ئەو دیاردە ناشرینەی سەرکردە و بەرپرسەکانی خۆمان و رۆژ هەڵاتی ناوەڕاست، کە بۆتە فاکتەری مەینەتی و دەردەسەری و هەژاری سەدەیەک زیاترە خەڵکی هاوڵاتی پێوەی دە ناڵێنێت ناشرین ترین و قێزەونترین مۆدیلی سیاسییە، ئەویش لە زەق کردنەوە و هێنانە پێشەوەی منداڵ و کوڕانی سەرۆک و بەرپرسەکان، وەک ئامادەکاریەک و بە دیل بۆ جێگای خۆیان، تا پشاتا و پشت کردنی دەستەڵات، ڕەنج و ماندوو بون و تێکۆشان و خەباتی خەڵکی و سەروەت و سامانی وڵات بکەنە پارویەکی چەو رو بیخەتە بەردەم کوڕو نەوەکانیان تاببنە خاوەن سەرمایەیەکی گەورە و خەیاڵی و پلەو پایەیەکی سەربازی و دەستەڵاتداری تا بەنا چاری لاوان وگەنجانی وڵات لە بێکاری و هەژاریدا یان بنە پیاو کۆیلەی ئەمان و دەستیان لێ پان بکەنەوە. ئەو دیاردە ناشرینە هەر لە سەدام حوسێن تا بەشار ئەسەد و قەزافی و حوسنی موبارەکەوە سەرۆک و سەرکردە تازە پیاکەوتووەکانی ئێمەوە وەک سامناکترین زەنگ لە گوێمانا ئەزرنگێتەوە.