سەرچاوەی گێچەڵی ڕوسەکان بە کوردەکانی ڕۆژئاوا

Saturday, 03/06/2017, 0:02

5812 بینراوە


سعودیە و قەتەر وەکوو یەک ئەژدیهای دووسەرە، پەلاماری گەلانی ناوچەکاینداو هەزاران گۆمی خوێنیان ڕژاند، بەڵام هەردوای دوا سەردانی دۆناڵد تارمپ بۆ سعودییە، یەکسەر ئەو ئەژدیها دوو سەرە لەیەک جیابوونەوە بوونە دووجەستە و ئێستا وەک سەرەتایەک لە ڕووی مەدایەوە پەلاماری یەکتری دەدەن، بە شێوازێکی دڕنندانە، ئەوو دوانە کە خاوەنی مەدییای زەبەلاحی وەک ئەلجزیرەی کە سەربە قەتەرە، کەجاران سەر زمان وبنی زمانی ئێران و حوسیەکانبوو،ئێستا بە گۆشەی ١٨٠ پلەی بایدایەوەو لەبەرژەوەندی ئێران و حوسیەکان دەدوێت،هەروەها کەناڵی "سکای نیوز"ی عەرەبی بە فەرمی ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی شەشی ٢٠١٧ قەتەری تاوانبارکرد و بە لانکەی تیرۆری جواند، لەبەرنامەیەکی تایبەتی بەناوی "ثمن الارهاب" دەیان بەڵگەی ئاشکرا کرد لەگەڵ میوانی بەرناماکەیان بۆ نموونە "البیرتۆ فرننادز" کە دیبلۆماتکارێکی پێشووی ئەمەریکابووە،کە سەراپای ووتەکانی ئەوەیان بورهان دەکرد، کە قەتەر "قاعدە" بەخێو دەکات. ڕاستیەکەشی سەراپای ئەو بەڵگانە هەرهەمووی درۆی شاخدارن، هەرهەمووی بەهانەی داگیرساندنی مەکینەی مرۆڤ خۆرین، بۆ بەرپاکردنی شەڕ و ماڵوێرانی گەلانن و دوایش دروێنەکردنی دۆلار، بۆ ڕاستی بۆچونەکانیشمان لەم لیکەی خوارەوەدا دەبینن کە سەدان و سەدان لەکەسانی بێلایەن و پسپۆڕ لە هۆکاری نەک هەر
بەلا ڕێدابردنی شەڕی سورریا بەڵکوو تەواوی ئەوەی پێدەگووترا "بەهاری عەرەبی"کەلە ڕاستیدا دۆزەخی عەرەبیە،لەو لینکەی سەرەوەدا بەڵگەی تەواوت دەست دەکەوێت،کە بۆ نمونە کەهۆکاری شەڕی سوریا لەسەر ئەو چاڵە غازە گەورەییە لە نێوان ئێران و قەتەردایە، چوونکە لە سەرەتاوە وەک گووتمان قەتەر وسعودیە وەک ئەژدیهایەکی دوو سەرەبوون، داوایان لە سوریاکرد کەبەشە غازی قەتەر لەسعودیەوە پاشان بەخاکی سوریدا بگەیننە سەر دەرییا، ئەوبوو سوریەکان ڕازی نەبوون، بەڵام هەرکە سوریا ڕازیبوو،کە غازی ئێرانیەکان بگاتە سەر دەریا، ئیتر فتیلەی تەقینەوە لە سوریا دەستی پێکرد.
بێجگە لەوانەش ببینە کە "بیرنەر هنری لیڤی" لەهەموو ئەو جێگایانەی کە فتیلەی قومبەلەکانی تێدا دەتەقێتەوە هەمیشە یەکەم کەس بووە،
ئەو چەند دێرەی سەرەوە بەڵگەیە کە لە سەرەتا بە  ئێستاشەوە ئەو گۆمی خوێنەیە کە سەراپای دەسکردەوە و ڕاستیەکان ئاوەژۆ دەکەن. ڕاستیەکەش ئەوەیە کە دیسان دەیان سەدان بەڵگەی زیندوومان لەبەردەستیادیە، کە سەرچاوەی ئەو گۆمی خوێنە، هەوەر وەکوو "هیلاری کلینتۆن" "ویکیلیکس"، "ساوندس"  "جۆن پریکنس" "..... هتد ئەوە بورهان دەکەن کە سی ئای ئەی ،موساد، پاشان دەزگای هەواڵگری سیخوڕی ئەوروپا، بە هاوکاری تورکیا، پاشان سعودیە و قەتەر، دوای ئەوانیش مەلا فەتواچیەکان، دوای ئەوانیش گەجەرووگووجەرەکانی بنەماڵەی بارزانی وئەنەکەسە دێت. سەراپای ئەم ترژیدیانەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە، ڕێک لە فلیمە کۆنانەی "وێسترن" دەچن، کە کۆمەڵێک چەتە بانک یان قەتەریان ڕووت دەکردەوە، دوای چەتە گەورەکان دەبێتە شەڕیان لەسەدابەش کردنی چەتەییەکە، هەروەها خەنەجەر وەشاندنی چەتەکان لە پشتەوە بە درێژای مێژوو بوونی هەبووە. ئیتر ئەواتا وەک دەبینن کە قەتەر و سعودییە چۆن بوونە دوژمنی یەکتری، کەچی پێش دوا سەردانی ترامپ بۆ سعودییە موو بەبەینیاندا نەدەچوو.
بۆ ئەوەی کە زیاتر لەباسی سەرەوکی و مەبەست دوورنەکەوینەوە، دەگەڕێنەوە بۆ سەرەتای ڕووخاندنی سەدام حسین، کە تورکیا خوێندنەوەی بۆ ئەم باسە هەبوو و لە ئایندەی شەڕەکەش تێگەیشت، بۆیە بەهەموو شێوەیەک دژی بە ڕووخاندنی سەدام وەستا و تەنانەت ڕێگەی نەدا کە ئەمەریکا هاوپەیمانەکانی خاکی تورکیا بەکار بهێنن بۆ ڕووخاندنی سەدام ، تورکیا بەوەشەوە نەوەستا بەڵکوو چەندین جار کۆمادۆسی تایبەتی بە ڕێگای بنەماڵەی بارزانیەوە گەیاندە باشووری ووڵات، بەڵام خۆشبەختانە تواندرا کە کۆماندۆسە تورکەکان دەسگیر بکرێن و تورکەیان بکرێتە سەر. تورکیای فاشی لەوساتەوە بە چرکە نەوەستاوە بۆ دژایەتی کورد و دەستەکەووتەکانی، لە ڕاستیشدا تورکییا فاشی بەهاوکاری بنەمالەی بارزانی توانی کە باشوور تووشی داڕمان و شەلەل بکات، هەروەکووچۆن باکوریشی تووشی شەلەلە کرد،هەر ئەوکاتەی کە کورد بە دیموکراسیانە ڕێژەی لەسەدا ١٣ تێپەڕاند، ئیتر تورکیا وەک گای ئیسپانی پەڕۆی سووری بینی و ڕەش وسپی تێکەڵاوکرد، ئەو ڕێغا چارەسەرییەی کەبە ڕێوەبوو هەڵوەشاندەوە. تورکییا فاشی بەهاوکاری بنەماڵەی بارزانی توانی کە کانی و پەلەوەرەکان دووبارە وەکو ڕژێمەکەی سەدام بە گژیەتریدا بکات، ئاسایشی و ئارامی و ئاسوودەی بشێنوێنێت، تورکەکان شارەزاترینی بواری "پەرت کەو زاڵبە"ن. دەبینن باشووری بە بودجە زەبەلاحەو ئێستا خەڵکی نانی نیە، ئاوی نیە، کارەبای نیە، ئاسایشی نیە، لەهەرهەمووشی ترساناکتر نیشتیمان پەروەریان نەزۆک کرد، هەروەکوو چۆن کە ئێستا دەریایەک کیژی قەیرەکران دوای نەزۆک.. (کلیکی وێنەکە بکە)

بە ڕێگایەک لە ڕێگاکان، ناو ناویشان تەنانەت ژمارە تەلەفۆن و ئەدرەسی ئەم چەکە ترسانەکەم بەدەست گەیشت، لە جێگای خۆمەوە کۆمەڵیک کەسایەتیم ئاگادار کرد، کە بەرپرسەکان ئاگادار بکەن، هەروەها لە فەیسبووکەی خۆشمەوە بڵاوم کردەوە، بەڵام ئەفسووس تائێستاش کەسێک خەمخۆرێک پەیدا نەبوو. مەبەستمە بێژم کە ووڵات نەک هەر بۆتە کەلاوە، بەڵکوو ئەوەی کە هێشتا ویژدانی نەتۆپیبوو، ئەوا ئەوانەشیان گەیاندە بابعالی تورکییا فاشی. کار گەیشتۆتە ئاستێک کە ئێستا سەراپای باشووری نیشتیمان لەژێر هەژموونی تورکییا فاشیدایە، بێگوومان بە هاوکاری بنەمالەی بارزانی، تورکییا فاشی دەستیکێشاوەتە تەواوی جومگە هەستیارەکانی باشورە و ووڵاتی بەتاڵان بردووە، مێشیش میوانی بنەماڵەنیە، هەروەکوو چۆن کە ترامپ بەگەیشتینی بەسعودییە ٣٨٠ ملیاردی بردەوە و پێشتریش هەر پێش بەبوونی بەسەرۆک کۆماری ئەمەریکا، ترامپ  هاواری دەکرد و دەیگووت کەنداویەکانی بەبێ ئێمە هیچ نین، پاراستنیان بە خۆڕایی نیە، سعودیەکانیش سەراپایان بەشیوەیەک گێژکاس کراون، سەراپایان تەنها چاویان لەناوگەلی ئێڤانکابوو، تەنها کەسێکیش نەپرسی ئەرێ ئەو هەموو پارە بۆ دەدەن بە یتامپ، بەداخەوە سەراپای سعودییەکان چاویان بڕیبووە ناوگەڵی ئیڤانکا، من دڵنیام کە ترامپ بە مەبەستە ئێڤانکای لەگەڵ برد بۆ سعودییە. خەرێکە ئێمەش بەتەواوی وەک سعودیەکانمان بەسەردێت، بەتایبەتی لەباشوور، بەڵام هیوای هەستانەوە هێشتا زۆرە. لەو ڕۆژەشەوە کە ئەردۆغان هاتە سەر تێڤیەکان ووتی: ئەم شەو کوبانێ دەکەوێت، هەزاران تەڵەو چال هەڵکەندنی بۆ کوردانی رۆژئاوای نیشتیمان بەرپاکردووە. هەرهەموومان ئاگادارین کە بنەماڵە بە هاندانی تورکییا فاشی بە سەدان و هەزاران پیلانی دژ بە ڕۆژئاوا سازکردووە، بەناوی پێشمەرگەی ڕۆژئاوا و ئەنەکەسەوە، بەتەنها لە گۆگلە بنووسە " ئیبراییم برو" یان ئەو لینکەی خوارەوە بشێلە، ئەوسا دەزانیت کە "عەزیز عەقراو" هەلەی نەکردووە،کە
فەرمووی بنەمالەی بارزانی سەرەتانی لەناو مێشکی گەلی کوردا.
هەواڵەکانی ئیبراهیم برو، تەنها بریتیە لە دژایەتیکردنی دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوا بەفەرمی ئەڵێ پەیوەندیمان بە داعشەوە هەیە، بەفەرمی پێش دانوساندنەکانی کازاخستان هاواری دەکرد و دەیگووت ئێەم دەچین بۆکازاخستان تەنها بۆ ئەوەی بە جیهان پڵیین کە"پەیەدە و یەپەگە" تیرۆریستن، بە کوردی ئەڵی: مەنجەڵ لەکورە گەرمتر. واتا کاری ئەم جۆرە خۆفرۆشانە تەنها خیانەت و لەخیانەت بترازێت هیچی دیکە نیە. لەسەرەتای هەفتەی ٢١کەمەوە "لاڤرۆڤ"ی وەزیری دەرەوەی ڕوسیا کەووتۆتە کێچەڵ کردن بە کوردانی ڕۆژ ئاوا،گازەندە دەکات،کە گوایە یەپەگە و داعش ڕێکەووتوون،کەداعش ڕەقا چۆڵ بکات و بەرەوە "تەدمر" بڕۆن، هەروەها لاڤرۆڤ ئەڵی زانیاری ووردمان لەلایە کە داعش و یەپەگە ڕێک کەووتوون.


