پێیاھەڵدانی کۆمەڵی ئیسلامی لە پای چی؟

Thursday, 01/06/2017, 14:35

5064 بینراوە


ھەر پارتێکی سیاسی لە کۆمەڵگەیەکدا لە دایک دەبێت ھەڵگری کۆمەڵێک  بنەما و ھیواو پێودانگێکە کە خەڵکێک کۆمەڵێک ھیوای لەسەر ھەڵدەچنێت، زۆرجاریش دۆخی نالەباری کۆمەڵگا و سیستەمی سیاسی و ئیداری دۆخی دروست بوونی پارتێک دێنێتە ئاراوە.
لەھەرێمی کوردستان لەگەڵ دروستبوونی بزاڤی ئیسلامی لە ساڵانی حەفتاکانەوە ھاتنێک بێ کەموکوڕتی نەبووە، بەڵکو دیسان حیزبی ئیسلامی لەسەر بنەمای جیاکاری و بەیەکداچوونی بیرکردنەوە قوتابخانە ئاینیەکان دروست بوون، تا ھەنووکەش پارتی ئیسلامی وەکو رەوتێکی فەقیھی و دابڕاو لەکۆی کۆمەڵگە دەبینرێت بەو واتایەی نەبوونەتە پارتی ھەموو چین و توێژەکان، نەتوانراوە کاری سیاسی بە شکڵێکی ئەکادیمی و تەندروست بەرێوەبچێت و ئیدارەیەکی بەھێز نەبووە  و نیە.
١٦ ساڵ بەسەر لە دایکبوونی کۆمەڵ لە حیزبی بنەڕەت یان دایک تێپەڕ دەبێت، ھاوکات دروستبوونی کۆمەڵ دەرئەنجامی کۆمەڵێک گیروگرفت و خراپی ئیدارەیی حیزبی بوو لە نێو بزووتنەوەدا، ھەروەھا نەبوونی یەک جەمسەری و ڕا و پەرشوبڵاوی ھەتا لە پەیڕەوکردنی بنەمای ئاینی بوو. ئەگەر کۆمەڵی ئیسلامی توانیبێتی لەدۆخی دڕندۆکی دەربازی بێت ھێشتا ناتوانین بڵێین پارتێکی بێ کێشەو کەمو کوڕتیە، ڕاستە کۆمەڵی ئیسلامی تا ڕاددەیەک توانیویەتە وتاری بێتە وتەی شەقام و خەڵکی ناڕازی، جورئەت ھەبوون بەرامبەر ھەردوو پارتی دەسەڵاتدار لە یەکێتی و پارتی و ھێما خستنە سەر گەندەڵی و بێسەروبەری ئیداری لە ھەرێمی کوردستان کۆمەڵی ئیسلامی بەرەو ئاڕاستەی شەقام برد، بەڵام ھێشتا کۆمەڵ ماویەتی بێتە ئاستە پێیاھەڵدانی جەماوەری و شایستەی گەل، بۆیە دەبێت کۆمەڵی ئیسلامی زیاتر ھەنگاو بنێت بەو پێودانگەی لەسەر بنیاتنراوە.
١- دەبێت کۆمەڵی ئیسلامی لە قاوغی مانەوە تەنیا لەسەر ڕەخنە و قسەی میدیا و شاشە تێپەڕبێت و بەکردەیی فشاری زیاتر لەسەر ھەردوو پارتی دەسەڵاتدا دروست بکات.
٢- دەبێت چکڵدانەی زۆرێک لە سەرکردەکانی کۆمەڵی ئیسلامی ھەروەک ئەمیری کۆمەڵ دەڵێت " فراوان و سینە کراوە بێت" ئەویش بەوەی نابێت دەنگی نا بە غەیرەو جۆرە تەماشا بکرێت.
٣- دەبێت کۆمەڵی ئیسلامی پرۆژە و وتاری نیشتیمانی ھەبێت، ھاوکات دەبێت غەمەکانی گەورەتربن و بەڕاستی بەرنامەی جدی و کارای بۆ تیپەڕاندنی ئەو دۆخەی ھەرێم ھەبێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە