بۆچی لە باشور بێکەرامەتی گەیشتۆتە لوتکە!؟

Tuesday, 25/04/2017, 19:29

5242 بینراوە


ئێمە هەربۆیە ماڵمان وێرانە 
کلکی تەورەکە لقی خۆمانە 
"پێرەمێرد"
ئەگەر مەسعود بارزانی شەرەف و کەرامەتی هەبوایە؟
ئەگەر کۆسرەت ڕەسوڵ هێندەی سمێڵە بۆیاخکراوەکەی شەهامەتی تێدابوایە ؟
ئەگەر بەرهەم ساڵح شەرەفی هەبوایە!
ئەگەر عەلی باپیر وازی لەو ریشە بزنییە بهێنایە و لەو چیرۆکی خەوبینین ە هەڵبستایە کە بە خوا و پێغەمبەرەوە دەیبینێت، رۆژی ئیسلامە کوردەکان بەم رۆژە نەدەگەیشت!
ئەگەر سەڵاح بەهادین لە بەر دەم ئاوێنەدا دوو تفی لە نێو چەوانی خۆی بکردیە و پاکانەی بۆ ئاکپارتی نەکردایە!
گەر تاڵەبانی وەکو کلاون، کاتی خۆی گوڵی لە سەر گۆڕە پیسەکەی ئەتاتورک دانەنایە!
گەر نێچرڤان و قوبادیش وازیان لە رابردووی پیسی باوکیان بهێنابایە شەرم بیانگرتایە و کەمێک لە مانای شەرەف و کەرامەت بگەیشتبانایە، بەس دەمیان پان نەکردایەتەوە و مەردبونایە!
گەر نەوشیروان مستەفاش حیزبێکی ساختەی بەناوی گۆڕانەوە دەروست نەکردایە، تا دەنگی ناڕازی بێدەنگ بکات، خۆی ئامادە نەکات بۆ نووسینیەوەی مێژوویەکی خۆهەڵکێشان، کە تەنیا خۆی تێیدا پاڵەوانە!
چونکە ئەمانە ئیستا بوونەتە سیاسەتمەدار و دەمڕاست و رابەری کورد، بۆیە حاڵی کورد لە باشوور ئاوای لێبەسەرهاتوو.
هەروەها گەر گەجەرو گوجەری وەک سەربۆیاخکراوەکان و ترسنۆک و بازرگانەکانی خوێن بەرۆکیان بەردانایە، ئەوا تورکە فاشیەکان و ئێران و عێراق و ئاوا خوێنیان بەناهەق نەدەڕشتین.
 لەکاتێکدا مەسعود بانگەوازی ئەوەدەکات کە خەریکی ڕیفراندۆمە و کۆمەڵێک گەجەرو گوجەر بەناوی هەورامان و جێگەکانی ترەوە بونەتە دەم ڕاستی ئەو هەموو درۆو فیشاڵەی مەسعود، حیزبە کانی تریش و سەرکردە بێسەرەکانی تریش بێدەنگیان هەڵبژاردوە، یان بەیانێکی شەرمنانە کە لە ڕووی دزێویان دەچێت و لەئینشای قوتابیەکی تەمەڵ دەچێت، بڵاویان نەدەکردەوە.لەکاتێکدا، هەر نەبێت دەتوانن هەرچی میت و دەزگا موخابەراتی و کۆمپانیا تورکییەکانە بکەنە دەرەوە و پێیان بڵێن ملتان بشکێنن، بەدڕەوشتینە.
 لە کاتێکدا گەر پەکەکە نەبوایە مەسعود دەبوو بچویتایەتەوە بۆ کەرەج! گەر پەکەکە نەبوایە ئێستا هەولێر و کەرکوک لەژێڕ ڕەحمەتی تیرۆریستە ئیسلامییەکاندا دەبوو.
 بەڕاستی شەرم دەکەم لەمێژوویەکدا دەژیم گەلەکەم هێندە ترسنۆکە و غیرەتی ئەوەی نییە شەقێک لە ماستی تورکی بدات و فڕێی دات و بایکۆتی هەموو کەرەستە بەسەر چوەکانی تورک بکات، شەرم دەکەم مەسعود بارزانییەک سەری زمانی بنی زمانی "پێشمەرگەیە"و ئیستا بەبەر چاوی زەقییەوە تورکەکان کۆمەڵێک چەکداری پارتی بەناو پێشمەرگە دەکوژێت و ئەم ترسنۆکەش بێدەنگە.
کاتێک "عەدنان عوسمان"ی چوارقۆڵی ڕووداو ووتی پێشمەرگە میلیشیایە مەسعود خۆی فشکردەوە، یان سوپای جوڵاند بۆ "سروە عەبدول واحید" کەچی ئێستا وەک خەنجەری قەوی کابرا مەسعود و ئەربابەکانی بێدەنگن، تاوانی تورک ئەسڕن بە بونی پارتی کرێکاران لە شينگال.
 باشە ئەوە پەکەکە لە شينگالە، ئەی دەزگای میتی تورکی چی دەکات لە دهۆک و زاخۆ و سلێمانی و هەولێر و کەرکوک، ئەی سوپا چنگ بەخوێنەکەی تورک چی دەکەن لە ئامێدی و بامەڕنی سمبێل و جێگەکانی تر؟
 مەلا دەم لوسەکانی باشور قسە لەسەر هەموو شتێک دەکەن، سەلەفییەکان، جیهادییەکان، نەقشبەندییەکان، سۆفییەکان، ئەوانەی سەدان ناو ناتۆرەیان لەخۆیان ناوە شەو و ڕۆژ نەسیحەتی خەڵک دەکەن، بزانین لەسەر تاوانی فاشیە تورکەکان چی دەڵێن ؟
 ئەمەریکای بەدڕەوشت بەبەر چاوی زەقییەوە تورک سیستەماتیک کوشتارگای بۆ کورد داناوە، کەچێ هیچ ناڵێ و هیچ ناکات لە کاتێکدا ئیدیعای ئەوە دەکەن مێشولەش ناتوانێ لە قەڵەمڕەوی ئەواندا بفڕن، ئیتر گەلی کورد دەبێت فێر بێت پشت بەخۆی ببەستێت نەک بە بێگانە کە بەرژەوەندی خۆی دەپارێزێت.
 ئینجا سەیری مێدیا قەشمەرەکانی باشور بکەن، کەوا چۆن چۆن کۆمەڵێک کەسانی مێشک هیچ و پوی دەهێنن تا قسە لەسەر بۆردمانی فاشیە تورکەکان بکات، کەسێک لەو قسەکەرانە کە کاوێژ دەکەن، غیرەتی ئەوەیان نییە، راستەوخۆ پێشنیار بکات، هەوەکو سیمبڵێک بۆ ناڕەزایی بڵێت با ئێمەش واز لەو هەموو ماستی تورکیییە بهێنین و نەیکڕین، توڕبن و بڕیاربدەن بەکەرامەتەوە بژین.نەفرەت لەداگیرکەران.
ئێمە لەبەردەم ڕەوڕەوەی مێژووداین تکایە، گەر هیچت پێناکرێت کەرەسەی تورکی مەکڕە خۆ نامری ؟ 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە