دوو كورته‌ سه‌رنج له‌سالروژی تیروركردنی سه‌ركرده‌ی دیاری حزبی دیموكرات سوله‌یمان موعینی

Monday, 15/05/2017, 16:26

3597 بینراوە


   ئه‌مڕۆ 49 سال تێ ده‌په‌ریت به‌سه‌ر تیرۆری  سكرتیری حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ، سوله‌یمان موعینی ، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی په‌نای بۆ با شور هینا تا دالده‌ بدریت و  هاریكار بكرین  تا شۆرش له‌روژهه‌لاتی كوردستانیش په‌ره‌  پیبده‌ات ،   كه‌جی مه‌لا مسته‌فای بارزانی كۆچ كردوو ،  تیروری كرد و ته‌رمه‌كه‌شیی راده‌ستی شای ئیران  كرده‌وه‌   ،بۆیه‌ لێره‌دا دوو سه‌رنج ده‌ده‌م 

1 - مروڤ كه‌مژوی كورد ده‌خوێنیته‌وه‌ به‌لای كه‌م  شۆرشه‌كانی   سه‌ده‌ی ٢٠ بیست   له‌شۆرشی شیخ مه‌حمود و شیخ سه‌عید و سمكۆی شكاك و كۆماری كوردستان ،   هیج یه‌كیك له‌وسه‌ركرده‌ كوردانه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی تری  كوردی به‌شه‌كانی تری   راده‌ستی سوپای داگیركه‌ر نه‌كردوته‌وه‌ سازشی سیاسی و حزبی پی بكات ؟ ، بۆیه‌ كه‌لتوری راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی كورد بۆده‌وله‌تانی داگیركه‌ر ، مه‌لا مسته‌فای بارزانی دایهینا له‌كوردستانی گه‌وره‌دا و به‌داخه‌وه‌ دواتر ئه‌و ئاوه‌ پیس و ژه‌هراویه‌  رژا نێو نه‌ك پارتی به‌لكو چه‌ند حزبیكی تری باشوریش وه‌ك یه‌كیتی سوسیالست ، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ، له‌تیروری كوردانی روژهه‌لات و باكوره‌وه‌ بۆ  راده‌ستكردنه‌وه‌یان به‌زیندویتی 

  2- هه‌ردوو بالی دیموكرات ده‌یان ساله‌ روژیك باس له‌وتیروره‌ سیاسیه‌ی شه‌هیدی سه‌ركرده‌ی بالایان  ( سولیمان موعینی به‌ده‌ستی مه‌لا مسته‌فا  نه‌كردوه‌ و هه‌ول ده‌ده‌ن ومێژوی ئه‌وسه‌ركرده‌ بالایه‌یان   بپه‌رینن ، له‌كاتیكدا ده‌كرێ وه‌ك شه‌هیدان قاسملۆ و شه‌ره‌فكه‌ندی گه‌وره‌ی  نه‌كه‌ن به‌لام هه‌ولدان بۆسرینه‌وه‌ی له‌مێژویئه‌و رابه‌ره‌ی دیموكرات ، بیوه‌فایی و ناپاكی ئه‌و هه‌ردوو دیموكراته‌ كه‌سبه‌ی باجی گه‌وره‌ی مێژویی داده‌نین

 بۆیه‌ هه‌لدانه‌وه‌ی ئه‌و لاپه‌ره‌ناپاكی و تاوانانه‌ش نه‌ك برین كۆلاندنه‌وه‌ و كیشه‌ دروستكردن نیه‌ به‌لكو ده‌بیت راستیه‌كان به‌خه‌لك بگه‌یه‌نرێ و دۆسیه‌كه‌ ه‌گوره‌ بكری تا ئه‌و كه‌لتوره‌ قێزه‌وه‌ن و ناپاكیه‌ی كه‌ته‌شه‌نه‌ی كردوه‌ پیشئی بگیرێ 

بۆزانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و تاوان و ناپاكیه  ئه‌و دیداره‌ی هه‌ڤال سیامه‌ند سوله‌یمان موعینی بخوێنه‌وه‌

http://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=73283


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە