ئەلبێرت کامۆ دەڵێت:(کاتیک خۆت بڕیارت دابێ کۆیلە بیت، ئیتر من چۆن شەڕی ئازادیت بۆ بکەم؟)

کەیسی دۆڕانی ملیاردەها دۆلار بە دانا غاز شانۆگەرییەکە بۆ سپیکردنەوەی پارە نەوت و غازی کوردستان

Thursday, 06.01.2017, 15:55

3806 بینراوە


شانۆگه‌ریی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و دانا غاز
هەموو لایەک بە ئاشکرا دەبینێت، کە ئه‌مه‌ چه‌ندین جارە حکومه‌تی هه‌رێم له دادگای به‌ریتانیا که‌یسی نه‌وت و غازی کوردستان به‌ دانا غاز ده‌دۆڕێنێت، هه‌رجاره‌ش چه‌ند ملیار دۆلارێک ده‌دات به‌ دانا غاز.
بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، لە رێگای ئاشتی هەورامیی بوونەتە ئه‌ندازیاری دزینی نه‌وت و غازی کوردستان، ئەمیش بە پلانی تورکیا و دەوڵەتەکانی کەنداوی عەرەبی وەکو سعودیە و ئیمارات، تێکڕا بۆ سپیکردنەوەی پارەی نەوت، ئەو رێگایەیان بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی دۆزیوەتەوە، تا بەشێکی زۆر لەو نەوت و غازە بەر تورکیا بکەوێت 
که‌ کەسێکی وەکو ئاشتی هه‌ورامی رۆڵی ئەو شانۆگه‌رییە دەبینێت  بە ملیاردەها دۆلار سپی دەکەنەوە، کە تێکڕا بنەماڵەی بارزانی و ئەو پیاوەش تێیدا پشکی سەرەکیان بەردەکەوێت، تا دوایی بتوانن ئه‌و پاره‌ زۆره‌ ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بکه‌ن و پاش دانی به‌شێکی ئەو پاره‌ زۆره‌ به‌ کۆمپانیا و خاوه‌ن که‌سانی ناو دانا غاز و چه‌ند پارێزه‌رێک، ئەوسا ئەو پارە زۆرە به‌ لێشاو  کە دەبرێتە دەرێ سپی بکه‌نه‌وه‌ و بخرێته‌ سه‌ر حسابه‌ بانکیه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و که‌سه‌ نزیکه‌کانی خۆیان، هەر بۆیە به‌ ئه‌نقه‌ست ئەم کەیسەیان دروست کردووە و بەردەوام لە داگا دەیدۆڕێنن.
ئێمە لێرەدا وەکو سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو پێی راگەیاندنین، هەروەها وەک ئەرکێکی مێژوویی دەمانەوێت ئەوە ئاشکرا بکەین، کە کەیسە راست نییە، بەڵکو شانۆگه‌ریه‌که‌ و خه‌ڵکی کوردستانی پێ هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن و به‌وه‌ی چاریان نییه‌، ده‌بێت ئه‌و چه‌ند ملیاره‌  دۆلاره بده‌ن به‌ دانا غاز....
دانا غاز و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی شه‌ریکی یه‌کن و خه‌ریکی دزین و به‌تاڵان بردنی سه‌روه‌ت و سامانی کوردستانن.
سەردانی ئەو لینکانەی خوارەوە بکە:





(دەنگدراوە: 11 . زۆرباشە: 4.5/5)