بەوێنە: ئارامگەی نەوشیروان مستەفا بەم جۆرەی لێ‌ دێت

Wednesday, 06.07.2017, 14:47

4040 بینراوە


کوردستانپۆست: ئەم جۆرە هەواڵ و بابەتانە کە لێرەدا بڵاودەکاتەوە، تەنیا بە مەبەستی ئەرشیفکردن و پاراستنێتی بۆ ئەوەی لە کاتی نووسینەوەی هەر رەخنە و باتێکی مێژووییدا کەڵکی لێوەربگیرێت. چونکە زۆربەی ئەو سایت و راگەیاندنانەی وڵات پاش ماوەیەک لە گۆڕینی هەر کەش و هەوایەکی سیاسیی زۆربەی بابەتەکان وەکو بەڵگە کە روودەدات، لا دەبەن.
------------------------
لەگەڵ نزیكبونەوەی چلەی كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، ئامادەكاری بۆ ئەوە دەكرێت كە ئارامگەكەی دیزاین بكرێت. 
ئاوێنە: میدیاكارێكی گۆڕان چەند وێنەیەكی بڵاوكردەوە كە تیایدا گفتوگۆ لەبارەی هەڵبژاردنی دیزاینێك بۆ ئارامگەی نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەكرێت.
بڕیار نامیق میدیاكاری دیاری بزوتنەوەی گۆڕان لەهەژماری خۆی لەفەیسبوك چەند فۆتۆیەكی بڵاوكردەوە كە تیایدا هەریەك لە چیا‌و نما نەوشیروان مستەفا‌و مەحمود رەزا ئامۆزای نەوشیروان مستەفا لەگەڵ ئەندازیارێكدا گفتوگۆ لەبارەی هەڵبژاردنی دیزاینێك بۆ ئارامگەی نەوشیروان مستەفا دەكەن.
هەڵبژاردنی دیزاینێك بۆ ئارامگەی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هاوكاتە لەگەڵ نزیكبونەوەی چلەی كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا كە بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەكاری بۆ دەكات.