نوێکراوەتەوە: نەوشیروان مستەفا کۆچی دواییکرد

Friday, 19/05/2017, 8:23

8241 بینراوە


ئەم بەیانییە کاتژمێر ٨  نەوشیروان مستەفا، رێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان لە تەمەنی ٧٣ ساڵییدا بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
نەوشیروان مستەفا لە ساڵی ١٩٤٤ لە گەڕەکی سەرشەقامی شاری سلێمانی هاتۆتە دنیایەوە
شایانی باسە لە ماوەى دوو ساڵی ڕابردوودا  نەوشیروان مستەفا دوو جار سەردانى بەریتانیا کردووە و بە مەبەستى وەرگرتنى چارەسەر کە بۆ هەر سەردانە ماوەیەکی زۆر پێدەچوو.
نەوشیروان مستەفا لە ساڵی ١٩٤٤ لە گەڕەکی سەرشەقامی شاری سلێمانی لەدایکبووە و لە ساڵی ١٩٦٧ کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی بەغدای تەواو کردووە.
لە ساڵی ١٩٦٧ دا نەوشیروان مستەفا بووە بە ئەندامی لقی سلێمانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ساڵی ١٩٧٥ دا و تا ساڵی ٢٠٠٦ لە ناو یەکێتیدا کاری کردووە و جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی بووە.
لە ٢٥ تەمووزی ٢٠٠٩ دا بزووتنەوەی گۆڕانی دامەزراند و لیستەکەی ٢٥ کورسی خولی سێیەمی پەرلەمانی بەدەستهێنا و لە خولی چوارەمیشدا گۆڕان ٢٤ کورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا.
نەوشیروان مستەفا لە ساڵی ١٩٨١ هاوسەرگیری کردووە و دوو کوڕ و کچێکی هەیە بە ناوەکانی نما و چیا و چرا 
نەوشیروان مستەفا چەندین کتێبی لە بواری مێژوویی و ڕۆژنامەگەریدا نوسیوە و زنجیرە کتێبێکیشی هەیە کە تایبەتە بە ژیانی سیاسی خۆی و ئەو ڕووداوانەی لە کاتی ئەنجامدانی کاری سیاسیدا ڕوویانداوە.
-------------------------
کوردستانپۆست شوێنی ناشتنی نەوشیروان مستەفا ئاشکرا دەکات، کە لە گردی زەرگەتە سبەینێ دەنێژرێت
--------------------------
هەواڵێکی پێشوو لەسەر نەخۆشییەکەی نەوشیروان مستەفا:



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە