ساواکێک و سەرۆکی خێڵێک ئاوێزانی یەکتر دەبن

Saturday, 29/04/2017, 0:11

4433 بینراوە


سەیرکەن چۆن مەنجەڵ سەرقاپی خۆی دەدەۆزێتەوە!
سلێمانی  لەسایەی  بنەماڵەی برایم ئەحمەد و  تاڵەبانی ٢٦ساڵە خەڵکی خائین بەنیشتمانەکەمان داڵدەدەدەن   و خانو موچە و پۆست  دەدەن بەخائینەکان، کە لێرەو لەوێ  دێن بە مێژوویەکی  هەڵکێشراو لە خیانەت و سیخوڕیی و  خۆفرۆشی .
لەسایەی تاڵەبانی و بنەماڵەکەی داڵدە دەدرێن . هەر لە ماڵی موهدەتییەکانەوە تا  مەزهەری خاڵقی  کۆنە ساواک کۆشکێک لە  ڕۆخی پارکی ئازادی بەناوی "  ئنستتیوتی-کەلەپوری-کورد" دەدەن بەم پیاوە پوچەی ساواک و ڕۆژانە  کەسانی پوچی لەچەشنی  عیماد ئەحمەد و مەلا حیکمەت  قوباد و لاهورو  ئیتلاعات و سیخوڕی ئەمەریکی و عەرەب و فارس و تورک  ڕوو لەم  جێگەیە دەکەن، چەندین پۆلیسی گوندیی نەخوێندەوار  حیمایەی ئەم جێگەیە دەکەن، کە تەژیە بە  کامێرای چاودێری و ڕۆژانە  "مەزهەری خالقی " بە  ئەڤەلۆن دێت و دەرگای بۆ دەکەنەوە و  ڕوولەم  باڵەخانەیە دەکات کە بەڕێوبەر و بکوژ و ببڕە لێرە ، بەبەردەوامی کەناڵە هیچەکانی تێڤێش  بەسەری دەکەنەوە و  ستایشی دەکەن و هەواڵەکانی پەخش دەکەن .
لەسلێمانی  کەسێکی خەڵکی ئەوشارە  دەسەڵاتی نییە ، هەموو گەجەر و گوجەر و تێکشکاوەکان لەسایەی تاڵەبانی لێرە هەواریان هەڵداوە  و دەسەڵاتی ڕەهایان پێدراوە. بەگشتی هەموویان قینی دنیایان لەخەڵکی سلێمانییە ، هێندەش  بێغیرەتن ملیان ناشکێنن و بەرکۆکی ئەم شارە بەرنادەن، هەزاران نموونەمان هەیە ، کە کاتی خۆی بەناوی هونەر و دەرکراوە ڕوویان لە سلێمانی کردوە  ئێستا بەشوتیش ناڕۆنە دەرەوە.
--------------------------------------------------
 مەزهەر سوپاسی ئەرك و ماندووبوون ئەم کەڵەخۆفرۆشە  مەسعودی كرد و وێڕای ئاماژەدان بە سیاسەت و ستراتیژی مەسعود لەبارەی سەربەخۆیی و ڕیفراندۆم کە خەریکێتی بۆ هەڵخڵەتاندنی خەڵک ، ئەوەی خستەڕوو كە هەموو توانا و بەرهەم و چالاكییەكانی دەخاتە خزمەت پڕۆسەی سەربەخۆیی ، لەکاتێکدا بیری مەسعودی خستەوە کە هەردووکیان دەرچووی  قوتابخانەکەی ساواکن و لەفیکەی یەکتر دەگەن .
مەزهەر و نمونەکانی چاک دەزانن مەسعود کەسێکە  درۆ بە درۆ سواخ دەدات بەڵام بەرژەوەندی و ڕابواردنیان لەسەر لوقمی خەڵک، ئاوای لێکردوون مەسعودی پاتاڵ  لە ساڵی ٢٠٠٧ تدا درۆی کرد ووتی کەرکوک  دەێتەوە سەر  کوردستان ، نەخەڵک بیرێتی  نە مەسعود شەرم دەکات  لەو هەموو شەکرەی دەیکرمێنێت.
هونەرمەندانی وولاتان  لەگەڵ ئازار و ژەنی گەلەکەیانن ، ئەم پیرتڕانەی ئێمەش  لەگەڵ دەسەڵاتدان و بەدرێژایی مێژوو نەمان دی  "ڤیکتۆر گارایەک" لە کورددا   دەربکەوێت ، لەکاتێکدا ئەحمەد کایە  دەردەکەوێت شڤان پەروەری سوک دەچێتە تای تەرازوکەی ترەوە ،  ئەمڕۆش ئەم  قوتابی ساواکە  لای مەسعود  دەبینرێت ، بۆ ئەوەی  ئینستۆدەکەی دهۆکی دانەخرێ و موچە و بەراتی نەبڕێت . کوڕەکەی کە لە هەولیرە بەرژەوەندی لەگەڵ پارتییدا نەکەوێتە مەترسییەوە!
نەفرەت لەهونەر مەندێک کە هەڵوێستی جوامێری نەبێت و لەبەرەی خەڵکدا نەبێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە