چەند جۆرێک لە بونەوەر لە کەوندا بەشی حەوتەم

Friday, 02/06/2017, 19:49

6401 بینراوە


نەژاد
جیاوازی نێوان نەژادەکان لە هەسارەکەی ئێمەدا جێگای ترس و نیگەرانی یە بۆ ئێمە. ئەو جیاوازییە کە هەیە لە نێوانماندا زۆرێک لە خەڵکان بەکاری دەهێنن بۆ دروست کردنی ترس لە ناخماندا.  ئەو جیاوازیانەی کە لە نەژادی ئێمەدا بونی هەیە لە راستیدا گەورەترین دیاری گەردونە بۆ مۆرڤایەتی. لە هەسارەکانی تر تەنها یەک نەژاد لە بونەوەری زیرەک بونی هەیە، تەنها چەند هەسارەیەک هەن لە گەردوندا کە زیاتر لە یەک نەژاد جۆری بونەوەری زیرەکی تێدا دەژی وەک مرۆڤ. ئێستاش هەنگاوێکی گەورەمان لە پێشە تا خۆمان ئامادە بەکەین بۆ یەکترناسین لەگەڵ بونەوەری هەسارەکانی تردا، ئەمەش دەبێت ببێتە پێشینەیەکی باش بۆ ئەوەی ڕێز لە نەژادە جیا جیاکان بگرین.
جێگای پێکەنینە کە ئێمە جیاوازی نەژاد تەنها بە ڕەنگی پێست جودا دەکەینەوە، بەڵام جیاوازیە گەورەکە لە نێوان مرۆڤدا جیاوازی نێوان نێرو مێ یە، جیاوازی نێوان نێرو مێ زۆر زەق و دیارە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا مرۆڤ چاو بۆ ئەو جیاوازیە دادەخات، بە مەرجێک پیاوێکی ئەفریقی ڕەش پێست جەستەی زۆر زۆر نزیکترە لە پیاوێکی سپی پێست وەک لە پیاوێکی سپی پێست و ژنێکی سپی پێست. 

جۆری زۆر لە بونەوەری جیاجیا دەبینرێن لەسەر کەشتیە ئاسمانیەکان

بونەوەری تر لەگەڵ ئەوان سەفەر دەکات؟
هەزارەها جۆر بونەوەر بونی هەیە لە گەردوندا، زۆر زۆر زیاتر وەک لەوەی ئێمە بتوانین بیری لێ بکەینەوە. ئەمەش شتێکی ئاساییە بۆ مرۆڤ بتوانێت ئەمە قبوڵ بکات تایبەت لەسەر زەوی کە جەندەها جۆر نەژادی جی جیا بونی هەیە. ئێمە هەمیشە وامان زانیوە ئێمە تاکە بونەوری زیرەکین لە گەردوندا بەڵام ئێستا ڕاستیەکان شتێکی ترمان پێ دەڵین.، ئەمەش پێویستی بەوەیە کە مرۆڤ کەمێک بە خۆیدا بچێتەوەو گۆرانکاری لە شێوازی بیرکردنەوەیدا بکات، ئایا ئێمە دەتوانین ئەوان قبوڵ بکەین و لەگەڵیاندا بژین؟ ئەوەیان پرسیارێکە وەڵامەکەی لە ئایندەیەکی نزیکدا وەردەگرینەوە.
جۆری “Traders” تاکە جۆرن کە بتوانن لە نێوان هەسارەکاند بە ئاسانی هاتوچۆ بکەن. زۆرجار ئەوان رێگا دەدەن بە جۆرەکانی تریش لەگەڵیان سەفەر بکەن لەمسەری گەردون بۆ ئەوسەری گەردون. ئەو بونەوەرانەی تر زۆرجار کەشتیە ئاسمانیەکان دەخەنە سەر کەشتی ترادەرسەکان و  بەم جۆرە لەگەڵ ئەوان سەفەر دەکەن لە هەسارەیەک بۆ هەسارەیەکی تر. دەتوانیت ئەمەش بەروارد بکەیت بەو ماسیانەی کە لەسەر پشتی نەهەنگ سەفەر دەکەن لەمسەری زەریا بۆ ئەوسەری زەریا. ئەم جۆرە بونەوەرانە شەڕەنگێز نین و چەکیش هەڵناگرن. هیچ کاتێکیش هیچ جۆرە بونەوەرێک لەگەڵ خۆیان نابەن ئەگەر چەکیان پێ بێت یان نیازی کاولکاریان هەبێت بەرامبەر بە هەسارەیەکی تر. ئەو بونەوەرانە زۆربەیان لێرەن بۆ چاودێری کردنی گەشەی مرۆڤ. ئێمە هێشتا نەگەیشتوینەتە ئەو ئاستەی کە بتوانین لەگەڵ ئەوان ببینە هاوڕێ و لەگەڵ خۆیان بمانبەن بۆ هەسارەکانی تر.، بەڵام ترەیدەرسەکان دەڵێن ئێوە لە ئەجێندای ئایندەی ئێمەدان بۆ مامەڵە کردن و گەڕان بە گەردوندا.
کەشتی ئاسمانی کەشتی هەڵگر
سەرنشینەکان
ئەوانەی لەگەڵ ترەیدەرسەکان سەفەر دەکەن بە مسافر ناودەبرێن. ئەوان جەندها جۆرو نەژادی جیا جیان هەیە و لە چەندەها جۆر بونەوەر پێک هاتون. لەم ساتەدا ١٩ جۆر هەیە بە مسافر ناودەبرێن واتە ئەم ١٩ جۆرە لەگەڵ ترەیدەرسەکان سەفەر دەکەن. "دوای باسی چەند جۆرێکیان دەکەم لەم بابەتەدا". ئەوان هەموو لیرەن بۆ چاودێری کردنی مرۆڤ و گەشە کردنی مرۆڤ لەسەر هەسارەی زەوی، جۆریشیان هەیە دێت بۆ مادەی خام ئەو مادانەی کە لە هەسارەکانی خۆیان کەمبۆتەوە و لای ئێمە زۆرە.  بۆ ئەوان زەوی وەک باخچەی ئاژاڵانەو ئەوان لە دورەوە جاودێری دەکەن.. ئەوان ئەم زەویەی ئێمە دەبینن وەک چۆن باوکێک لە نزیکەوە منداڵەکەی دەبینێت کە لە دایک دەبێت و دەکەوێتە گاگۆڵکێ و ئینجا ڕۆیشتن و قسەکردن....هتد.. هەڵبەتە ئەوان ئەم گەشە کردنەی بونەوەریان لە ملیۆنەها هەسارە بینیوە بەڵام دیارە چێژێکی تایبەتی هەیە لەدورە سەیری گەشە کردنی بونەوەرەکان بکەیت.

کۆتایی بەشی حەوتەم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە