بەرپرسێکی کورد لە سلێمانی ٧٠ ملیۆن دۆلاری لێدەدزرێت

Sunday, 04/06/2017, 8:25

18570 بینراوە


سەرچاوەیەک لە سلێمانیی بە  پەیامنێری کوردستانپۆستی راگەیاند، کەوا پێش چەند هەفتە بەرپرسێکی کورد لەو شارە بەناوی (ب، س، و)، کە نزیکەی ٧٠ ملیۆن دۆلاری لە باخەکەی دەرەوەی شار شاردبوویەوە، بۆی نەبراوەتە دەرەوەی کوردستان تا سپی بکاتەوە، لە لایەن پاسەوان و کرێکاری باخەکەیەوە کە خێزانێکی عەرەب بوون، دەرکیان بە شوێنەکە کردووە و دەرفەتیان هێناوە، دزیویانە. سەرچاوەکە دەڵێت، ئەو شوێنە دەڵێت گوایە بەرپرسەکە لە ژێر زەوییەکەدا ژوورێکی گەورەی تێدا دروست کردووە، خزمەتکارەکەی بەمەی زانیوە و لە کاتی دیارییکراودا فەفەری پێبردووە، کەسێکی دیکەی نزیک لەو بەرپرسە دەڵێت، نەخێر هەر لە باخەکەدا ژورێکی تر بووە کە کەس سەری پێدا نەکردووە، ئمە بۆتە جێگای گومان و لەو رێگایەوە پاسەوانە عەرەبە گومانی کردووە و لە دواجاردا توانیوێتی زەفەری پێببات، ئیستا ئەو خێزانە عەرەبە بەو پارە زۆرەوە سەری خۆیان هەڵگرتووە و شوێنیان نادیارە. بەرپرسە کوردەکەش بۆ خۆی تا ئیستا ناوێرێت ئەو نهێنییە ئاشکرا بکات و پۆلیس و لایەنەکانی دیکەی لێ ئاگادارنەکردۆتەوە.
شایانی باسە سەرانی کورد و بەرپرس و کەسوکارەکانیان، بەهۆی ئەو بەرەڵاییەی لە سیستەمی بەڕیوەبردنی حکومەت لە باشوور هەیە، بە ئاشکرا دزیی و تاڵانی دەکەن و پارەکانیان دەنێرنە دەرەوەی وڵات، ئەو راپۆرتەی کە لەو ڤیدیۆیەدا دەیبینیت یەکێکە لەو دیاردانەی کە بەرپرسان و بازرگان و کەسە نزیکەکانی ئەم حیزبانە بەناردنی پارە بۆ دەرەوەی وڵات کوردستانیان کاولکردووە و پاشەڕۆژی ئەو نیشتیمانە نادیارە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە