لاهور نامەی هەڕەشە بۆ فەرەیدون دەنووسێت، باس نیوزی پاراستنیش بڵاوی دەکاتەوە

Sunday, 28/05/2017, 13:30

10291 بینراوە


سایتی (باسنیوز و رۆژانە هەوڵ) کە هەر دووکیان سەر بە دەزگای پاراستنی پارتین، دوو نامەیان بڵاوکردۆتەوە کە یەکێکیان نامەی فەرەیدون عەبدولقادر (راوێژکاری بارزانیی)، ئەویتریان نامەی لاهور جەنگی (بەرپرسی دەزگای دژە تیرۆری سلێمانی) و (بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری)یە، ئەو دەزگایەش سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستانە.
لە نامەکەی لاهوردا وا هاتووە کە گوایە  لاهور هەرەشە لە فەرەیدون عبدولقادر دەکات و پێی دەڵێت (من لە دەرەوەی کوردستانم و دڵنیابە کە هاتمەوە حیسابی خۆم لەگەڵ جەنابەت تەسفیە دەکەم) .
ئەوەی جێگەی سەرنجە  سایتی باسنیوز ناوی لاهور بە برازای جەلال تاڵەبانی دەبات، نەک بە لێپرسراوی بەرپرسی دەزگای دژە تیرۆری سلێمانی و بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری!   
ئەوەی جیگەی تێرامانە و پرسیار و گومانە،  ئەوەیە کە ئەو نامەیە چۆن گەیشتۆتە دەست ئەو دوو ماڵپەڕی گومان لێکراوەی پاراستن؟
ئایا لە رێگەی راوێژکاری بارزانی بووە کە فەرەیدون عەبدولقادرە؟
یان لە رێگەی بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری هەرێم کە لاهور جەنگییە؟ 
هەڵبەتە بۆ هەموو لایەک ئاشکرایە کە  کەم تا زۆر زۆربەری مەکتەبی سیاسیی بە ئاشکرا یان ژێر بە ژێر لەگەڵ بارزانی و پارتی دەستیان تێکەڵ کردوە!
ئەوەی لە نامەکەدا هاتووە ئەوەیە کە لاهور هەڕەشەی لە فەرەیدون کردووە! هەرچەندە دەبێت بگوترێت، ئەو جۆرە هەڕەشە کردن و گەف کردنە هەڵسوکەتێکی هەرزەکارانە و ڕەنگدانەوەی ڕاستی کەسایەتی لاهور جەنگیی دەردەخا! کە بە حازری و بێ ماندووبوون ئەو پۆستانەی وەرگرتووە و شەپلی شەپان بە سامانی گشتی دەکات، کە هەتا دوێنی لە شآری لەندەن شوفێری تەکسی بوو! ئەمرۆ لە خۆی بوغرا بووە و هاتۆتە مەیدان!
فەرەیدون عەبدولقارد لە وەڵامی نامەکەی لاهوردا  لافی ئەوە لێدەدا کە کاتی خۆی شۆڕشگێر بووە و ئێستاش خۆی بە خاوەنی یەکێتی دەزانێت! دوای ئەوەی بۆ ساڵانێکی درێژ رۆیشت و یەکێتی بەجێهێشت، بە مەبەستی کاسبی کردن پارەی لە تاڵەبانی وەرگرت! 
ئێستا کاتی ئەوەیە کوردستانپۆست زانیاری و نهێنیەکی فەرەیدون عەبدولقادر ئاشکرا بکات کە کاتی خۆی لە زیندانی بەعس گیرابوو، لە زمانی یەکێک لەوانەی زیندانیی بووە، کە ئەو زاتە بە کوردستانپۆستی راگەیاند و گوتی "ئێمە هەموو لە فەرەیدون عەبدولقادر دەترساین! بەهۆی ئەوەی لە نێو زیندان سیخوری بەسەرمانەوە دەکرد، قسەی لە زیندانییەکان دەردەهێنا و بە ئەمنەکانی بەعسی دەفرۆشتەوە!
ئەمە ئەو کابرا خەباتگێرەیە کە دەڵی من بۆ بەرژەوەندی گەلەکەم خەباتم کردوە!
لە خوارەوە دەقی نامەی هەردووکیان بخوێنەرەوە:
ئەمەش دەقی نامەکەی لاهور تاڵەبانییە بۆ فەرەیدوون عەبدولقادر:
”من نازانم چیم لە تۆ کردووە کە وا دەکەیت بەرامبەر من، بەڵام دەزانم کێ و چی لایەنێک ئاراستەت دەکات بۆ تێکدانی دۆخی (YNK)، من لە دەرەوەی کوردستانم و دڵنیابە کە هاتمەوە حیسابی خۆم لەگەڵ جەنابەت تەسفیە دەکەم“.
لە بەرامبەر ئەو نامەیەدا، فەرەیدوون عەبدولقادر، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، لە نامەیەکدا وەڵامی لاهور تاڵەبانی داوەتەوە کە دەقی نامەکەی دەست (باسنیوز) کەوتووە و تێیدا هۆشداری پێ داوە کە سەرجەم سنوورەکانی بەزاندووە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە هێشتا خۆی بە خاوەنی یەکێتی دەزانێت و بە لاهور تاڵەبانی دەڵێت: ”بڕۆ هەڕەشە لەو دوژمنانە بکە کە بۆ کورد و کوردستان مەترسین“.
ئەمەش دەقی نامەکەی فەرەیدوون عەبدولقادرە بۆ لاهور تاڵەبانی:
لە زانکۆی ئەمریکی مەشغول بووم، تۆ سنوورت بەزاند، سنووری بەهاکان و گەورە و بچووکی. تۆ شایستەی ئەو پۆستە نیت کە بە خوێنی شەهیدەکان و خەباتی ئێمەمانان وەرت گرتووە کە هەڕەشەی پێ لە تێکۆشەرەکانی بکەیت. لای من تۆ هێشتا هەرزەیت. من خاوەنی YNKم بەڵام تۆ میوانی. تۆ لە کوێ بوویت کە من و هەڤاڵانم لە گەردەلوولی تۆڵەدا بوارمان ڕەخساند ببیتە لێپرسراو. من تەنیا بەرژەوەندیی گەلەکەم ئاراستەم ئەکات بەڵام تۆ!
بڕۆ هەڕەشە لەو دوژمنانە بکە کە مەترسین لەسەر کورد و کوردستان. تۆ لێت تێک چووە من ئەو تێکۆشەرەم نەک لە تۆ، لە دوژمنە بەهێزەکان نەترساوم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە