مایکڵ گۆنتەر قەوماندی و راستییەکانی خستە روو

Wednesday, 24/05/2017, 22:25

30626 بینراوە


ئەمڕۆ ٢٤ / ٥ / ٢٠١٧ لە کۆنفرانسی زانکۆی کوردستان لەشاری هەولێرکە بە ئامادەبونی نێچروان بارزانی بەڕێوەدەچوو.
----------------------------
لە کۆنفڕانسەکەدا (مایکڵ گۆنتەر ) ماموستای زانستی سیاسی لە تێنیسی ئەمریکی وتارێکی پێشکێش کرد. لە وتارکەدا گوتی: بە هۆی کورسیەکەی بارزانیەوە قەیرانەکانی هەرێم بەردەوامن. لە درێژەی وتارەکەیدا هێرشی کردە سەر سەرۆکی حکومەت و گوتی: نێچروان بارزانی ڕێگری لە سەرۆکی پەڕلەمان و وزیرەکانی گۆڕان کرد بگەڕێنەوە هەولێر. ئەمەش بۆ پاراستنی کورسیەکەی مامی بوو. هەروەها باسی دژەتیرۆری پارتی کرد و کە لەلایەن کوڕی مسعود بارزانی بەڕێوە دەبرێت و لەولاشەوە لەلایەن برازاکەی جەلاڵ تالەبانی بەڕێوە دەبرێت، ئەوەش وادەکات چارەسەری دوخی هەرێم قورستربێت. ئەمە پوختەی وتارەکەی بوو.

گەرەکمە لەگەڵ وتارەکەی ما یکڵ گۆنتەر ئەم زانیاریەشتان پێ بلێم.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پارتی لە شاری هەولێر بەسەرپەرشتی مسرور بارزانی کۆبونەوەیەکی ئەنجامدابوو. لەسەر ئاستی ئەندام و کادیرەکانی حیزب. لە کۆبونەوەکەدا بەڕاشکاوی بە ئەندام کادیرەکانی حیزب گوترابوو: لە ئێستادا ئێمە گوشارێکی زۆری ئەمریکی و ئەوڕوپیمان لەسەرە لەمەڕ چارەسەرکردنی کێشە سیاسی و قەیرانە ئابوریەکانی هەرێم. وە پێمان گوتراوە: ئەگەر کێشەکانتان چارەسەرنەکەن، ئەوە ئێمە ناچار دەبین تەداخوڵ بکەین. ئەگەر تەداخولیش بکەین دلنیابن دەرەنجامەکانی چارەسەریەکە بە دلی ئێوە نابن. هەر لە کۆبونەوەکەدا زۆر ئامۆژگاری و ڕێنمای بە کەسە حیزبیەکان درابوو کە دەبێ زۆر بەوریایەوە مامەلە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەن.
لە فەیسبوک وەرگیراوە
هاوکار گۆران
--------------------------
مایکڵ گەنتەری مەزن بناسە
مایکڵ گەنتەر ئەو ئوستادە مەزنەیە، کە زیاتر لە ١٠٠ کتێب و توێژینەوەیە لەسەر کورد، بەڵام موخابن لەبری خەڵاتکردن، رۆژی ٢٤-٠٥-٢٠١٧، لەهەولێر سوکایەتی پێکرا.
مایکل گەنتەر سەرقافڵەی ئەو ئەکادیمییە رۆژاوایانەیە کە زۆرینەی ژیانی ئەکادیمی خۆی بۆ گەیاندنی دەنگ و رەنگ و مەعانات و کێشەی کورد بە ئەکادیمیای جیهانی و دامەزراوە تینک-تانکەکان تەرخان کردووە. وەک لەخوارەوەدا لیستی کتێب و توێژینەوەکانی دەبینن، گەنتەر بەدەیان کتێب و توێژینەوەی بەنرخی لەسەر دۆزی رەوای کورد نوسیوە و لە دەزگای چاپەمەنی و ژۆڕناڵە هەرە موعتەبەرەکانی دونیای بڵاوکردۆتەوە. باوەڕ ناکەم هیچ توێژەرێکی کورد، و غەیرە کورد هەبێت نەک هێندەی مایکڵ گەنتەر، بەڵکو بەچارەگی ئەو کتێب و توێژینەوەی بەزمانی ئینگلیزی لەسەر کورد هەبێت.
