چەند جۆرێک لە بونەوەر لە کەوندا بەشی پێنجەم

Monday, 08/05/2017, 19:06

6484 بینراوە


ئەوان چۆن سەفەر دەکەن؟

بازرگانەکان کەشتی ئاسمانی بەکار دەهێنن. ئەمانە توانای سەفەرکردنیان هەیە لە نێوان هەسارەکان کۆمەڵی خۆردا  بە بێ ئەوەی کاتێکی زۆریان بوێت واتە بە چەند چرکەیەک لە هەسارەیەکەوە دەچن بۆ هەسارەیەکی تر.
ئەو کەسەی کە لە پەیوەندیدایە لەگەڵ ئەم جۆرە بونەوەرە وتی ئەم جۆرە بونەوەرانە تاکە جۆرن  کە ئەم تەکنەلۆژیەیان هەیە.
جار جارەش ڕێگا دەدەن کە بونەوەری تریش لەگەڵ ئەوان سەفەر بکات لە نێوان هەسارەکاندا
زۆربەی بونەوەرەکان توانای ئەوەیان هەیە کە لە نێوان دوو هەسارە هاتوچۆ بکەن بەڵام ناتوانن لە ناو کۆمەڵی خۆرێک بۆ ناو کۆمەڵی خۆرێکی تر سەفەر بکەن.
شێوازی سەفەر کردنیان چۆنە؟  تەرکیز دەکەن سەر خاڵێک لە بۆشایی ئاسمان  ئەو خاڵە ڕادەکێشنە بەردەم خۆیان و بە یەک چرکە دەچنە ناو ئەو خاڵە ، پاشان خاڵەکە دەگەڕێتەوە جێگای خۆی و ئەوانیش دەچنە  ئەو شوێنەی دیارییان کردوە.
واتە وەک ئەوەی ئاسمان لاستیکی بێت ئەوان رایدەکێشن و لەگەڵ خاڵی راکشراو دەڕۆن
وا بیر بکەرەوە کە ئاسمان و بۆشایی ئاسمان وەک پارچە قوماشێکە و ئەوان دەتوانن بە  ئارەزوی خۆیان یاری بەو قوماشە بکەن.
چۆنێتی نوشادنەوەی ئاسمان لە خاڵێکەوە بۆ خاڵێکی تر


ئەم جۆرە سەفەر کردنە جوان ڕوون کراوەتەوە لە کتێبی Cosmos دا باس کراوە کتێبەکە لە نوسینی Carl Saganba تە.
با بە جۆرێکی تر ڕونی بکەمەوە ئەگەر پارچەیەک کاغەزی A4 بهێنیت لە هەر چوارگۆشەکەی خاڵێک دروست بکەیت ئەگەر لە گۆشەی A  بتەوێت بچیت بۆ گۆشەی B کورترین ڕێگا چیە؟ لەوانەیە بڵێیت خەتێکی راست لە نێوان خاڵیA و خاڵیB دا؟ وەڵامەکە نەخێر ئەمە نیە، بەڵک و کورت ترین ڕێگا ئەوەیە کە خاڵی A بچەمێنیتەوە لەگەڵ خاڵی B لەیەکی بدەیت بەم شێوەیە هیچ مەسافەیەک بونی نامێنێت, کەواتە ئێستا زانیمان ئەو بونەوەرانە چۆن سەفەر دەکەن و دێن، ئەوان بۆشایی ئاسمان دەچەمێننەوە و لەو خاڵەی دەیانەوێت سەفەری لێوە بکەن بۆ ئەوە خاڵەی کە بۆی دەچن دەیدەنەوە لەیەک و لە ماوەی یەک چرکەدا هەزارەها ساڵی تیشک دەبڕن،بەم جۆرەش بە ناو هەموو کەوندا سەفەر دەکەن بێ ئەوەی کات هیچ گرنگیەکی هەبێت بۆ ئەوان.

ئەمە چۆن رویدا؟

چەند زانایەک خەریکی تاقی کردنەوە بوون لەسەر ئەو ئامێڕانەی کە بەدەستیان هێناوە لەو کەشتیە ئاسمانیانەی کە لەسەر زەوی دەستیان بەسەریدا گرتوە، بە سودفە توانیان ئامڕێک داگیرسێنن کە تا ئێستاش نازانن چۆن بوە، کە هەموو نەفەرەکان و ئامێڕەکانی گواستۆتەوە لە ژوری تاقیگەکەوە بۆ شوێنێکی تر بە مەرجێک خۆیان نە چون بۆ ئەو شوێنە، ئەمەش وەک هەڵەیەک وابو بۆ ئەوان لەبەر ئەوەی نەیاندەزانی چۆن ئەم کارەیان کردوەو تا ڕۆژی ئەمڕۆش نەیانتوانیوە دوبارەی بکەنەوە.


کەشتی ئاسمانی
بونەوەری هەسارەکانی تر چەندەها جۆر کەشتی ئاسمانیان هەیە. ئەوەی کە من دەمەوێت بۆتانی باس بکەم، دەبێت مێشکتی بۆ بکەیتەوە و توانای تەقەبول کردنت هەبێت.
لە چواردەوری هەسارەی زەوی هەزارەها کەشتی ئاسمانی بونی هەیە، زۆربەیان سەربە جۆری بازارگانەکانە، 
کەشتیەکی ئاسمانی کە سی کەشتی بچوکی لە ناودایە

چەندەها جۆری تریش هەن کە پەیوەندی هەیە بە بونەوەرەکانی هەسارەکانی ترەوە و ئەوانیش لە بۆشاییەکانی ئاسمانی ئێمەدا خۆیان جێگیر کردوە و زۆرێکیان لەسەر مانگ و هەسارەی مارس بنکەیان هەیە.
وێنەیەک لە بنکەیەکی سەرمانگ

کەشتی ئاسمانی بازرگانەکان توانای سەیریان هەیە یەکێک لەوانە ئەوەیە کە دەتوانێت خۆی لەبەرچاوی مرۆڤ ڕادار ون بکات ، تونایەیەکی تریان ئەوەیە کە دەتوانێت لە نێوان دیمێنسیەکاندا هاتوچۆ بکات واتە بە چرکەیەک دێتو چرکەی دوای ئەو لە دیمێنسیەکی تردا خۆی دەدۆزێتەوە.

کۆتایی بەشی پێنجەم


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە