مەلا مستەفا پیاو کوژ نییە

Friday, 05/05/2017, 9:11

4781 بینراوە


بنەماڵەی برایم ئەحمەد پێش ئەوەی جەلال تاڵەبانی بەتەواوی سەربنێتەوە و مل بشکێنێ،دێن و ئەیانەوێ لای خەڵکی خۆشەویستی بکەن و ئەو مێژووە ڕەشەی بۆ سپی بکەنەوە. جەلال تاڵەبانی جگە لە ماڵوێرانی و نەهامەتی بۆ کورد،هیچی تری نەکردوە. 
هەڵبەت ئێمە تەنها گوڵبژێرێك لەو بیرەوەریانە ئەکەین و ئەوەی مەبەستمان بێت ،لێی ئەدوێن. جەلال تاڵەبانی ئەڵێ؛پیاو کوشتن لای مەلا مستەفا وەك ئاو خواردنەوە وایە. لێرەدا ئەمەوێ ئەوە بڵێم کە جەلال چەندە پیاوێکی ترسنۆکە بەرانبەر بەو بنەماڵەیەو نایەوێ هیچ سەرئێشەیەك بۆ خانەوادەکەی،دروست بکا. ئەوەتا دێت و تەنها بەو شێوەیە لە مەلا مستەفا ئەدوێ و پێی وایە (کوشتن) ئاسان بوەو وەك ئاو خواردنەوە بوە لای . 
کاتی ئەبینی کەسێك دەست درێژی ئەکاتە سەر مێر منداڵێك وەیان ئافرەتێك و هەوڵی لاقە کردنی ئەدا،ئەوا بەرگری کردن بەهەموو شێوازێك،ڕەوایە. کاتێ خاك و ووڵات بەر شاڵاوی داگیرکاری ئەبێتەوە،بەرگری کردن لێی مەرجە و هەموو ڕێگەیەك ڕێگا پێدراوە. کاتێ کەسێك دێتە ماڵەکەت و هەوڵی دزین و فەرهود بدا،ئەوا بەرگری کردن و لەناوبردنی ئەو دزە،ڕەوایە. کاتێ مرۆڤێك لەسەر بیروبۆچوونێك وەیان ڕایەکی ئازاد سزا ئەدرێ،ئەوا بەرگری لێکردن بەهەموو ماناکانیەوە،پێوستە. بەواتایەکی کورت؛(کوشتن) لەهەندێ کاتدا ڕەوایەتی هەبوەو ئەیبێت.پرسیاری ئێمە بۆ تاڵەبانی،ئایا مەلا مستەفا کاتێ مرۆڤی کوشتوەو لای ئاسان بوە، چۆتە نێو ئەو چوارچێوەو هاوکێشەیەوە؟ ئایا مەلا مستەفا داگیرکەری خاكی کوردستانی کوشتوە،بەقەد ئەوەی کوردی لەناو بردوە!
جەلال بۆ ئەوەی نانی مناڵەکانی نەبڕێ و دوا ڕۆژیان نەکەوێتە چەرمەسەری لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی و درێژە بەو دزی و فەرهودیەی کوردستان بدەن،پیاو کوشتن لای ئاسان بوە،لێ تاڵەبانی نەهاتوە بە شێوەیەکی بابەتیانە ئەم بابەتە بهوروژێنێ. لەڕاستیدا ئەبوو تاڵەبانی بیوتایە: مەلا مستەفا کورد کوشتن و تیرۆرکردنی کوردی وەك ئاو خواردنەوە وابوەو ئێستاش بنەماڵەکەی درێژە پێدەری ڕێچکەی ئەون. ئەوەی مەلا مستەفا بەرانبەر کورد کردویەتی(کوشتن)نیە،بەڵکە(تیرۆر)کردنە. وەك ووتمان کوشتن دوو لایەنەیەو ئەشێ هەندێ جار پێوست و ڕەوا بێ و لەهەندێكی تردا تاوان.
مێژووی مەلا مستەفا تەژیە لە(تیرۆر)ی مرۆڤی کورد. ئەم کەسە ئەوەندەی پیاو کوژ بێ ،دە ئەوەندە کاری تیرۆری کوردی کردوە.ئەم هاتوە لەپشتەوە و زۆر جار بەناوی هاوەڵێتی،کوردایەتی،هاوژینی و دۆستایەتی کوردی تیرۆر کردوە(سلێمان موعینی و دکتۆر شڤان)چەند نمونەیەکی کارە تیرۆریستیەکانی مەلان. مەلا مستەفا هەر لەسەردەمی شەستەکانەوەو سەردەمی کانی ماسی و قالە تەگەرانیەوە خەریکی تیرۆرکردنی خەڵکی کوردە. ئەوەی مەسعود بەرانبەر(سەردەشت ،مەلا ووشیار،ویداد)هەزارانی تر،کاری تیرۆرن نەك کوشتن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە