زیندوکردنەوەی کلتوری بەعس

Saturday, 20/05/2017, 8:39

3730 بینراوە


چۆن لە ئیستادا بەعسی بون لەکەیە بە دوای ئەوانەی کە ڕۆژێک لە ڕۆژان بەعسی بون ڕۆژێک دێت یەکێتی بون و پارتی بون دەبێتە هەمان عەیبە. دو حیزبی خۆ خۆری بە ناو کوردستانی کە لە مەسەلەی پارەو داهاتدا شەریکە بران و لە داڕوتاندنی نیشتیماندا هاوکارو هاو پیشەن هەمیشە خەریکی پڕ کردنی هەگبەی بێ بنیان و گەوجاندنی قاعیدەو جەماوەریانن بە دروشمی گەورەو خەیاڵی گەورەو لە پڕەنسیپیشدا جگە لە بەرژەوەندی حیزبی و شەخسیەکانیان و ڕازی کردنی ئاغاو قارداشەکانیان هیچی تر له هەگبەیاندا نەبوەو نایشبێت . ئەمانە کارێکیان کرد هەروەک چۆن هەزارەها مناڵیان بێ نازی باوکیان کرد باوکو براکانیان لەشەڕی براکوژی لەسەر داهاتی نیشتیمان بەکوشت داو پاشگری شەهیدیان دەخستە پاڵ ناوەکانیان بۆ گەوجاندن بە هەمان شێوەیش ئێمەی ئاوارەو پەناهاندەی وڵاتانیان لە باوەشو لە سۆزی نیشتیمانی دایک بێ بەش کرد و ناچاریان کردین لە تاو ئەو هەمو زوڵم و ستەم و گرتن و بڕین و لەسەر بیرو ڕای جیاواز کە نەدەبو بەدەر لەوان بیربکەینەوە و یان دەبو زەرد پۆشی نەفرەتی لێ کراوی سەوز بین یان سەوز پۆشی نەفرەتی لێکراوی زەرد بین لە ئاکامی ئەم هەمو نا یەکسانیو ناعەدالەتیە بە ناچاری ملی ڕێگای ئاوەرەی و دەربەدەریمان گرتە بەر تا هەر هیچ نەبێت وەک مرۆڤ لەوڵاتێکدا بژین و بە چاوی مرۆڤانە مامەڵەمان لەگەڵ بکرێت ئێستە لە تاراوگە ئەوەی بۆی هاتین وەدەستمان کەوت. دەتوانین بڵێین مرۆڤین بەڵام شعورو ئیحساسی مرۆڤ گەر مرۆڤانە تێ بفکرێت تەنها مرۆڤ بونبۆ خودی خۆی بەس نیە ئەی نەتەوەو هاوڵاتیانی تری نیشتیمانەکەم ؟ ئەی مناڵە بێ باوکەکانی شەڕی ناوخۆ ؟ ئەی خزم و کەس و دراوسێ و گەڕەک و شارەکەم ؟ ئەی هەرێمە بێ نازو پارچەکراوو دابەشکراوەکەم بەسەر زۆنی سەوزو زەرددا ؟ مرۆڤ کاتێک لێرە لە وڵاتێکی غەریبی دور لە کلتوری خۆی دور لەزمانی خۆی دور خزمو عەشیرەت تەنها لەژێر چەتری یاساو مافی مرۆڤ بونیدا ئەم هەم و ماف و ڕێزە لە سیستەمێکی دامەزراوەیدا دەبینێت لێی دەگیرێت.. ئەنجا درک بەوە دەکات چەندین ساڵی تەمەنی کە تێی پەڕاندوە لە کوردستان لەژێر حوکمی کوردی و خۆماڵیدا چ بێ ڕێزیەک چ نا مرۆڤایەتیەک بە خاک و نیشتیمان و کلتورو زمان و کورد بونی کراوە ، ڕەوتی مێژو ڕەحم بە هیچ کەسێکو هیچ لایەنێک ناکات. لە ڕوسیالە شاری ستالینگراد دوو گۆڕستان هەیە یەکێکیان پێی دەوترێت گۆڕستانی شۆڕش گێڕەکان ئەوی تریان پێی دەوترێت گۆڕستانی خیانەت کاران لە دوای سەد ساڵ لە لێکۆڵینەوەکاندا بۆیان دەرکەوت کە ئەفسەرێک لە ڕیزی شۆڕشگێڕەکان خیانەتی
کردوەو زانیاری سەربازی داوە بە ئەڵمانیەکان لەدوای سەدەیەک پێیان ڕەوا نەبینی لەو گۆڕستانە گۆڕەکەی بمێنێتەوە ئێسک و پروسکیان لە گۆڕ دەرهێناو بردیانە گۆڕستانی خیانەت کاران ، ئەمە مێژووە هەر بۆیە دەڵێم چۆن لە ئێستادا بەعسی بون لەکەیە لە ئایندەدا یەکێتی بون و پارتی بون سەد هێندەی بەعسی بون دەبێتە لەکە.
هیوا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە