شاڵاوی کوڕی کۆسرەت رەسوڵ هەوڵی ڕفاندن و کوشتنی کادیرێکی یەکێتیی دەدات

Wednesday, 17/05/2017, 19:15

16554 بینراوە


پەیامنێری کوردستانپۆست/ هەولێر
لە دەوروبەری کاتژمێر حەوتی ئەم ئێوارە، 17 - 05 - 2017 کۆمەڵێک چەکداری سەر بە شاڵاوی کوڕی کۆسرەت رەسوڵ، لە گەرەکی (حی العسکری) لە شاری هەولیر نزیک بارەگای زێرەڤانی پارتی، رێگایان بە کادیرێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان گرت، کاتێک کە لە سەر کارەکەی بۆ ماڵەوە دەگەڕایەوە، بە ناوی عەبدولستار شێخانی، ئەو چەکدارەانە پاسەوانی تایبەتی شاڵاوبوون، ویستویانە بیفڕێنن و بزری بکەن،، بەڵام ئەو خۆی بەدەستەوە نەداوە، بۆیە هەر ئەوەندە فریاکەوتوون کە بە خەستی لێی بدەن و برینداری بکەن، دوای ئەوە خەڵکی ئەو ناوە پێیان زانیوە و ئەمانیش هەڵهاتوون و بەجێیان هێشتووە، هۆکاری ئەم لێدانەش تەنیا ئەوە بووە، کە رەخنەی لە کۆسرەت و بنەماڵەکەی گرتووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە