چەکی ناوکی ژیانی بنبڕ کردوە لەسەر هەسارەی مارس

Friday, 14/04/2017, 22:04

6237 بینراوە


چەکی ناوکی ژیانی بنبڕ کردوە لەسەر هەسارەی مارس
زانای ئەمریکی  جۆن براندینبێرگ لە بواری فیزیای پلازمادا دەڵێت ژیان لەسەر هەسارەی مارس بە چەکی ناوکی کۆتایی پێ هاتوە!!
ئەم زانایە دەیەوێت پێمان بڵێت ئێمە دەبێت باوەڕی پێ بکەین ئەو زانیاریانەی کە ئەو هەیەتی لەسەر هەسارەی مارس ئەوە دەگەێنێت کە لەو هەسارەیەدا ژیان بونی هەبووە و پاشان لە دەرئەنجامی شەڕ بە چەکی ناوکی ژیان بە تەواوەتی کۆتایی پێ هاتوە.
هەڵبەتە هەسارەی مارس هاوشێوەی هەسارەی زەویە ئەگەر بێت و ژیان لەسەر زەویش نەمینێت لە دەرئەنجامی کارەسەتێکی هاوشیوەی مارس بۆی هەیە زەویش هەمان ڕەنگو تایبەتمەندی مارس وەرگرێت.
ئەم زانیایە باس لە چەندەها شوێنەوار دەکات کە لەسەر هەسارەی مارس دۆزراونەتەوەو ئاماژە بە ژیانی بونەوەری زیرەک  دەکەن لەسەر ئەو هەسارەیە، بەڵام تا ءیستا ڕوون نیە ئایا لە نێوان خۆیاندا جەنگیان کردوە یان ئەگەرێکی زۆریش هەیە لە بونەوەری زیرەک لە هەسارەیەکی ترەوە هاتىیت و ئەو چەکەی لەسەر هەسارەی مارس بەکار هێنابێت.
ئەو باس لەوە دەکات لە دوو شوێن لەسەر هەسارەی مارس بە ناوی سیدۆنیا میسا و گالەکسی چاوس ئەم دوو شوێنە ئاساری شەپۆلی چەکی ناوکی پیوە دیارە و لەم دوو ناوچەیەش چەندەها ئاساری ژیانی زیرەک دۆزراوەتەوە.
وێنەی بەراوردی مارس و زەوی شوێنی چەکی ناوکی

ئەو دەلێت کە لەسەر هەسارەی مارس ژیانی تێدا بوە هاوشیوەی مرۆڤ بوون، بەڵام لە دەرئەنجامی جۆرێک لە بونەوەری شەڕەنگێز لە ڕێگای چەکی ناوکیەوە کۆتایی بە ژیان هێنراوە لەسەر ئەم هەسارەیە کە بە هەسارەی سور ناسراوە.
ئەم زانیایە تێۆریەکەی پشت ڕاستە دەکاتەوە بە دۆکومێنەکانی ناسا کە لە بەشی باکوری هەسارەکە چەند شوێنەوارێکی چەکی ناوکی پێوە دیارە. ئەو دەلیت بەشێک لەو ناوچەیەک بە تەنکی شوێنەواری ڕادیۆ ئەکتیف و ئاسەواری یۆرانیۆمی پێوەیە، سۆریم و رادیۆئەکتیف کالیۆمیش دۆزراوەتەوە، لە ئاسمانی ئەو ناوچانەی کە تەقینەوەی ناوکی تێیدا ڕووی داوە هەمان ئاسەواری تێدایە وەک سەر زەوی لەو شوێنانەی بۆمبی هایدرۆجینی تەقێندراوەتەوە.
ئەمەش هێمایە بۆ ئەوەی کە ژیان لەسەر هەسارەی مارس بونی هەبوەو بە چەکی ناوکی کۆتایی بە ژیان هێنراوە.
سەرچاوە:
Dr John Brandenburg 






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە