چۆن ڕۆژنامەی هەولێر ژینگە و هزری مرۆڤ پیس دەکات!؟

Tuesday, 25/04/2017, 20:05

8378 بینراوە


هەولێر ڕۆژنامەیەکی قێزەونە و لە شاری هەولێر دەردەچێت، تۆپەڵێک کۆیلەی نەخوێندەوار و پاشەڵپیس، کۆنە بەعسی و کۆنەجاش، هەندێکیان لە ژێرەوە تازە میتی تورک، هەروەها کۆنە هەمووشتێک و تازە پارتی تێیدا دەڕشێنەوە.
-------------------------------------
ڕۆژانە بەر لەخۆرهەڵاتن ئەو رۆژنامەیە دەگاتە سلێمانی و بە خۆڕایی لەکۆڵانەکان و لەڕیستۆران و دوکان و سەرشەقامەکاندا بەخەڵکی دەدەن.سەیر لەوەدایە خەڵکی نەک لێیان وەرناگرێت بەڵکو فڕێی دەدەن.لەم ڕۆژانەدا لە پشتی باخچەی گشتی تابلۆیەک لەسەر دیوارێک سەرنجی ڕاکێشام، تابلۆکە ماڵێک بوو بچوۆلە و لە دەرگایەکی دووتاکی نوسرابوو "مامۆستایانی ئەیلول" نازانم بۆچی وەستام لە پڕ چڵکنێک ڕۆژنامەیەکی هەولێری بۆڕاگرتم، منیش وەرم نەگرت و بە خێرایی سەیرێکم کرد، کەوا وێنەی چەند منداڵێکیان گرتبوو گوایە پارتی کرێکاران فڕاندوونی.توڕە بووم، ووتم :"ئەمە چییە ژینەگەی ئەم شارەی پێ پیس دەکەن شەرم ناکەن" ؟ بەجێم هێشت نازانم گەر ئەمە مامۆستابێت، قوڕ بەسەر ئەو قوتابیەی لەبەردەستیا پەروەردە دەبێت، دەبێت چی دەرچێت؟
خۆزگە پارتی کرێکاران هەرچی منداڵی باشورە دەیان برد بۆقەندیل تاوانەی کەرامە ت و ئازایەتی و هەڵوێستیان فێربکردنایە، ئە ی مەسعود بارزانی منداڵ لە سایەی ئێوە و قوتابخانە پڕشەرمەزارێکەی باوکتا کە پڕوپاگەندەی بۆدەکەن خەڵک پەروەردەکەن، وەک "سیروان مامز" و ئەولادەکانت و پاڵەوانەکانی شەنگال کە ناجوامێرانە لەبەردەم چەتەکانی داعشدا هەڵهاتن و گەلێکیان دایە دەست ئیسلامیە جەلادەکان.
لە گەڕەکی ئازادی لە ریستۆرانێک نانم دەخوارد یەکێک هات ڕۆژنامەی هەولێر و گۆڤارێکی دانا، خاوەن ریستۆرانەکە ووتی ئادەی یەک دوو ڕۆژنامەی ترم بۆدانێ.
منیش زۆرم لاسەیربوو، چونکە زۆرجار لەوێ نان دەخۆم، بەڵام هەرگیز نەم دیوە ئەم کاکەیە بخوێنێتەوە، بۆیە لێم پرسی تۆ ئەم ڕۆژنامەیە دەخوێنیتەوە ؟
پێکەنی لە وەڵامدا ووتی : نا نایخوێنمەوە بەتایبەتی ئەم سەرە گوێرەکەیە، مەبەستی وێنەی مەسعود بوو، بەڵام پەنجەرەی پێدەسڕین.
منیش ووتم : وام دەزانی بووی بەپارتی ؟
 ووتی: خۆزگە گولەیەکت لەسەرم بدایە و ئاوات پێنەووتمایە، هەر پڕی دایە ڕۆژنامەکان و فڕیدایە ناو تەنەکەی خۆڵەکەوە، منیش ووتم : پەنجەرەکانیش گڵاو دەبن بەم ڕۆژنامانە بیان سڕیت.باشترە کەسبەینێ هێنای بۆت لێی وەرنەگری.
 پێم ووت :ئەگەر وا نەکەیت مشتەریەک لەدەست دەدەی.
 پارتی و یەکێتی و حیزبەکانی تر دەڵێن قەیرانە، کەچی ڕۆژانە دەیان ڕۆژنامە بە پارەیەکی زۆر بۆ مێدیاکانیان داناوە لەسەر قوتی خەڵک و باسی قەیرانیش دەکەن.ناڵێن قەیرانی ئەخلاقیمان هەیە بۆیە ئەم هەموو پەڕەیە فڕێ دەدەینە سەرشەقامەکان.
ئەم دەسەڵاتە بەدڕەوشتە هەرچی خۆراکی سکراب و دەرمانی خراپ و ئۆتۆمۆبێلی چەشنی مقەباو زەهر و گڵۆپی شتومەکی کارەبای خراپ و جلی تورکی و خراپترین شتی چینییان پڕکردوە، لەسەرو ئەمانەشەوە سەدان کەناڵ فەسادی بەدڕەوشتی تورکی پەخش دەکات و خەڵک کاتی خۆیان بەو دراما هیچانەوە بەسەر دەبەن و لە بازاڕیشدا ڕۆژنامە بێتام و بەدڕەوشتەکەی هەولێرو کوردستانی نوێ و چاوکوێر و گوڵان و خەبات و دایان گۆڤارو ڕۆژنامەی بێتام کە کەس نایان خوێنێتەوە و تەنها زەهرە هەر کە دەستیشت بەری بکەوێت.
بۆیە با ئەولادەکانی مەلامستەفا چیتر ڕۆژنامەی هەولێر نەنێرن ئەگەر شەریفن پارەی ئەو ڕۆژنامەیە بدەن بەقوتابخانەیەک و ڕۆژنامەکان کڵۆم بکەن، چونکە کەس نایان خوێنێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە