گەر نێچرڤان و قوبادیش وازیان لە رابردووی پیسی باوکیان بهێنابایە شەرم بیانگرتایە و کەمێک لە مانای شەرەف و کەرامەت بگەیشتبانایە، بەس دەمیان پان نەکردایەتەوە و مەردبونایە! گەر نەوشیروان مستەفاش حیزبێکی ساختەی بەناوی گۆڕانەوە دەروست نەکردایە، تا دەنگی ناڕازی بێدەنگ بکات، خۆی ئامادە نەکات بۆ نووسینیەوەی مێژوویەکی خۆهەڵکێشان، کە تەنیا خۆی تێیدا پاڵەوانە! چونکە ئەمانە ئیستا بوونەتە سیاسەتمەدار و دەمڕاست و رابەری کورد، بۆیە حاڵی کورد لە باشوور ئاوای لێبەسەرهاتوو.
هەروەها گەر گەجەرو گوجەری وەک سەربۆیاخکراوەکان و ترسنۆک و بازرگانەکانی خوێن بەرۆکیان بەردانایە، ئەوا تورکە فاشیەکان و ئێران و عێراق و ئاوا خوێنیان بەناهەق نەدەڕشتین.
لەکاتێکدا مەسعود بانگەوازی ئەوەدەکات کە خەریکی ڕیفراندۆمە و کۆمەڵێک گەجەرو گوجەر بەناوی هەورامان و جێگەکانی ترەوە بونەتە دەم ڕاستی ئەو هەموو درۆو فیشاڵەی مەسعود، حیزبە کانی تریش و سەرکردە بێسەرەکانی تریش بێدەنگیان هەڵبژاردوە، یان بەیانێکی شەرمنانە کە لە ڕووی دزێویان دەچێت و لەئینشای قوتابیەکی تەمەڵ دەچێت، بڵاویان نەدەکردەوە.لەکاتێکدا، هەر نەبێت دەتوانن هەرچی میت و دەزگا موخابەراتی و کۆمپانیا تورکییەکانە بکەنە دەرەوە و پێیان بڵێن ملتان بشکێنن، بەدڕەوشتینە.