"سندوقە ڕەشەکە"بروسک یەڵدرم، ئەڵی: کاتێک دەچووین بۆ کوشتنی کوردێک واتا کوردە نیشتیمان پەروەرەکان، دوای قەوانی کڵاشینکۆفمان بەناوەدا بڵاو دەکردەوە،تا بەسەر پەکەکەیدا بهێنن. بەمەش ڕقی گەلانی تورکیا دژ بە پەکەکە دروست دەکرد، هەروەها بۆ خۆشیرینکردن لەناو کۆمالگای نێو نەتەوەیی. تورکییا فاشی سەدان هەزارانی وەک ئیبراهیم برۆ هەیە، هەروەها نەک هەر ئیبراهیم برو، بەڵکوو خودی مەسعود دوایش نێچیر پاشانیش مەسرور  لە تورکەکان شلگیرتر داکۆکی لە تورکیای فاشی دەکەن و هاوڕای تورکییا فاشین، پێیەکیان لە واشنتۆنە و پێکەی دیکەیان لە مۆسکۆ تە ئەو دوو پاتیەختە دەستبەرداری هاوکاری کوردەکای ڕۆژئاواببن. گوومانی تێدا نیە کە ئەگەر هەیە کە یەپەگە لەگەڵ داعش ڕێک کەووتبێت بۆ ئەوەی کە داعش ڕەقا چۆڵبکات، بۆئەوەی ئەوان بگەن بە مەبەست بەبێ خوێنڕێژی هەروەها شارەکەش وێران نەکرێت، ئەمە کەی تاوانە، ڕوسیا ئەگەر مەبەستیەتی و ئەڵی ئەو داعشانە بە دزیەوە شارەکەیان چۆڵکردووە، هەرهەموویانمان کوشتووە ئێ ئیتر کێشە چیە؟ نەخێر بەهانەکانی ڕوسیا بۆنی ڕێکەووتنی خۆی تورکیا بنەماڵە وئەنەکەسە بورهان دەکات، هەرچەند پوتین و ڕوسیا خاوەن ئەزموون، لەگەڵ ئەوەشدا هەروەکوو قسەکەری سندووقە ڕەشەکە بنەماڵە و ئەنەکەسە دەیان سەدان بەڵگەی ساختە بۆ ڕوسیا دروست بکەن، بێگوومان ڕوسیاش دەکەوێتە ژێر کاریگەی، هەمان سبەینێی کە ئەمەریکا چەکە نوێکانی گەیاندە ڕۆژئاوای نیشتیمان، یەکسەر تورکیا هاواری لێبەرز بوویەوە و "بنعەلی ئەڵدرم" ووتی: ئەو چەکانە تەنها سوریا پارچە پارچەناکات، بەڵکوو دژی بەهەموو مرۆڤایەتی بەکار    دەهێندرێت. ئیبراهیم برۆ بە ئاشکرا ئەڵێ: دەبێت ئەو ئۆتۆنۆمییەی کەلە ڕۆژئاوا هەیە لەناو ببردرێت، لە جێگایدا سیستێمی دیموکراسی دامەزرێنن، پێشینان ئەڵێن پیاوێک گوورگ خواردوویەتی، باوکیشم دیار نیە. 
 
لە نوێکترین ڕێکەوتندا، ئێران تورکیا و پارتی بەتەمان پێکەوە کە پەکەکە دەربکەن لە شەنگال، ئیتر وابزانم ئەوەی گورگ خواردوویە هەمان کەسە کە دیار نەماوە.

کۆمڵیک لینکی دیکە کە پەیوەستە بە بابەتەکەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە