شانۆی وتار و پرسەی نەوشێروان!

Monday, 22/05/2017, 10:16

7185 بینراوە


سەکۆی وتار خوێندننەوەی پرسەی نەوشێروان تەرخان کرا بوو بۆ کۆمەڵێک کەس کە بریتی بوون لە:
یەکەم، ئەو لێپرسراوانەی کە بە جاشی ئێران، جاشی تورکیا و بارزانی ناسراون.
دووەم،  ئەو لێپرسراوانەی کە بوون بە ملیاردێر بە دزینی سەروەت و سامانی گشتی، خاوەن سەدان باڵەخانە، ئوتێل و رێستورانتن.
سێیەم، ئەو لێپرسراوانەی کە دەستیان بەسەر بیرە نەوتەکان گرتووە بە هەزاران هەزار دۆلاریان لە بانکەکانی دەروەی وڵات دا خەواندوە.
چوارەم، ئەو لێپرسراوانەی کە  خاوەن دەزگای هەواڵگری، دژە تیرۆر و پارستن بوون و لە نێو خەڵکدا ناشرین و نەویست بوون! 
پێنجەم, ئەو لێپرسراوانەی کە دەستیان سوورە بە خوێنی سەدان خەلکی بێتاوان و رۆژنامەنووس!
 شەشەم، ئەو لێپرسراوانە بوون کە بەهۆی خزمایەتی، بوون بە خاوەن پۆستی باڵا و ئەوانەی لە پەتپەتێن دا بوون بۆ وەدەستهێاننی پۆست، دوێنی و ئەمرۆ خاوەن بندیوار بوون.
شاژنی گەندەڵی، ببوو بە دایکی دڵسۆزی منداڵەکانی نەوشێروان لەسەر دەمی گۆڕەکەدا ڕاوەستابوو!
جەماوەری خوارەوەی شانۆی وتار خویندننەوە لەو پرسەیەدا هەستیان بەو دیاردانە کردبوو، بۆیە بەشێک لە دروشمەکانیان "هۆی های" ، تف کردن لە هەندێک بەرپرس و جنێودان بە هەندێکی تریان، کە ناچاریان کردبوون شوێنەکەیان بەجێهێشتبوو!  
ئەو لێپرسراوانە،  بەشان و باڵی نەوشێروان مستەفا دا هەڵیاندەدا لەسەر شانۆی پرسەکەی، ئەگەر ئەوە بۆچوونی راستەقینەی هەموویان بوو، ئەی کێشە لە چی دا بوو کاتێک کە نەوشێروان لە ژیاندا بوو وەک سەڕۆکی خۆیان قبوڵیان نەبوو؟ یان بۆ پشتیوانیان نەدەکرد؟ ئەی بۆ دژایەتیان دەکرد؟ پرسیارێکی تر، ئەگەر ئەو لێپرسراوانە بە بۆچوونی سەرانی گۆڕان، خاوەن کەسایەتیی گرنگی بەوجۆرەن کە دەبێت رێزیان لێبگیرێت، شانۆ مایکرۆفۆنیان بۆ تەرخان بکرێت، خاوەن گوتە، پێشنیار و دروشمی خۆیان بن و ڕۆڵی تایبەتیان هەبێت لە بۆنەکاندا، کەواتە گۆڕان بۆ دروست بوو؟ کە هەموو لایەک بەم شێوەیە کۆکن، ئەی ئەو میللەتەتان بۆ توشی ئەو ناتەباییە کرد؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە