لە دوو ساڵدا

Sunday, 28/05/2017, 23:31

2060 بینراوە


دۆخی هەرێم شێوانتر لەو شێوێندراوەی هەیە ڕەنگ ئەکرێ
سروشتە ئاساییشە کۆمەڵایەتیەکەی کە چڵێکی لە گوڵستانێکدا ماوە ئەویش ڕەگکێش ئەکرێ
 ئەوەی هۆکارە بۆ تا دواپلەی داڕزاندنی هەرێم تێرنەخۆرەکانن لە دەسەڵات....ڤایرۆسی شەکەتکردن کامەیە بەدویدا دەگەڕێن بیڕێژن بەسەرتاپای ڕەتکەرەوەکانیاندا.
هەنگاوی شەق وەشاندن لێرەوە ئەوەشێ کە دیارکردنەکەی دواناخەن، بەرلە ٢٠١٨ تا ٢ ساڵ بەردەوامیی پێدەدەن لەسەر خەڵک، خەڵکیش لەئێستادا هەناسەیەکی تری هەیە کەبریتییە لە دادپەروەریی
ئەیانەوێ دامەزراوەی لەسەر دامەزرێ، دامەزراوەیەک پڕهێزوپێز بێت، تاک و گروپ و هیچ زلهێزێک پێی نەتەکێندرێ 
خەڵک هەورەبروسکەی تۆڵەشی کەوتۆتە سەریەوە ئەوەش لەوکاتەدا دەردەکەوێ کە جووتەکە و پاشەڕۆکانیان دەستی لێهەڵدەکەن تاریکایی و بۆنی خۆیان تۆخ وقورس دەکەن بەیەکجاریی لەوشێوە گەمارۆیەدا دنیا و کەشوهەوای خەڵک داهێندراو بێت، ئەو دەمە گرمەوگڕی تۆڵە ئەبینن چییان پێئەکات.
لای جووتە پەسەند نییە خەڵک خاوەندارێتیی وڵات بکات، واتا بڕیارلە سەروەریەکانی نیشتمانیی وئازادیی و دیموکراسیی بدات بە ئابوریی گشتیی و خودەوە.
پێداگریی لەچاوی خەڵکدا دیارە کە وتنەوەیە لەسەر ئەوەی بەرژەوەندییەکانی گەلیی ئەستێنن، چی کەوتۆتە لای جووتە لەپشتیان بارئەکەن و نقەیان پێدەگەیەننە بن دەریا چونکە ئەوەی لایانە بارێکی زۆر زۆرە.
تۆزێک وردبینەوە ئەو ڕۆژەی ڕۆژی خەڵکە بەپیری خەڵکەوەیە، زەنگی کاتەکە ئەزەنگێ.
جووتەکە کە خۆیان کردبوو بە بێبی و خۆیان هەڵدابووە باوەشی خەڵکەوە، ئێسکسوک و گیانشیرین خۆیان وێنائەکرد، ئەزانن کۆتایی هات.
لەسەرمای پاییزی ٢٠١٧ تاکتیکی نوێی جووتەکە ئەکەوێتە جووڵە بۆ ڕاوەستاندنی هەنگاوی دیموکراسیی، ئازادیی وە هزروبیری نوێ و ڕاپەڕیو...
هەنگاو بۆ دیموکراسیی و ئازادیی وە هزروبیری ڕاپەڕیو لای کێیە؟ئێ بێگومان لای خەڵکە، ئەکەونە داپڵۆسینی خەڵک.
یەکێک لە تاکتیکەکانی تریان ئەوەیە لەسەرەوە خراپترین نەیار و لەژێرەوە باشترین یاربوون نماییش بکەن لەم قۆناغەدا، مناقەشەی ئابوریی باش و دڵسۆزیی بڵاوبکەنەوە بۆئەوەی باوەڕ بە ئەقڵیەتەکان بێنن و هەوادار کۆبکەنەوە.چونکە خەڵکی بندەست و هەڵسوڕاویان کە بەکرێیان گرتبوون بۆهەر چالاکییەکی بیانویستایە زۆر بوون 
ئەم جۆرانە بەرەو کەمبونەوە ئەچن، هەوادارە بێکرێ گیراوەکانیشیان کە لەسەر دروشم مابونەوە لەگەڵیان بەتەواویی کەمبوونەتەوە.
لە تەکتیکە نوێکەدا کاتی خاڵە سەرەکیەکەیە کەبەلای خۆیانەوە زۆر گرنگە.چییە ئەوە؟ هێرشە بۆسەر گۆڕی نەوشیروان مستەفا.
تاکەکەی خاوەن ٣١ی ئاب و چەندین داستانی ئاوایە.تاکەکەی تریان کە ٦٦ ی تۆمارکردووە و چەندینی لەو شێوەی بەناوچاونیەوەیەتی.
 ماوەیەک دەسەڵاتیان ئەبێت ئەو گۆڕە زیندانیی بکەن تا شاڵاوێک دێت ئازادی بکاتەوە بۆ سەردانخوازانی.
هەر لەنێو ئەو ٢ساڵەدا کە شتگەلێکیتر ڕووئەدەن، ئەمەشیان تیایە
دابەشکردنەوەی هەرێم بەسەر خۆیان و پاشەڕۆکانیاندا، ماوەیەک ئەشچێتە سەر بۆیان لەنێو ئەو ٢ ساڵەدا 
دانا نمڕێژ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە