پۆلیسی ئەلمانیا نیوەشەو دەچێتە سەر ماڵی بەرپرسێکی پاراستن، کە نزیک بە دڵشاد بارزانییە


مه‌لا عومه‌ر چنگیانی چوون بو به‌ پاراستن؟

Friday, 06.09.2017, 11:05

8359 بینراوە


له‌ ساڵی نه‌وه‌كان (عومه‌ر سه‌له‌فی) یه‌كێك بوو له‌ رابه‌رانی ڕه‌وتی سه‌له‌فیه‌ت له‌ پارێزگای سلێمانی، له‌ مزگه‌وتی شێخ عه‌بدولقادر گه‌یلانی ومزگه‌وتی عومه‌ری كوری خه‌تاب، روژانه‌ ووتاری ئاگرین دژی یه‌كێتی وحوكمی علمانی بو هه‌وادارانی ده‌دایه‌وه‌.
----------------------
له‌و گرتە ڤیدیۆیەدا دیاره‌ له‌ سه‌ر مینبه‌رێك ده‌مانچه‌یه‌ك به‌رزده‌كاته‌وه‌ و بۆ هه‌وادارانی ده‌ڵێ "نه‌ قورئان بێ ئه‌وه‌ ده‌توانێت سه‌ربكه‌وێ ونه‌ ئه‌وه‌ش بێ قورئان".
تا وا گه‌رم ده‌بێ جیهاد دژی حوكمی سیكیولاری یه‌كێتی راده‌گه‌یه‌نێت له‌ ناو مزگه‌وته‌كه‌، و به‌و شێوه‌یه‌ عومه‌ر سه‌له‌فی چه‌ندین گه‌نج به‌ كوشت ده‌دات دژ به‌ شه‌ری یه‌كێتی له‌ ناو مزگه‌وته‌كه‌ تا ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت. دوای ئه‌وه‌ی كه‌ فلیمی ده‌سوتێت له‌ سلێمانی، ڕوو ده‌كاتە گه‌رمیان، له‌وێش به‌ره‌و قه‌له‌مڕه‌وی پارتی، پاراستن پلانێكی بو داده‌نێت و له‌ ساڵی 2001 له‌ رێگه‌ی كچێكه‌وه‌ راده‌كێشرێته‌ هه‌ولێر له‌ شوقه‌یه‌كدا سیكسی له‌ گه‌ڵدا ده‌كات و به‌ كامیرای شاراوه‌ش ڤیدێوی دەگیرێت.
بو ڕوژی دواتر نه‌زهه‌ت حالی په‌یوه‌ندی پێوه‌ ده‌كات و پێی ده‌ڵێ دوو هه‌ڵبژاردنت هه‌یه‌؛ یان ده‌بیته‌ پارتی، یان ئابروت ده‌به‌ین و ڤیدیویه‌كه‌ت بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌!
ئیتر له‌و كاته‌وه‌ عومه‌ر سه‌له‌فی ده‌بێته‌ عومه‌ر چنگیانی وسه‌گی پارتی وهێلی تایبه‌ت له‌ پاراستن بۆ لێدانی ئیسلامییه‌كان به‌ ناوی دینه‌وه‌.
سەرنجی قسەکانی عومه‌ر چنگیانی بدە، کە  ئه‌وه‌نده‌ سوكه‌، له‌و گرته‌ ڤیدیۆیەی سەرەوەدا بانگه‌شه‌ بۆ لیستی پارتی داکات و ده‌ڵێ "من ده‌روێشی رێبازی بارزانیم".
له‌ دیمانه‌یەكی تریشدا ده‌لێ: ئاماده‌م بچمه‌ به‌رنامه‌ی عه‌ره‌ب ئایدل بو سه‌رخستنی په‌رواز چه‌پڵه‌ لێده‌م.هەندێک جاریش به‌ ناوی روشنفكری ئایینی پارتییه‌وه‌ ده‌چێته‌ سعودیه‌ ولینكێكی باشی له‌ گه‌ل رێبه‌رانی ڕه‌وتی سه‌له‌فی هه‌یه‌.
عومەر  چنگیانی، یان راستە بڵێین، عومەر سەلەفی، له‌ سعودیه‌ جاسوسی بو پاراستن ده‌كات.

 بۆزانیاری زیاتر سه‌یری ئه‌ولینكه‌ بكه‌

خوێنەرێکی فەیسبوک




(دەنگدراوە: 11 . زۆرباشە: 4.5/5)