گەنتەر شایستەی ئەو بێرێزییە نەبوو. ئەگەر تاکە کەسێکی بیانی شایستەی ئەوە بێت پەیکەرێکی لەبەردەم زانکۆیەکی کوردستان بۆ دروست بکرێت، یان سەنتەرێکی توێژینەوە، یان شەقامێکی سەرەکی پایتەختی هەرێمی بەناو بکرێت، ئەوە مایکڵ گەنتەرە. دەسەڵاتدارانی هەرێم هەموو دڵسۆزەکانی باشورییان تۆراند و تاراند، ئەکادیمییە دڵسۆزەکانی بێگانە ماوە بتۆرێنن و بتارێنن. 
مایکڵ گەنتەری مەزن، ، بەگەورەیی خۆت، لێیان ببورە جاهیلن. 
ئەوانەی لە هەولێر بێڕێزییان بەرامبەر بەتۆ کرد پێویستییان بەقەرنێکی تر تەمەن هەیە تا لەمەزنی و گەورەیی تۆ تێدەگەن. ئەو بەناو "ئوستاد و پرۆفیسۆر و ئەکادیمی"یە کوردانەی کە لەو کۆڕە بەشدار بوون و ئەو بێڕێزییەیان قەبوڵ کرد، ئەوانە لەشاری کوێراندا چاوی خۆیان گرتووە و تا راستییەکان نەبینن. دەمێکە دەزانم ئەگەر بچیتە شاری کوێران دەست بەچاوتەوە ناگریت، ئاخر تۆ لەسەردەمێکدا چاوساغی ئێمەی کورد بوویت کە هەموو دونیا چاوی لەئاست مەرگەساتەکانی ئێمەدا نوقاندبوو. ئاخر تۆ لەسەردەمێکدا لە گەڵ خەمەکانی باکور و باشور ئاوێزان بوویت کە زۆرینەی ئەکادیمییە رۆژاواییەکان نەتەوەیەکییان نەدەناسی بەناوی کورد. 
ئوستادم، ئەو کاتەی لەکۆڕبەندی زانکۆی سلێمانی بەخزمەتت گەییشتم بەدڵ دەمهەویست باوەشت پێدابکەم و لەبری هەموو کورد سوپاست بکەم. بەداخەوە رێکنەکەوت. نازانم ئەگەر هێندە بەخت یار بێت و جارێکی تر تۆم بینییەوە نازانم بەناوی هەموو کوردستانییانەی کە لەخەم و هەمی نیشتیماندان نە سوپاست بکەم و نە داوای لێبوردنت لێ بکەم.
گەنتەری مەزن، لەساڵی ١٩٩٥ کە سەردانی کوردستانت کرد، بەحەماسەتەوە ورد و درشتی گەشتەکەت بۆ جیهان گێڕایەوە، خەمەکانی کیمیاباران، وێرانەیی گوندەکان، بێخەمی و بێ مۆڕاڵی زلهێزەکانی جیهان. ئەمجارەیان کە رۆیشتیتەوە باسێکی تێروتەسەل لەسەر گوندەیی و نەزانی بازرگانانی نەوت، فرۆشیارانی نیشتیمانە بێنازەکەمان بە هاورێکانت بڵێ. 
مایکڵ گەنتەری مەزن، ، بەگەورەیی خۆت، لێمان ببورە، ئیتر ئەوە قەدەری ئێمەیە، ئەنفالچییەکان لەسەری سەرەوە دانیشتون و ئەوانەی خەمی ئەنفالیشیان لەکۆڵ ناوە بێرێزییان پێدەکرێت.
ئەمەی خوارەوە لیستێکە ٩٢ کتێب و توێژینەوەی مایکڵ گەنتەر لەخۆ دەگرێت. ئەم لیستە تەنها بەشێک لە کتێبەکانی ئەو زاتە مەزنە لەخۆ دەگرێت. جگە لەو کتێبانە بەدەیان بابەتی کۆڕ و سیمینار و سیمپاسیۆمی پێشکەش کردووە.
تێبینی: ریزبەندی کتێب و توێژینەوەکان هەرەمەکییە و لەسەر بنەمای گرنگیی یان کاتی بڵاوکردنەوەیان رێک نەخراون.
لیستی کتێب و توێژینەوەکان
1) The Kurds and the future of Turkey, MM Gunter - 1997 – Macmillan, Cited by 198 
2) The Kurds in Turkey: a political dilemma, MM Gunter - 1990 - Westview Press, Cited by 165 
3) The Kurdish prediament in Iraq: A political analysis, Michael M. Gunter - 1999 – Macmillan, Cited by 88 
4) Historical dictionary of the Kurds, MM Gunter - 2010 - books.google.com Cited by 84 
5) The Kurds of Iraq: Tragedy and Hope, MM Gunter - 1992 - mail.jaas.org, Cited by 104 
6) The Kurds ascending: The evolving solution to the Kurdish problem in Iraq and Turkey, MM Gunter – 2011, Cited by 113 
7) The continuing Kurdish problem in Turkey after O¨ calan's capture, MM Gunter - Third World Quarterly, 2000 - Taylor & Francis, Cited by 67 Related articles All 7 versions Cite Save 
8) The KDP-PUK conflict in northern Iraq, MM Gunter - The Middle East Journal, 1996, Cited by 53 
9) A de facto Kurdish state in Northern Iraq, MM Gunter - Third World Quarterly, 1993 - Taylor & Francis, Cited by 62 
10) The Kurdish question in perspective, MM Gunter - World Affairs, 2004 - Cited by 58 
11) The Kurdish Problem in Turkey, MM Gunter - Middle East Journal, 1988 - Cited by 55 
12) Turkey's floundering EU candidacy and its Kurdish problem, MM Gunter - Middle East Policy, 2007 - Cited by 37 
13) Pursuing the just cause of their people": a study of contemporary Armenian terrorism, MM Gunter - 1986 - Greenwood Pub Group, Cited by 36 
14) Turkish paradox: Progressive Islamists versus reactionary secularists, MM Gunter, M Hakan Yavuz - Critique: Critical Middle Eastern …, 2007 - Taylor & Francis, Cited by 32 
15) Turkey and Iran face off in Kurdistan, MM Gunter - Middle East Quarterly, 1998 Cited by 36 
16) The continuing crisis in Iraqi Kurdistan, MM Gunter, MH Yavuz - Middle East Policy, 2005 - Cited by 25 
17) Why Kurdish statehood is unlikely, MM Gunter - Middle East Policy, 2004, Cited by 22 
18) The evolution of Kurdish nationalism, MMA Ahmed, MM Gunter - 2007 - Mazda Pub, Cited by 22 
19) The Kurdish Question and the 2003 Iraqi War, MMA Ahmed, MM Gunter - 2005 - Mazda Publishers, Cited by 17 
20) The US-Turkish alliance in disarray, MM Gunter - World Affairs, 2005, Cited by 21 
21) The Silent Coup: The Secularist-Islamist Struggle in Turkey, MM Gunter - Journal of South Asian and Middle Eastern …, 1998, Cited by 19
22) Iraq, Syria, ISIS and the Kurds: geostrategic concerns for the US and Turkey, MM Gunter - Middle East Policy, 2015 - Wiley Online Library, Cited by 30 
23) The Kurdish Nation, MH Yavuz, MM Gunter - Current History, 2001, Cited by 19 
24) The changing Kurdish problem in Turkey, MM Gunter - The International Journal of Kurdish Studies, 1995, Cited by 18 
25) Political instability in Turkey during the 1970s, MM Gunter - Journal of Conflict Studies, 1989, Cited by 17 
26) The Kurdish Spring, MM Gunter - Third World Quarterly, 2013 - Taylor & Franci, Cited by 21 
27) Susurluk: The connection between Turkey's intelligence community and organized crime, MM Gunter - International Journal of Intelligence and Counter …, 1998 - Taylor & Francis, Cited by 15 
28) Transnational sources of support for the Kurdish insurgency in Turkey, MM Gunter - Journal of Conflict Studies, 1991, Cited by 14 
29) Toward a Consultative Relationship between the United Nations and Non-Governmental Organizations, MM Gunter - Vand. J. Transnat'l L., 1977 - HeinOnline, Cited by 14 
30) The Kurds and the Future of Turkey. New York: St, MM Gunter - Martin's, 1997, Cited by 18 
31) Deep State: the arcane parallel state in Turkey, MM Gunter - Orient, 2006, Cited by 14 
32) Kurdish Future in a Post-Saddam Iraq, MM Gunter - Journal of Muslim Minority Affairs, 2003 - Taylor & Francis, Cited by 12 
33) The Iraqi Opposition and the Failure of US Intelligence, MM Gunter - International Journal of Intelligence and …, 1999 - Taylor & Francis, Cited by 12 
34) Out of nowhere: the Kurds of Syria in peace and war, MM Gunter – 2014, Cited by 14 
35) Reopening turkey's closed kurdish opening?, M Gunter - Middle East Policy, 2013 - Wiley Online Library, Cited by 23 
36) Arab–Kurdish Relations and the Future of Iraq, MM Gunter - Third World Quarterly, 2011 - Taylor & Francis, Cited by 11 
37) The Permanent and New Realities Facing the Kurdistan Regional Government: Options and Prospects, MM Gunter - Journal of Muslim Minority Affairs, 2008 - Taylor & Francis, Cited by 11 
38) Economic Opportunities in Iraqi Kurdistan, MM Gunter - Middle East Policy, 2011 - Wiley Online Library, Cited by 12 
39) Turkey: the politics of a new democratic constitution, MM Gunter - Middle East Policy, 2012 - Wiley Online Library, Cited by 9 
40) The foreign policy of the Iraqi Kurds, MM Gunter - Journal of South Asian and Middle Eastern …, 1997, Cited by 9 
41) The Kurds in Iraq, MM Gunter, D Natali, R Olson, NA Özcan… - Middle East …, 2004 , Cited by 9 
42) United States Foreign Policy toward the Kurds, MM Gunter - The Kurdish Question in US Foreign Policy: A …, 1999, Cited by 8
43) The Turkish-Kurdish Peace Process Stalled in Neutral, MM Gunter - Insight Turkey, 2014, Cited by 9
44) Civil War in Iraqi Kurdistan: The KDP-PUK Conflict, MM Gunter - Middle East Journal, 1996 - Cited by 8 
45) The Kurdish Peacekeeping Operation in Northern Iraq, 1991, MM Gunter - Peacekeeping and the Challenge of Civil Conflict …, 1994, Cited by 7 
46) The Kurdish Question and International Law, M Gunter - The Kurdish Conflict in Turkey: Obstacles …, 2000 - New York: St Martins Press, Cited by 11
47) Turkey's New Neighbor, Kurdistan.”, M Gunter - The Future of Kurdistan in Iraq, 2005, Cited by 9 
48) The five stages of American foreign policy towards the Kurds, MM Gunter - Insight Turkey, 2011, Cited by 7 
49) Federalism and the Kurds of Iraq: The Solution or the Problem? MM Gunter – 2006, Cited by 6 
50) The Iraqi National Congress (INC) and the future of the Iraqi opposition, M Gunter - Journal of South Asian and Middle Eastern Studies, 1996, Cited by 8 
51) An Interview with the PKK's Ocalan, MM Gunter - Journal of Conflict Studies, 1998, Cited by 5 
52) Turkey and the Kurds: New Developments in 1991, MM Gunter - Journal of South Asian and Middle Eastern …, 1991, Cited by 5 
53) Foreign Influences on the Kurdish Insurgency in Iraq, MM Gunter - Journal of Conflict Studies, 1992, Cited by 5 
54) Revisiting Western Strategies against the Islamic State in Iraq and Syria, TF Paasche, MM Gunter - The Middle East Journal, 2016, Cited by 5 
55) The Kurdish Factor in Turkish Foreign Policy, MM Gunter - Journal of Third World Studies, 1994, Cited by 5 
56) The Changing Dynamics in the Kurdistan Regional Government (KRG) of Iraq, MM Gunter - Journal of South Asian and Middle Eastern …, 2006, Cited by 6 
57) Historical Dictionary of the Kurds (Historical dictionaries of peoples and cultures; no. 8), MM Gunter - 2010 - Scarecrow Press Incorporated, Cited by 6 
58) From A to Z of the Kurds (Lanham, MD; Toronto; Plymouth, UK, MM Gunter - 2009 - Scarecrow Press, Inc, Cited by 5 
59) Kurdish Nationalism in the aftermath of the Arab Spring, M Gunter - Foreign Policy, 2011, Cited by 6 
60) The Kurdish question and international law: an analysis of the legal rights of the Kurdish people, MM Gunter, Cited by 5.
61) Notes and Comments: Gunter Response to Dadrian Article, MM Gunter - International Journal of Middle East Studies, 1987 - Cited by 4 Related articles Cite Save 
62) Prison Writings: The Roots of Civilisation, MM Gunter - Middle East Policy, 2007 - Cited by 4
63) United States-Turkish intelligence liaison since World War II, MM Gunter - Journal of Intelligence History, 2003 - Taylor & Francis, Cited by 4
64) Iraqi Kurdistan's two contrasting economic images, MM Gunter - International Journal of Contemporary Iraqi …, 2012 -Cited by 5 
65) Unrecognized De Facto States in World Politics: The Kurds, MM Gunter - Brown J. World Aff., 2013 -Cited by 4 
66) Teaching political science in a Turkish university: The experience of a Fulbright Lecturer, MM Gunter - PS: Political Science & Politics, 1984 - Cambridge Univ Press, Cited by 4 
67) The bane of Kurdish disunity, MM Gunter - ORIENT-HAMBURG-, 2001 - Deutsches Orient-Institut; l999, Cited by 4 
68) The AKP Catalyst: Progressive Islamists and Ambitious Kurds, MM Gunter - Georgetown Journal of International Affairs, 2008 - Cited by 4 
69) MARTIN STROHMEIER, Crucial Images in the Presentation of a Kurdish National Identity: Heroes and Patriots, Traitors and Foes (Leiden: EJ Brill, 2003). Pp. 283. …MM GUNTER - International Journal of Middle East Studies, 2005 - Cambridge Univ Press, Cited by 3 
70) Interview: Abdullah Ocalan, head of the PKK, MM Gunter - Middle East Quarterly, 1988, Cited by 3 
71) The Kurdish problem in international politics, MM Gunter - Turkey and the European Union, 2006 – Springer, Cited by 2
72) KURDS: The Kurdish National Movement: Its Origins and Development, MM Gunter - The Middle East Journal, 2007, Cited by 2 
73) KURDS: The Kurdish Nationalist Movement: Opportunity, Mobilization and Identity, MM Gunter - The Middle East Journal, 2007, Cited by 2.
74) The Iraqi Kurds' Federalism Imperative, MM Gunter - The Kurds Ascending, 2008 -Cited by 2 
75) The Kurdistan Democratic Party of Iran, MM Gunter - Gunter, From A to Z of the Kurds, Cited by 2 
76) Kurdistan National Congress, KNK, MM Gunter - Gunter, From A to Z of the Kurds, Cited by 2 
77) A trip to free Kurdistan, MM Gunter - PS: Political Science & Politics, 1994 - Cambridge Univ Press, Cited by 2 Related articles All 6 versions Cite Save 
78) Kurdish exodus: from internal displacement to diaspora, MMA Ahmed, MM Gunter - 2002 - Ahmed Foundation for Kurdish …Cited by 2. 
79) Re-Evaluating the Kurdish Question, MM Gunter - Identity Conflicts: Can Violence Be Regulated?, 2007 - Cited by 2 
80) Ocalan's Capture as a Catalyst for Democracy and Turkey's Candidacy for Accession to the European Union.”, MM Gunter - Kurdish Identity: Human Rights and Political Status, 2007, Cited by 2 
81) The Kurds in the changing political map of the Middle East, MM Gunter - Kurdish Studies, 2015 - Cited by 3.
82) The Iraqi Kurds After the 1991 Gulf war, MM Gunter - Crossroads, 1991, Cited by 2 
83) The Suppression of the Kurds in Turkey, MM Gunter - The International Journal of Kurdish Studies, 1989 - Cited by 2 
84) Discussing Recent Literature on Turkish Politics: The Myth within the Myth, MM Gunter - Insight Turkey, 2008 - Cited by 1 
85) KURDS: The State and Kurds in Turkey: The Question of Assimilation, MM Gunter - The Middle East Journal, 2008 - Cited by 1 
86) Kurdish Identity, Discourse, and New Media (review), MM Gunter - The Middle East Journal, 2012 - Cited by 1 
87) The Kurdish Issue in Turkey: Back to Square One?MM Gunter - Turkish Policy Quarterly, 2016 - Cited by 1 
88) The Contemporary Roots of Kurdish Nationalism in Iraq, MM Gunter - Kufa Review, Cited by 1 
89) The Kurdish Road to Turkish Democracy, MM Gunter - Journal of South Asian and Middle Eastern …, 2008 - Cited by 1 
90) The Kurds: A Modern History, MM Gunter – 2016, Cited by 1 
91) A KURDISH STATE IN NORTHERN IRAQ? MM Gunter - Humboldt Journal of Social Relations, 1995 - Cited by 1 
92) The Kurds in Iran: The past, present and future, MM Gunter - 2007 - IDDLE EAST INST 1761 N ST NW, …Cited by 1

د.ئارام رەفعەت
لە فەیسبوكی نوسەرەوە وەرگیراوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە