جۆرێکی تازە لە مرۆڤ دۆزرایەوە بە ناوی هۆمۆ نالیدی

Wednesday, 10/05/2017, 18:31

6021 بینراوە


شوێنەوارناس "Lee Berger " لە خواروی ئەفریقا ١٥ جەستەی  دۆزیەوە و دەڵێت ئەمەش جۆرێکی تازەیە لە مرۆڤ کە تا ئێستا مرۆڤی ئەم سەردەمە ئەم جۆرەی نەدیوە،
ئەم جۆرە بە جۆری هۆمۆ نالیدی ناودەبرێت، ئەم جەستانە لە ئەشکەوتێک دۆزرایەوە کە بە ئەشکەوتی ‘Rising Star’  ناسراوە، لەم ئەشکەوتەدا ١٥٠٠ ئێسک دۆزراوەتەوە کە لە ئێسکی ١٥ کەس پێک هاتوە.
ئەم جۆرە مرۆڤە تازەیە بۆی هەیە لە سەرەتای دروست بونی مرۆڤدا بونی هەبوبێت و هەمان بنەچەی مرۆڤی هۆمۆ ساپیەنیان هەیە.
شوێنەوارناس بێرگەر ئەمڕۆ لە ناشیۆنال جوگرافیک ئەم دۆزینەیەوەی بڵاو کردەوە و گوتی
مێژوی ئەم ئێسکانە دەگەڕێتەوە بۆ ٢ تا ٣ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر.
کۆنترین ئێسکی هۆمۆ فۆسیۆن کە تا ئێستا دۆزرابێتەوە مێژوی ئێسکەکە دەگەڕێتەوە بۆ ٢،٨ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر ،ئەویش بەشی ژێرەوەی چەناگەیەک بوو لە ئەتیۆپیا دۆزرایەوە.
ئەم ئێسکانە لە ناو ئەشکەوتێکدا دۆزراوەتەوە، لەبەر ئەوەی ئێسکی ئاژەڵ و ڕووەکی تێدا نیە بۆیە زۆر زەحمەتە بزانن مێژوی ئەم ئێسکە دەستنیشان بکرێت.
ئەم جۆرە تازەیە کە دۆزراوەتەوە هۆمۆ نالیدی زۆر گەورە بوە بۆ ئەو سەردەمە ٤٠ بۆ ٥٥ کیلۆ گرام قورسایی بوە و  درێژیەکەی ١،٥ مەتر بوە.
ئەو ئێسکانەی دۆزراونەتەوە بەشێکە لە قاچ و پێ و دەست زۆر لە ئێسکی هۆمۆساپیەن دەچێت، مێشکیان مەزەندە دەکرێت بە ٥٠٠ سی سی، ئەمەش زۆر بچوکە بۆ جۆری مرۆڤی هۆمۆساپیەن
ئێستا جەستەیەکیان دروست کردوە لەسەر زانیاریەکان کە شێوەی مرۆڤی هۆمۆ نالیدی چۆن بوە.

تەواوی ئێسکی یەک جەستە
ئەم جەستانە لە ناو چاڵێکدا دۆزراونەتەوە بەڵام کێشەکە ئەوەیە لەو سەردەمەدا مرۆڤ ناشتن نەبوە، پرسیار ئەوەیە ئایا مرۆڤی نیاندرتاڵیش مردویان ناشتوە؟
لەبەر گەرمی شوێنی ئەشکەوتەکە تەواوی دی ئێن ئەی (DNA) ئەم جۆرە مرۆڤە لەدەست چوە.

ئەم بابەتە لە ناتیۆناڵ جیگرافیک وەرگیراوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە