دادگای سەورەى بەعس، بە هەموو دڕندایەتییەکى رژێمەکەیان زۆر لە بنەماڵەى بارزانى شەریفتر بوون


بۆمێژوو: سالار عەزیز

Thursday, 05.18.2017, 22:45

7625 بینراوە


کاتێک سالارعەزیز بەپلانی پێش وەخت نامەی وازهێنانی لەبزووتنەوەی گۆڕان ڕاگەیاند هەندێک هاوڕێی دێرینی کەلەسەردەمی یەکێتی بووونیان ئەم عەزیزەیان ناسیبوو بۆ ناساندی کرۆکی کەسایەتی لەرزۆکی ناجێگریی سیاسی کۆمەڵێک بابەتی مێژوویان بەبەڵگەوە ناردبوو بۆ ماڵپەڕی (سبەی) ماڵپەڕی سبەی هیچ یەکێک لەو نوسینانەی بلاونەکردەوە ئیشکالەکە لەنەبوێری ستافی ماڵپەڕی سبەیەوە نەبوو بەڵکو لەڕوانگەی میهرەبانی وەفای هاوڕێبەندی نەوشیروان مستەفای رێکخەری بزووتنەوەی گۆڕانەوە بوو کەووتبووی (هیچ بابەتێک لەسەر سالار و ئەوانەی تر بڵاومەکەنەوە کەبەجێیان هێشتین چونکە ئەم کەسانە پێشینەی خەباتییان هەیە گەرخۆیان بیانەوێت لەهەرشوێنیک بن دەتوانن خزمەتی گەلەکەیان بکەن).
ئێوەش بینیتان عەزیز سالار لەکەناڵی ڕووداوی باڵی چەپی بنەماڵەی بارزانیەوە چ زەهرێکی بە سەر نەوشیروان مستەفا و بزافەکەیدا ڕژاند.
سالارعەزیز وەک کاندیدی جەلال تالەبانی لەنێوان ساڵی ١٩٩٣ - ١٩٩٤ لەسەردەمی شەڕی گەرمی ناوخۆی یەکێتی و پارتی و یەکێتی و بزووتنەوەی ئیسلامیدا کرایە پارێزگاری سلێمانی لەمێژووی دوای دەسەڵاتی داگیرکەری بەعسدا شاری سلێمانی موحافیزێکی وەک ئەم زاتە جنێوفرۆش، ڕەق دژی خەڵک ، ٢٤ سەعات سەرخۆشی بەخۆیەوە نەبینی بوو.
شێخ بەکری ئامۆزام یەکێکە لەڕێخکستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانی ساڵی ١٩٧٩ ئەو کاتەی ئەم کاری نهێنی کۆمەڵەی دەکرد لەشاردا سالارعەزیز لەشارەزوور گوندنشینانی لەحەوزی مزگەوت هەڵدەکێشا بەبیانووی ئەوەی حەمەی حاجی مەحمودی جوتیارێكی نەخوێندەوار ئەو دەسەڵاتەی هەیە منی شاری بۆنەمبێت.
سالارعەزیزی پارێزگار وەک چالاکی مەفرزە سەرەتاییەکانی شۆرش دەیدا بەسەر نەوت و بەنزین فرۆشەکانی فولکەی مامە ڕیشەدا کۆی چالاکیەکە لەو تێکستەدایە کە هاوڕێم بەکری شێخ عومەر دەیگێڕێتەوە.
لەبەکری شێخ عومەرەوە بۆ سالار عەزیز
بەسەرهاتێکى مەعقول بۆ ناسینى سالار عەزیز
من ساڵی ١٩٧٩ لەڕێکخستنەکانی کۆمەڵە لەشاری سلێمانیدا کارم دەکرد ، جەنابت لەشاخ بوویت وەک پێشمەرگە ، ئەوەی من بیستم لەو سەردەمەدا جەنابت خەڵکی جووتیارو هەژارت فەلاقە دەکرد ، ئێمەی خوێندکاری عاشق بە ڕێبازەکەی کۆمەڵە دەمان ووت ئەوە بوختانی دوژمنانی کۆمەڵەیەو بۆ سالار عەزیزی دروست دەکەن.
ڕاپەڕین کراو جەنابتان هاتنەوە بۆ ناوشار لە فەترەیەکی زەمەنیدا تۆ کرایتە پارێزگارو منی کۆنە ڕێکخستنی کۆمەڵەش بۆ دابین کردنی قووتی ماڵومنداڵم بوومە نەوت و بەنزین فرۆش لای فولکەی مامە ڕیشە، گەرچی تۆ ساڵانی ١٩٨٦ بویتە ئاڵای شۆرش و سەرسمت دا بەس من هەر وەک کۆمەڵەی ڕەنجدەران مامەوە . با یەک شتت بیربێنمەوە گەر پارەو ئیمتیاز بیری هێشتبیت ،ساڵی١٩٩٤ تۆ وەک پارێزگاری سلێمانی پێنج بەرمیل بەنزینت گرتم ، هەرچی توانای دارایی خۆم و خێزانم هەبوو لەو ٥ بەرمیلەدابوو تا ژیانیان دابین بکەم ،یەک مانگ و نیو پێش ئەوەی جەنابت بگەیتە دەوام لە بینای پارێزگامن لەبەردەم دەرگای دەرەوەدا دەوەستام و چاوەڕێم دەکردی تا دەوامیش تەوادەبوو هەر لەوێدا بووم تا بت بینم و داوای ئەوەت لێبکەم ئەو پێنج بەرمیل بەنزینەی تۆ لووشتداوە پارووی دەمی ماڵ و منداڵەکانمە ئەی هەڤاڵی دامەزرێنەری کۆمەڵەی ڕەنجدەران،من بەچاوی خۆم دەمبینی لەو بەنزینەی من کە تۆ داگیرت کرد سەیارەکەی خۆت و حیمایەکانت پڕ دەکران . جەنابی سالار عەزیزی کۆنە کۆمەڵەو پارێزگارو کۆنە گۆڕان و تازە یەکێتی من وەک (بەکر) بەهەمان ڕۆحی جارانی کۆمەڵەوە بێ گوێدانە سەروەت و سامان وەک بەنزین فرۆشەکەی جاران لەگەڵ گەلەکەی خۆمدام و تۆش وەک پارێزگارە بەنزین دزەکە چویتەوە سەر ڕەفتارە قێزەونەکەی پێشووت