام هەمیشە ئامادەن بۆشەڕێک کە ڕووبەڕویان بێتەوە.
ئاڵاکان پێیان ووتین ئێمە: تەنها نین ئیتر بۆ تێکشکاندنی تیرۆریستە ترسنۆکەکان کە ژن ومنداڵ دەکەنە نیشان و لە بازاڕە هێمن و قەرەباڵغەکاندا بەناوی خواوە کوشتارگا دادەمەزرێنن 
 من وەک کوردێک بەبینینی ئەو ئاڵایانە شادمانیم چێژکرد و بەسەرەتایەکی باشی دەزانم و دەشزانم ترس نابێتە چارەی مەرگ، سڕینەوەی ئەو وێنە قێزەونە کە کورد ژنکوژە، ئێستا ئیتر ئێمە هیچ بۆ شانس جێناهێڵین، چونکە ئێمە خاوەنی ئاڵایەکین بە ئۆتۆمۆبیلی فەرمی پۆلیسی سوئێدیەوە، کە تەرمی قوربانییەکان ی ئەوان دەبات بۆ گۆڕستان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە