کەتنەکەی هێرۆی براهیم ئەحمەد

Friday, 12/05/2017, 13:01

7236 بینراوە


دوای کۆتایی هاتنی پرسەی بەڕێز شوعلەخانی هاوسەری کاک نەوشیروان مستەفا هێرۆی هاوسەری تاڵەبانی لەدیدارێکی تایبەتدا لەگەڵ چیا و نمای نەوشیروان مستەفا پێش گەڕانەوەیان بۆ لەندەن پێیان دەڵێت: بەباوکتان بڵین هیوادارم بەزووترین کات بگەڕێتەوە بۆسلێمانی چونکە ئیتر من دەرەقەتی هەندێ لەمەکتەب سیاسیەکانی ناو یەکێتی نایەم.
بەدڵنیایەوە نامە زارەکییەکەی هێرۆ لەدەمی کوڕەکانی کاک نەوشیروانەوە پێی گەیشتوە، بەڵام ئەوەی گرنگە لەو پرسەدا ئەوەیە، کە:
- ئایا هێرۆ مەبەستی کامە مەکتەب سیاسی یەکێتی بووە؟ ئایا ئەوانەی لەگەڵ خۆیدا کۆکن یان ئەوانەی خودی خۆی کردونی بە یەکێتیەکانی ناو پارتی؟
- ئایا هێرۆ بەکام سیفەتی ئۆرگانی باڵای حیزبی نامە زارەکییەکەی بۆ کاک نەوشیروان ناردوە؟
- ئایا هێرۆ لەگەڵ کام ڕەوتەیەدا؟ ڕەوتی جووتبوون لەگەڵ پارتی یاخوود ڕەوتی تەڵاقدانی پارتی؟
وەڵام نەدانەوەی کاک نەوشیروان بۆ نامە زارەکیەکەی هێرۆی براهیم ئەحمەد کۆبوونەوەی سێ ڕۆژ لەمەوپێشی سەرکردایەتی هاوبەشی بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی لێکەوتەوە لە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان و پاشان بینرا چۆن باڵی هێرۆی یەکێتی نیشتمانی تەسلیمی ئیرادەی ماڵی بارزانی بوون بۆ قۆناغی داهاتووی دابەشکردنی دەسەڵات.
ئەسڵی مەبەست ئەوەیە چۆن هەندێک لە هەڵسوڕاوان و ئەوانەی ناویان لینراوە سەرکردە باڵاکانی گۆڕان دەکەونە ژێر کاریگەرەی پرۆپاگەندە تەڵخەکانی یەکێتی و بانگەشەدەکەن گوایە سبەی ئێوارە کاک نەوشیروان مستەفا لەفڕۆکەخانەی لەندەنەوە دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان دوا نمونەش بەڕێز مونیرە عوسمانی ئەندام پەڕلەمانی کوردستانی بزووتنەوەی گۆڕان بوو کە بەکەتنی هێرۆی براهیم ئەحمەد هەڵخەڵەتاو ووتی: کاک نەوشیروان ڕۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٩-٥-٢١٠٧ دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی و بەم کەتنە تۆڵەی نالەباری تەندروستی تاڵەبانیان لەنەوشیروان مستەفا کردەوە.
پەیوەندییە ژێربەژێرەکانی هەندێک لە هەڵسوڕاوەکانی گۆڕان لەگەڵ یەکێتی ئەو بابەتە گرنگە ستراتیژییەیە، کەدەبێت کاک نەوشیروان خۆی سۆراخی بۆبکات. 
مونیرە عوسمان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە